گۆران و پارتی کۆ دەبنەوە. حەمە تۆفیق رەحیم و شاهۆ سەعید ئاگایان لێ نییە. جەلال جەوهەر”کۆدەبینەوە”
نوچەنێت
لەسەر دەستپێشخەری بزوتنەوەی گۆڕان، سبەینێ کۆبونەوەیەک لەنێوان پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان سازدەکرێت، چاوەڕواندەکرێت لەکۆبونەوەکەدا باسی گێڕانەوەی دەستوری هەرێمی کوردستان بۆ پەڕلەمان بکرێت، کە هەفتەی پێشوو گۆڕان و یەکێتی لەسەری رێککەوتن، لەبارەی ئەو کۆبونەوەیەوە، بەمەبەستی زانیاری نەدان بەراگەیاندنەکان بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان بێ ئاگایی خۆیان رادەگەیەنن.
هەفتەی رابردوو دوای گەرانەوەی تاڵەبانی بۆ کوردستان، لە نێوان نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی و شاندی باڵای ئەو دوولایەنە بەڕێوەچوو. لەدوای کۆبونەوکە هەردوو لا رایانگەیاند کە رێککەوتوون لەسەر گێرانەوەی دەستور بۆ پەڕلەمانی کوردستان، هەوڵی جێبەجێکردنی سیستەمی پەڕلەمانی لەجێی سیستەمی سەرۆکایەتی.
هەر لەوچوارچێوەی هەوڵەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ گێڕانەوەی دەستوری کوردستان، بۆ پەڕلەمان، بڕیارە سبەینێ شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی بکات، لە سەر ئاستی باڵا پارتی پێشوازییان بکات، لای خۆیەوە جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمینكی، وته‌بێژی ره‌سمی پارتی بە خه‌ندانی راگه‌یاندووە”سبه‌ینێ به ده‌ستپێشخه‌ری براده‌رانی گۆڕان، وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كه‌ن له شاری هه‌ولێر”.
ئیبراهیم وتوشیەتی”سه‌ردانه‌كه سبه‌ینێ سه‌ر له‌به‌یانی ده‌بێت”، ئاماژه‌شی به‌وه‌داوە كه وه‌فده‌كه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی ده‌كرێن”.
لەبارەی ئەو کۆبونەوەی کە سبەینێ بەدەستپێشخەری بزوتنەوەی گۆڕان لەنێوان پارتی و گۆڕاندا سازدەکرێت، بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان لێدوانی جیاواز دەدەن، هەریەكە لە محەممەد تۆفیق رەحیم و شاهۆ سەعید، هەڵسووڕاوانی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ رووداو، رەتیانكردۆتەوە ئاگاداری ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی لەوجۆرە بن.
بەڵام لای خۆیەوە جه‌لال جه‌وهه‌ر، رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به (سبه‌ی) راگه‌یاندووە: كه ئه‌م سه‌ردانه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، هه‌م بۆ چاككردنی په‌یوه‌ندی سیاسی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان، كه به بڕوای ئێمه پێویستی به چاككردن هه‌یه، هه‌م له پێناوی ئه‌وه‌یه كه جوڵه‌یه‌ك بده‌ین به‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌كان دراوه بۆ رێككه‌وتنی سیاسی به ئاراسته‌یه‌كی باش”.
گۆران و پارتی کۆ دەبنەوە. حەمە تۆفیق رەحیم و شاهۆ سەعید ئاگایان لێ نییە. جەلال جەوهەر”کۆدەبینەوە”
0
Share.