تەوەر.. کۆبونەوەی یەکێتی و گۆڕان .. بیلال سلێمان: لەهاوپەیمانی گۆڕان و یەکێتی گۆڕان گەورەترین زیانی جەماوەری ئەكات

0

بیلال سلێمان: لەهاوپەیمانی گۆڕان و یەکێتی گۆڕان گەورەترین زیانی جەماوەری ئەكات
نوچەنێت
بیلال سلێمان ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، لەبارەی کۆبونەوەکەی نێوان سەرکردایەتی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان، بەنوچەنێتی راگەیاند، نزیکبونەوەو یەکگرتنی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی بەزیانی گۆڕان تەواو دەبێت، و گۆڕان ناتوانێت، بروا بەلایەنگرانی بهێنێت، کە یەکێتی گۆڕانی بەسەردا هاتووە، بۆیە دروستبوونی هاوپەیمانیش لەنێوان ئەو دوو لایەنە بە دوور دەبینێت.
ئەو ئەندامەی پەڕلەمانی کوردستان، لەبارەی کۆبونەوەکەی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی زیاتر بۆ نوچەنێت دەڵێت”دەكرێت گوڕان و یەكێتی لێكنزیك بونیان هەبێت، بەڵام پێم وانیه هیچ كامیان بتوانن لەم قوناغەدا بیانەوێت لێکنزیك بونەكەیان بگاتە قوناغێكی زۆر باش، ئەگەرچی لەوانەیە بەشی هەرە زۆری لایەنگرانی هەردوولا پێیان خۆشبێت بگاتە قۆناغی زۆر باش”.
سلێمان لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، رایدەگەیەنێت، کە نزیکبونەوەی گۆڕان و یەکێتی بەزیانی بزوتنەوەی گۆڕان تەواو دەبێت و دەڵێت”لەوانەیە ئەو نزیكیەیان ببێتە هۆی كەمبونەوەی جەماوەری گۆران، بەتایبەت كە گۆران بەشێكی زۆری جەماوەرە دەنگدەرەكەی لەسەر ئەوە دەنگ بەگۆران ئەدات كەدژی گەندەڵیەو لەرابردوشدا گۆران كاری لەسەر ئەوەكردوە، كە یەكێتی بەشێكی سەرەكی گەندەڵی و ستەمە لەكوردستان، بەتایبەت ئەو ستەمەی بەرامبەر بەلایەنگرانی گوران كراوە دوای هەڵبژاردنی 25 – 7 – 2009 ، وەکو نانبرانی گورانەكان” هەربۆیە” ئەگەر گۆران پێچەوانەی ئەم هەڵوێستەی هەڵوێست بنوێنێت گەورەترین زیانی جەماوەری ئەكات، چونكه متمانە لەدەست ئەداو بەئاسانی ناتوانێت قەناعەت بەهەوادارەكانی بكات، كە یەكێتی گورانی بەسەرهاتووه”.
لەئەگەری درستبوونی هاوپەیمانی نێوان یەکێتی و گۆڕانیش، بیلال سلێمان، رای وایە پارتی زیانمەند دەبێت و ئاماژە دەکات کە”یەكگرتن و نزیكبونەوەی یەكێتی و گۆران لەقوناغێكی باشدا برواناكەم بەسودی پارتی تەواو بێت، چونكە لەو حالەتەدا پارتی ئەبێتە حزبی دووەمی دەسەڵات لەهەرێمداو دواجار ناتوانێ خواستەكانی خۆی بسەپێنێت بەسەر یەكێتی دا”.
بەڵام. سلێمان ئەو نزیکبونەوە بەدوور دەزانێت و “پێم وانیه، یەكێتی و گۆڕان بتوانن لیكنزیك بونەوەكەیان بگاته قوناغی پێشكەوتوو” بەڵکو “تەنها هەوڵێكی هەردوو لایە بۆ ئەوەی بتوانن سود لەیەكتر وەربگرن بەوەش هەردوكیان تەنها ئەتوانن ببن بەوەرەقەی فشار بۆسەر پارتی و ئیمتیازی سیاسی زیاتر وەربگرن”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com