نوچە.نێت
زۆربەی ئەکتەرە بەناوبانگەکانی جیهان تاتوویان لەسەر جەستەیان کێشاوە ,مانای تایبەتی خۆی دەگەیەنێت لای هونەرمەندان، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە تاتوی سەرجەستەی هونەرمەندانی هولیوود بە عەرەبی تاتویان کوتاوە.

گۆرانی بێژی ئەمریکی سیلیان گومیز بە عەرەبی تاتوی لەسەر جەستەی کێشراوە و نوسراوە”أحب نفسك أولا” کە لەوانەیە مەبەست لە تاتوەکەی ئەوەبێت ،بۆ بەدەستهێنانی ناوبانگ و بون بە ئەستێرە گرفت و مانو بونی زۆری بینیوە.

ئەکتەری بەناوبانگی هولیوود ئەنجلیناجولی تەمەن 42 ساڵ، تاتوو لەسەر دەستی راستی بە عەرەبی نوسراوە”العزيمة”کە لەوانەیە مانایەکی گەورە ببەخشێت لە ژیانی جولیدا.

گۆرانی بێژی بریتانی زین مالك، کە بەرەگەز عەرەبە،ناوی داپیرەی بە زمانی عەرەبی لەسەر جەستەت بەتاتوو نوسیوە “والتر”.

گۆرانی بێژی بریتانی زینت لەسەر دەستی ناونیشانی یەکێک لە گۆرانیەکانی فیروز بە تاوتوو دەنوسێت “أنا لحبيبي وحبيبي إلي”.


