له به‌یرووت 85 كه‌س ده‌بنه قوربانی

ئه‌مرۆ هه‌ینی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان 85 كوژراو‌و برینداری لێكه‌وته‌وه.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا تۆڕی راگه‌یاندنی نیشتیمانی لوبنان ئاماژه‌ی به‌وه داوه، تەقینەوەکە لەڕێی بۆمبێکی چێندراوەوە کە لەژێر ئۆتۆمبێلێکیدا دانرابو لە ناوچەی ئەشرەفییە ئەنجامدراوە، کە ناوچەیەکە زۆرینەی دانیشتوانەکەی مەسیحین.
هاوکات سەرەڕای زیانە مادییەکان، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تائێستا هەشت کەس گیانیان لەدەستداوەو 77 کەسی دیکەش برینداربون.
نووچه‌نێت : ئاژانسه‌كان