رێبوار عارف: پارتی بەرەی تورکیا‌و ئەمریکا، یەکێتی و گۆڕان بەرەی شیعەو ئێرانیان هەڵبژارد
پرسی نوچەنێت: چ ئامانجێک لە پشتی دواین کۆبونەوەی لوتکەی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی یە؟، دوای گرژییەکان هۆکار و پاڵنەری نزیکبونەوەکە چییە؟. بۆچی کۆبونەوەکە بەبێ بەشداری کادرو سەرکردە گەنجەکانی ئەو بزوتنەوەیە بەڕێوەچوو، تەنها سەرکردە کۆنەیەکێتی یەکانی ناو گۆڕان بەشدار بوون؟. ئایا چاوەڕێی کاردانەوەی سەرکردە وگەنجانی ئەو بزوتنەوەیە دەکرێت، کە تەنها یەکێتی یە کۆنەکان بریار بدەن، لە نزیک بونەوەکان و رێککەوتنەکان؟. ئەنجام چی لەو کۆبونەوەی یەکێتی و گۆران چاوەڕواندەکرێت؟.
ریبوار عارف:
له ڕاستیدا ئه‌و پرسیار‌و تیبینیه‌ی كه‌بۆچی كۆبوونه‌وه‌ی نیوان گۆڕان ویه‌كیتی زیاتر كۆنه یه‌كیه‌تیه‌كانن، دروستره كه له‌سه‌رانی گۆڕان خۆیان پرسیاركرێ. به‌لام كۆبوونه‌وه‌كه له‌نێوان هه‌ر كه‌سانێكدا بووبێت هیچ له‌وه كه‌م ناكاته‌وه كه‌قسه له‌سه‌ر نزیك بوونه‌وه‌ی نیوان گۆڕان و یه‌كیه‌یتیه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش كرۆكی لایه‌نی گرنگی مه‌سه‌له‌كه‌یه. كه خۆی له كۆمه‌لیك ئالوگۆڕی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه‌دا ده‌بینیته‌وه. ئه‌گه‌ر به دیقه‌ته‌وه ئاوریك له شه‌ش مانگی ڕابردوبده‌ینه‌وه ده‌بینین دوو ڕوداوی گه‌وره‌ی نمایشكرد . یه‌كه‌م شه‌رو رووداوه‌كانی نیو سوریا بووه، هه‌وین و ناوه‌ندی كیشمه‌كیشه‌كانی هه‌موو ده‌وله‌وت و بلوكه سیاسه‌یه‌كانی جیهان كه به‌جۆریك ده‌بینین سوریا بووته ناوه‌ندی كێشمه‌كیشی نیوان ئه‌مه‌ریكاو ئیران.
پارتی به‌كرده‌وه كه‌وتووه‌ته جه‌مسه‌ری هاوپشتی كردن له ئه‌مریكاو توركیا، كه له‌ناوخۆی عیراقیشدا ده‌بینین له‌سه‌نگه‌ری داكوكیكردن له سونه‌دایه كه دالده‌دان وپشتگیری له هاشمی به‌رۆشنی ئه‌م راستیه‌ی نیشاندا، وه‌هاوكات ده‌بینین كه چۆن دژ به‌هه‌ر نه‌خشه‌وپلانیكی شیعه‌و جمهوری ئیسلامی ئیرانه. هاوكات به‌پیچه‌وانه‌وه یه‌كیه‌تی و گۆران به‌تایبه‌ت دوابه‌دوای سه‌ردانی نه‌وشیروان بۆ ئیران كه‌وتوونه‌ته جه‌مسه‌ری پشگیریكردن له ئیران و شیعه‌ی عیراقی و مالكی، راوه‌ستانه‌وه‌یان دژ به متمانه لیسندنه‌وه له مالیكی گۆشه‌یه‌كیتری ئه‌م راستیه‌ی نیشاندا. بۆیه به‌بڕوای من سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ لای جه‌لال تاڵه‌بانی قارچكی سه‌رده‌هاوردوی ئه‌م وه‌رزه نیه‌و زه‌مه‌ینه‌ی ئه‌م دیدارولێك نزیك بوونه‌وه نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه‌و كاری بۆ ده‌كرێت. به‌تایبه‌ت هه‌موو ئه‌مانه له‌كاتیدایه كه گوڕان پاش شكست ونائومیدی له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی ڕوو به‌پارتی و پاش سه‌ردان ودیداری مسعود به‌رزانی و نه‌وشیروانه مسته مسته‌فا، پاش له‌ئاوچوونی به‌ڵین و واده‌كانی پاش پیكهێنانی كابینه‌ی حه‌وت، پاش دیداره نهێنی و داخراوه‌كانی نیوان، نه‌وشیروان مسته‌فاو ئه‌ده‌هه‌م به‌رزانی، پاش چوونی نه‌وشیروان بۆ پرسه به‌سیاسیكراوه‌كه‌ی كۆچكردنی دایكی مسعود به‌رزانی، و پاش كۆبوونه‌وه داخراوه‌كه‌ی ئاشتی هه‌ورامی و نه‌وشیروان، پاش پێچانه‌وه‌و په‌روایزخستنی خۆشخه‌یاڵی پاکێجه‌كانی چاكسازی… پاش بێ ده‌نگبوونێكی دروودریژ ناچار به شكاندنی دیواری بێ ده‌نگی بوو، بۆیه گۆران نه‌بوو زیاتر پیشوازی له زمینه‌سازی هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ل دۆستی دێرین و هاورێ و هاوسه‌نگه‌ری كاروانی سه‌رانی قافله‌یه‌ك كه نزیك به 40 ساڵه پیكه‌وه پیروخرۆبوونیان هه‌لبژارد. بیرمان نه‌چیت دیویكیتری ئه‌م ڕووداوانه هه‌لكشانی پارتی و مانۆره‌كانی ئه‌م قۆناغه‌یه‌تی كه دژ به مالیكی و هاتوهاواری (( ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ)) كه گۆران و یه‌كیه‌تی و به‌گشتی ناسیونالیزمی كوردی نیگه‌ران كردوه.هه‌ربۆیه ته‌واوی ریكه‌وتنه‌كانی ئیسته‌و ئاینده‌ی نیوان گۆران و یه‌كیه‌تی بۆ هه‌ستانه‌وه‌یانه له‌م دۆخه‌داو داكوكیكردنە له پشكی خۆیان. هه‌ر ئه‌مه‌شه وینه‌كانی پشت ئه‌و راستیه‌ی كه ئه‌مرۆ باس له شكستی ریكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كیتی ده‌كرێت، یانی به كورتی گۆڕینی هاوكیشه‌كانی نێوان ئه‌م دوو هێزه گۆرانی كرده‌ته ئه‌و لایه‌نه‌ی كه یه‌كیتی ئه‌مڕۆ به‌ئاشكراو بێ هیچ شاردینه‌وه‌و په‌نهانكاریه‌ك له‌به‌رده‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندنا ئاكامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه ڕا ده‌گه‌یه‌نن و جه‌لال تاله‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا باس له قۆناغییكی نوێ ده‌كه‌ن و مژده‌ی هاوپه‌یمانی و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌ده‌ن.
به كوردیه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌یان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان ئاشی یه‌كخستنه‌وه‌ی مالی كورد له ته‌خوین و به‌رپرسیاریه‌تی كاره‌ساته‌كانی هه‌له‌بجه‌وه )) ده‌گوریت بۆ دۆستایه‌كی پایه‌دارو دانی مژده‌ی یه‌كریزی و هاوپشتی. له دنیای سیاسه‌تی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا زۆرشت ده‌گونجیت و ده‌خولقیت ، 36 سال له‌مه‌وبه‌ر به‌ناوی شۆرشی نوێوه جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ره‌یه‌كی دروستكرد كه پیكهاتبوو له سێ ڕێكخراو به‌ناوی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستانه‌وه، شاهید ئه‌م دۆخه‌و ته‌مه‌نی تاله‌بانی ئیجاب بكات كه میژوو به شیوه‌یه‌كی ترخۆی دووباره بكاته‌وه‌و دیسانه‌وه به‌ره‌یه‌كیتری هاوشیوه‌ی یه‌كیه‌تی نیشتمانی جاران دروست بێته‌وه، به‌وجیاوازیه‌وه كه ئه‌م جاره‌یان كه‌سی دووهه‌م بیته كه‌س و كه‌سایه‌تی یه‌كه‌م، كه به‌بڕوای من به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی وئابوریه‌كانی ئه‌م دوو هێزه تا كولیه‌تی نه‌ریتی سیاسی و سیسته‌می بیركردنه‌وه ستراتیجی ئه‌م دوو لایه‌نه ئه‌وه‌نده ئیدغام و والێك ئالاون كه رۆژ به رۆژ به رۆژ له‌م ئه‌گه‌ر نزیكتر ده‌بینه‌وه.
ئه‌و پرسیاره‌ی به‌ڕێزتان سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ی كادره‌كانی گۆران كه ریگه بده من یه‌كیه‌تیشی پیوه ئیزافه به‌و ئیزابكه‌م به‌و ئیزافه‌وه به‌بروای من كیشه‌كه كادری گه‌نج و تازه نیه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئه‌قلیه‌ت و بۆچوون وروانگه‌ی به‌راده‌یه‌ك جیاوازه كه ئاخۆ چ هه‌لویستیك ده‌گرن؟ لێگه‌ڕێ با ئه‌مه‌یان بده‌ینه ده‌ست ئاینده چونكه به‌بروای من ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئه‌مڕۆ له ڕیزه‌كانی ئه‌م دوو هێزه‌دا، له گله‌یكردن و نیگه‌ران بوون، زیاتر تێناپه‌ریت و ئه‌گه‌ر سونه‌ت و شیوازیكیتری بیركردنه‌وه نه‌یته گۆری هیچ ئاكام و ئه‌نجامێكی به‌رچاوی نابێت. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سانیك له‌نیو ئه‌م هیزانه‌دا په‌یدا بیت كه له جه‌مسه‌ری جه‌ماوه‌رو به‌رژوه‌ندیه‌كانی جه‌ماوه‌ره‌وه بینه مه‌یدان، كه شه‌رو ئاشتیه‌كانی ئه‌مرۆی ئه‌م حزبانه زۆر دووره له ئامانج و به‌رژه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه.
تەوەر.. کۆبونەوەی یەکێتی و گۆڕان … رێبوار عارف: پارتی بەرەی تورکیا‌و ئەمریکا، یەکێتی و گۆڕان بەرەی شیعەو ئێرانیان هەڵبژارد
0
Share.