
سالار باسیرە: دەبێت گۆڕان یاریزانێکی باش بێت و ئاگاداری جەماوەرەکەی بێت
نوچەنێت
سالار باسیرە چاودێری سیاسی لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، رەخنەی لەبەشداری پێنەکردنی گەنجانی بزوتنەوەی گۆڕان دەگرێت، لەو کۆبونەوەی کە لەنێوان سەرکردایەتی یەکێتی و ئەو سەرکردە کۆنانەی یەکێتی کە ئێستا بزوتنەوەی گۆڕانیان پێکهێناوە گرێدرا، هۆشداریش دەداتە بزوتنەوەی گۆڕان ” ئاگای له‌خۆی بێت یاریزانیكی باش بیت و ئاگاداری جه‌ماوه‌ره‌كه‌شی بێت”.
د. سالار باسیره چاودێری سیاسی لەبارەی کۆبونەوەکەی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان بەبێ بەشداری گەنجانی گۆڕان، لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت پێی وایە”جگه له‌و نه‌وه كۆنه‌ی كه له هه‌ناوی یه‌كیتیه‌وه هاتونه‌ته نێو گۆران، نه‌وه‌یه‌كی نوێش له كادیرانی سیاسی تیدان، كه ناكری پشت گوێبخریت چونكه ئه‌مانیش رۆڵی گرنگ ده‌بینن، بۆ ئاینده‌ی سیاسی و ناكری په‌راویز بخرین. هه‌ربۆیه به گونجاوی نابینم ئه‌و وه‌فده‌ی سه‌ردانی تاڵه‌بانی كردووه ته‌نیا له كۆنه یه‌كیتیه‌كان پیكهاتبوون، بێ ئه‌وه‌ی ریكخه‌ری گۆران هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر بدات”.
باسیرە گومانی ئەوەشی هەیە کۆبونەوەو لێک نزیکبونەوەکان، تەنها دووبارەکردنەوەی سیناریۆکانی پێشوو بێت و دەڵێت”پیش‌تر یه‌كیتی له خۆ نزیككردنه‌وه له گۆران ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ست هینا له لایه‌ن پارتیه‌وه. ئایا له‌م كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئیسته‌ی یه‌كیتی وگۆران هه‌مان سیناریۆ دوباره ده‌بیته‌وه؟ پیویسته گۆران ئه‌مجاره چاودێری دیارده‌كه بكات له رووی عه‌مه‌لیه‌وه. ئایا یه‌كیتی تاچه‌ند بروای به گێرانه‌وه‌ی ده‌ستور هه‌یه بۆ په‌رله‌مان؟ ئایا به كردار و به‌نیه‌تی باش كاری بۆ ده‌كات؟ یان به‌ده‌ردی مه‌سه‌له‌ی بودجه ده‌برێت؟ ئایا راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستور ده‌كرێت؟ ئایا كار بۆ سیسته‌میكی راسته‌قینه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن و سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی نا‌هیڵن؟ گۆران پێویسته ئاگای له‌خۆی بێت یاریزانیكی باش بیت و ئاگاداری جه‌ماوه‌ره‌كه‌شی بێت”.
لەبارەی سیناریۆکانی پشتی دانیشتنەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕان، ئەو چاودێرە سیاسییە، بەنوچەنێت وتی”یه‌كیك له سیناریۆكان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر گۆران و یه‌كێتی به بوونی جیاوازیانه‌وه له‌به‌ره‌یه‌كدا بچنه هه‌لبژاردنه‌وه، كه كاریگه‌ریی سیاسی و سایكۆلۆجیشی ده‌بیت له‌سه‌ر هه‌لبژیرده‌ران كه به‌دووری نازانم له هه‌لبژاردنی ئاینده‌دا زۆربه‌ی كورسیه‌كان به‌ده‌ست بهینن و پارتی لیره‌دا دوو ئالته‌رناتیڤی بۆ بمینیته‌وه یان ئۆپۆزیسیۆن بوون قبوول ده‌كات، یان هیز به‌كار ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر نه‌یه‌وێ ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت. له‌و كاته‌دا پرۆپاگه‌نده‌كانی سه‌باره‌ت به دیموكراسیه‌ت به روونی ده‌رده‌كه‌وون. پارتی ده‌میكه یه‌كیتی به‌ته‌واوی په‌راویز خستوه. به‌پیچه‌وانه‌ی ئه‌م سیناریۆیه ئه‌وا گۆران چیتر ده‌بێت بچێته نیو قولایی ئۆپۆزیسیۆن بونیه‌وه به رۆحیكی شۆرشگیرانه ئه‌مجاره”.