
هاوسه‌ری قایمقامی پێشوی سلێمانی: زانا له‌و كوتله‌یه بوو كه دژی كوتله‌كه‌ی حاكم قادرە
نوچەنێت
ئاوێنە: ئاراس عوسمان
دوای كۆچی دوایی “زانا حه‌مه‌ساڵح” قایمقامی پێشوی سلێمانی له‌زیندانی ئاسایشی سلێمانی له‌روداوێكی ته‌مومژاویدا، له‌ئێستادا ئه‌و دۆسێیه دیوی تری كه‌وتوه‌ته به‌رده‌م خه‌ڵك‌و له‌تازه‌ترین لێدوانی حاكم قادردا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه “مردنی زانا هیچ په‌یوه‌ندی به‌ئه‌وه‌وه نییه”، ساكار جه‌مال خێزانی زانا حه‌مه‌ساڵح له‌م دیداره‌ی ئاوێنه‌دا، باس له‌وه ده‌كات كه حاكم قادر ده‌مێكبوو كێشه‌ی له‌گه‌ڵ زانا هه‌بوو، پێشتر له‌مه‌كته‌بی سیاسی لیكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردوه.
ئاوێنه: ئێوه ماوه‌یه‌كی زۆر جۆرێك له‌بێده‌نگیتان هه‌ڵبژاردبوو له‌دۆسێی زانا حه‌مه ساڵح قایمقامی پێشوی سلێمانی‌و هاوسه‌رتان، ئایا ده‌كرێت ئه‌مه رونبكه‌یته‌وه، فشارتان له‌سه‌ربو یاخود چاوه‌ڕێی چیتان ده‌كرد؟
ساكار جه‌مال: ئه‌و بێده‌نگیه‌ی ئێمه ته‌نها چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگا بوین‌و هیچی تر، ئێستاش چاوه‌ڕیی ئه‌نجامی دادگا ده‌كه‌ین بزانین چی ده‌كرێت.
ئاوێنه: ئێوه له 31/8ی ئه‌مساڵدا سه‌فه‌رێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتتان كرد، كه‌سانی نزیك له‌ئێوه باسیان له‌وه كردبو كه هۆكاری سه‌ردانه‌كه ئه‌وه بوه ناتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێن‌و یادگارییانه‌دا بژین كه له سلێمانی پێشتر هه‌تانبوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تان، ئایا ئه‌م چونه‌ده‌ره‌وه‌یه له‌سه‌ر پێشنیاری هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك نه‌بو؟ ده‌كرێت له‌زاری خۆتانه‌وه ئامانجی گه‌شته‌كه باس بكه‌ی؟
ساكار جه‌مال: گه‌شته‌كه له‌سه‌ر پێشنیاری خۆم بوه‌و دوربوه له‌پێشنیا‌و خواستی هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك، هه‌روه‌ك هه‌مو كه‌سێكی تر مافی خۆمه سه‌فه‌ربكه‌م، سه‌فه‌ره‌كه‌شم تایبه‌ته به‌خۆمان.
ئاوێنه: له‌و سه‌فه‌ره‌دا هیچ رێكخراو‌و لایه‌نێكتان ئاگاداری دۆسێی زانا حه‌مه‌ساڵح كرده‌وه له‌و وڵاته‌ی سه‌ردانت كرد؟
ساكار جه‌مال: ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی دادگا ده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و وڵاتانه‌ی ده‌ره‌وه‌ش ئه‌گه‌ر نیازی تۆماركردنی سكاڵایه‌كت هه‌بێت پێویسته ئه‌نجامی دواین بڕیاری دادگا له‌به‌رده‌ستت بێت ئه‌وكات باشتره بۆ سكاڵاكه‌ت، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌كوردستان بڕیاری دادگام به‌دڵ نه‌بو په‌ناده‌به‌م بۆ هه‌مو دونیا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵم خوێنی ئه‌و پیاوه به‌هه‌ده‌ر بڕوات.
ئاوێنه: به‌بڕوای تۆ كێ له‌ده‌ستگیركردن‌و گواستنه‌وه‌ی زانا حه‌مه‌ساڵح ده‌ستی هه‌بوه؟
ساكار جه‌مال: سه‌د ده‌ر سه‌د حاكم قادر ده‌ستی هه‌بوه له‌گرتن‌و گواستنه‌وه‌ی زانای هاوسه‌رم بۆ ئاسایش.
ئاوێنه: ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریتان هه‌بێت قایمقامی پێشوی سلێمانی مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵیی له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك له‌لابوه كه جێگه‌ی مه‌ترسی بێت؟
ساكار جه‌مال: من نازانم مه‌له‌فی هه‌بوه له‌لای زانا یاخود نا، به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵكی سلێمانی ده‌زانێت كێ گه‌نده‌ڵه.
ئاوێنه: ئێوه باستان له‌وه كردوه شایه‌تحاڵتان هه‌یه كه حاكم قادر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردوه له‌زینداندا، چۆن ئێوه زانیتان؟
ساكار جه‌مال: سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم ئه‌و باسی له‌وه‌كردوه دوجار سه‌ردانی زانای كردوه تا بزانێت لێیدراوه یان نا، باشه كه‌سێك ده‌توانێت به‌بێ بڕیاری به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی له‌كه‌س بدات؟ چ پێویست ده‌كات ئه‌و بچێت بۆ سه‌ردانیكردنی تا بزانێت لێیدراوه یان نا؟ شایه‌تحاڵم هه‌یه كه جاری دوه‌م كاتێك حاكم قادر سه‌ردانی زانای كردوه، ئیهانه‌ی كردوه‌و پێیوتوه له‌به‌یانییه‌وه ئینفرادی‌و لێدان‌و كه‌له‌پچه‌كردن ده‌ستپێده‌كات‌و به‌جلی پرته‌قاڵییه‌وه ده‌برێیت بۆ ناو دادگا، ئه‌و شایه‌تحاڵانه‌مان له‌ناو ئاسایش‌و له‌ده‌ره‌وه‌ش هه‌ن، هه‌ر هه‌مان شه‌و كه حاكم قادر سه‌ردانیكردوه، هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌یان پێڕاگه‌یاندم، من كاتژمێر 12:30 تاكو 1:00ی شه‌و قسه‌م له‌گه‌ڵ دو به‌رپرسی یه‌كێتی كرد‌و ئاگادارم كردنه‌وه، كه زانا ئیهانه‌ی پێكراوه‌و فریای بكه‌ون با كاره‌كه به ئاقارێكی خراپ‌دا نه‌ڕوات.
ئاوێنه: هه‌ڵوێستی ئه‌و دو به‌رپرسه چی بو؟ ئایا ئه‌وان له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی باڵادا بون‌و ده‌كرێت ناوه‌كانیان بڵێیت؟
ساكار جه‌مال: هه‌ڵوێسته‌كه‌یان هیچ نه‌بو، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو شێك رویدا‌و به‌مه‌رگی زانا كۆتایی هات، ئه‌و دو به‌رپرسه له‌ئاستی باڵادا بون‌و ناوه‌كانیان پێویست ناكات هه‌موان ده‌یانناسن.
ئاوێنه: زانای هاوسه‌رت هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه بۆ كردویت كه ئێستا تۆ به‌تۆمه‌تباریان ده‌زانی؟
ساكار جه‌مال: نا هیچ كاتێك نه‌چوینه‌ته ناو ئه‌و باسه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م نه‌كردوه له‌زیندان به‌یه‌كجاری‌و به‌زیندوی نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه، من یازده ساڵه خێزانی ئه‌و پیاوه‌م هیچی بۆمن باس نه‌كردوه، به‌ڵام ده‌زانم زانای هاوسه‌رم به‌رده‌وام كێشه‌ی هه‌بوه له‌گه‌ڵ حاكم قادر، بۆیه له‌زیندانیش زانا له‌سه‌ره‌تاوه تاكۆتایی ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندوم كه دۆسێكه‌ی من هیچ په‌یوه‌ندی به‌گه‌نده‌ڵییه‌وه نییه‌و دۆسێیه‌كی سیاسییه، شه‌ش رۆژ له‌زیندان بو هاوسه‌ره‌كه‌م، بۆچی ئه‌و كه‌سانه‌یان نه‌برد روبه‌روی بكه‌نه‌وه كه ده‌یانوت زانا گه‌نده‌ڵیی هه‌یه؟!
ئاوێنه: به‌ڵام حاكم قادر ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زانا حه‌مه‌ساڵح كردبێت، ئێوه ده‌ڵێن چی؟
ساكار جه‌مال: له‌رۆژی 1/4 حاكم قادر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زانا كردوه له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدا، به‌زانای وتبو كه ناوت هاتوه له‌م دۆسێیه‌دا، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندبو كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌منه‌وه نییه‌و ئاماده‌م بچمه به‌رده‌م دادگا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و بزانم به‌ڵگه‌یه‌كم بده‌نێ له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته. دواتریش زانا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی حاكم قادر ئاگاداركرده‌وه كه له‌مه‌كته‌بی سیاسی كراوه.
ئاوێنه: ده‌پرسین ئایا له‌ئێستادا ترستان له‌ده‌رخستنی هیچ مه‌له‌فێكی گه‌نده‌ڵیی نییه له‌سه‌ر زانا حه‌مه‌ساڵح؟
ساكار جه‌مال: داوا ده‌كه‌ین له‌هه‌ر كه‌سێك یان پارێزه‌رێك دێت من وه‌كاله‌تی بۆ ده‌كه‌مه‌وه بچێت له ئه‌وراقه‌كانی زانا بڕوانێت‌و بزانێت له‌به‌رچی ده‌ستگیركراوه، ئه‌وه‌ی وه‌ختی خۆی رۆژنامه‌ی ئاوێنه باسی چل ملیۆن ملیاری كردوه هیچی راست نییه‌و قبوڵیشی ناكه‌م له دۆسێی قوله‌ره‌یسیدا باسی زانا بكرێت، ئه‌گه‌ر حاكم قادر له‌سه‌دا بیست‌و پێنج راست ده‌كات كه باسی به‌ڵگه‌ی ده‌كرد كوا بۆ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر زانا نه‌خسته‌رو كه واژۆیه‌كی ئه‌وی له‌سه‌ر بێت له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وی‌و فۆڕم‌و نه‌خشانه‌ی قوله‌ره‌یسی؟ بۆ یه‌ك به‌ڵگه‌ی نه‌خسته‌رو بۆ خه‌ڵكی؟ بۆیه هه‌ر كه‌سێك یان ئه‌وان ئه‌گه‌ر مه‌له‌فێكی گه‌نده‌ڵییان له‌لایه با بیخه‌نه به‌رده‌م میدیاكان‌و خه‌ڵك، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌حاكم قادر ده‌ڵێم، زۆر عه‌یب بو ئه‌ندامانی یه‌كێتی سوككردو په‌ڵه‌یه‌كی نا به‌نێوچاوانی ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌وه‌و یه‌كێتی به‌گه‌نده‌ڵ له‌قه‌ڵه‌مدا، بۆیه هه‌مو یه‌كێتی ده‌زانێت كێ گه‌نده‌ڵه، زانا له‌و كوتله‌یه بو كه دژی كوتله‌كه‌ی حاكم قادر بو، بۆیه ئێمه هیچ قسه‌یه‌ك یان وه‌ڵامێكمان نه‌ده‌بو بۆ حاكم قادر ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆی نه‌مانجوڵێنێت.
ئاوێنه: مامه‌ڵه‌ی لێپرسراوانی ناو یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسێیه‌دا چۆن بو، به‌تایبه‌ت خودی دوجێگره‌كه‌ی تاڵه‌بانی؟
ساكار جه‌مال: زۆر مه‌منونی ئه‌ندامانی ناو یه‌كێتیم، به‌تایبه‌تی كاك كۆسره‌ت كه هه‌مو كاتێك هه‌ڵوێستی هه‌بوه‌و پێشموایه ئه‌وانه‌ی له‌ده‌وری یه‌كێتین دوای كاك كۆسره‌ت كه‌وتون، كاك به‌رهه‌م تا ئێستا ته‌له‌فۆنێكیشی بۆ نه‌كردوم سه‌ره‌خۆشیمان لێبكات، یه‌كێتی به‌كۆچی زانا زیانێكی گه‌وره‌ی كرد.
ئاوێنه: باس له‌وه ده‌كرێت تائێستا هیچ موچه‌یه‌ك وه‌رناگرن وه‌ك خانه‌نشینیش بێت؟
ساكار جه‌مال: ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بلێم تائێستا خانه‌نشینی بۆ زانای هاوسه‌رم نه‌كراوه كه نزیكه‌ی حه‌وت مانگ ده‌بێت له‌ناوچوه‌و هیچی بۆ نه‌كراوه‌و هه‌وڵیشم بۆ داوه، بۆیه به‌خه‌ڵكی ئه‌نفال ده‌ڵێم كه ئه‌مه‌ش هیچی كه‌متر نییه له‌و ئه‌نفاله‌ی كراوه له‌كوردستان.
ئاوێنه: ئێوه دوای گیانله‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی كۆبونه‌وه، ئایا له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌ڵێنی چی پێدان‌و جه‌خت له‌سه‌ر چی كرایه‌وه؟
ساكار جه‌مال: ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی دادگا ده‌كه‌ین‌و مام جه‌لالیش جه‌ختی له‌رۆڵی دادگا كرده‌وه، مام جه‌لال باسی ئه‌وه‌ی كرد كه زانا كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی خسته ناومانه‌وه‌و ناهێڵم ئه‌و كه‌لێنه گه‌وره‌تر بێت‌و ده‌بێت هه‌قی وه‌ربگرم.
ئاوێنه: ئایا تائێستا هیچ شتێكی حكومه‌ت له‌لای ئێوه ماوه‌ته‌وه بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ حكومه‌ت؟
ساكار جه‌مال: چیمان لابو هه‌مویمان گه‌ڕاندۆته‌وه، ته‌نانه‌ت نیسانێكی ده‌بڵمان له‌لابو گه‌ڕاندمانه‌وه بۆ حكومه‌ت، هیچمان لا نه‌ماوه.
ئاوێنه: زۆر جار باس له‌وه ده‌كرێت كه موڵكێكی زۆر له‌ناو سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری شار به‌ناوی زاناوه‌یه، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌م سه‌روه‌ت‌و سامانه زۆره به‌شێوه‌ی مه‌شروع په‌یدا نه‌كراون، رونكردنه‌وه‌تان بۆ ئه‌وه چییه؟
ساكار جه‌مال: من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر خانویه‌ك یان ئوتومبێلێك هه‌یه به‌ناوی زانا یان كوڕی زاناوه بۆمانی بخه‌نه سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌كان، نه‌ك له‌سلێمانی هه‌تا له‌ئه‌وروپاش، ئێستا ته‌نها خاوه‌نی خانویه‌كی ساده‌ین‌و نرخی هیچ تاقمێكی میوان له‌ماڵمان نه‌گه‌یشتوه‌ته بیست‌و پێنج وه‌ره‌قه.
بۆچی حاكم قادر دیسان دۆسیه‌ی زانای قایمقامی هه‌ڵدایه‌وه؟
چاوپێكه‌وتنی حاكم قادر له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی NRT سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی قایمقامی پێشووی سلێمانی “زانا حه‌مه ساڵح”، جێی پرسیاری زۆرێك له‌هاوڵاتیانه: بۆچی له‌م كاته‌دا؟ به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاوێنه “حاكم قادر” له‌ژێر فشارێكی زۆردا بووه‌و به‌رده‌وام له‌دوای كه‌یسی قوله‌ره‌یسی‌و گیان له‌ده‌ستدانی زانای قایمقام له‌لایه‌ن ركه‌به‌ره‌كانیه‌وه له‌نێو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گێچه‌ڵی بۆ دروستكراوه.
حاكم قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشووی ئاسایش ویستی له‌رێگه‌ی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌وه وه‌ڵامی ركه‌به‌ره‌كانی له‌نێو یه‌كێتیدا بداته‌وه، ئه‌و زۆر راشكاوانه وتی پێده‌چێت خه‌ڵكێكی زۆر كه هه‌یانه له‌ئاستی به‌رپرسیارێتییدان له‌م دۆسیه‌وه تێوه‌گلابن، سه‌باره‌ت به‌داكۆكیكردن له”زانا حه‌مه ساڵح”یش وتی “ئه‌وانه شین بۆ حسێن ناكه‌ن به‌ڵكو شین بۆ هه‌ریسه‌كه ده‌كه‌ن”.
حاكم قادر به‌ناڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی لێدوانێكی كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی “زانا حه‌مه ساڵح”ی دایه‌وه كه عیماد ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند بوو “ئه‌م دۆسیه‌یه ئیشی مه‌حكه‌مه‌ی مه‌ده‌نییه‌و تێناگه‌ین بۆ براوه‌ته ئاسایش”، ئه‌و وێڕای روونكردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی بردنی زانا بۆ ئاسایش به‌پێی قانون‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به‌ئاسایش دراوه، باسی له‌وه كرد كه “ئه‌وانه‌ی باسی مه‌حكه‌مه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن له‌مه‌حكه‌مه‌ی مه‌ده‌نی نازانن”.
هه‌روه‌ها له‌قسه‌كانیدا وه‌ڵامی چه‌ند مانشێتێكی رۆژنامه‌ی “چاو‌دێر”ی دایه‌وه كه خاوه‌نه‌كه‌ی “مه‌لا به‌ختیار”ی كارگێڕی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتییه‌و كاتی خۆی له‌سه‌روه‌ختی ده‌ستگیركردن‌و گیان له‌ده‌ستدانی قایمقامی پێشووی سلێمانی له‌زیندانی ئاسایش‌دا بڵاوكرده‌وه، ئه‌و وتی “نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی به‌هاش‌و هوشی نێو قاعه‌كان نابێت‌و به‌كردار ده‌بێت”، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه مه‌به‌ستی ئه‌وانه‌یه “رۆژنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه”.