
محەمەد بێ بەش: پلانیکی له مێژینه هه‌بوو بۆ کۆبونه‌وه‌که بەڵام بۆ کاتی پێویست له مه‌خزه‌ن دانرابوو
نوچەنێت
محەمەد بێ بەش بۆ نوچەنێت رەخنە لە تاڵەبانی دەگرێت کە بانگەوازی رێکخستنی نێوماڵی کوردی نەخستۆتە پێش بانگەوازی رێکخستنی ناوماڵی عێراق، داوا لەسەرۆکی هەرێم دەکات بەو کارەس هەستێت، چونکە بەرای بێ بەش کۆبونەوەی نێوان یەکێتی و گۆڕان ناو ماڵی کوردی دەکات بە چەند بەرەیەکەوە.
لەبارەی کۆبونەوەکەی نیوان، تاڵەبانی سکرتێری یەکێتی و نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرکردایەتی هەردوولا، محه‌مه‌د بێبه‌ش وەک نوسەرێک دەڵێت “ئه‌گه‌ر تێڕوانینێکی دروست هه‌بێ بۆ یه‌کخستنی ماڵی کورد‌و ڕیزبه‌ندی ووتاری سیاسی کورد‌و چاکسازی له که‌موکوریه‌کانی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵاتی کوردی، بیگومان که‌س لاری له کۆبونه‌وه‌ی به‌ڕێزان تاڵه‌بانی نه‌وشیروان مسته‌فا نیه، به‌ڵام کاتێك ده‌بینین به پێچه‌وانه‌وه کۆمه‌ڵێ ته‌نگگێژه‌ی سیاسی له نێو ماڵی کورد دێنێته گۆڕه‌پانی سیاسی، شتێکی ترە، به بروای من پلانیکی له مێژینه هه‌بوو بۆ ته‌وقیت و کاتی کۆبونه‌وه‌که، واته کۆبونه‌وه‌که بۆ کاتی پێویست له مه‌خزه‌ن دانرابوو، هه‌موومان خوازیاری چاکسازین به‌تایبه‌تی له سیسته‌می سیاسی و ره‌وشی حزبایه‌تی، ده‌بوو تاڵه‌بانی بانگه‌وازی سه‌رتاسه‌ری بکردایه، به‌تایبه‌تی پارتی و ئۆپۆزسیۆن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی نه‌کرد هه‌ر له کۆنگره رۆژنامه‌یه‌که‌یدا ده‌بوایه ئه‌و بانگه‌وازه‌ی ڕابگه‌یاندایه چونکه له‌و کۆبونه‌وه‌یه وه‌ك سکرتێری یه‌کێتی ئاماده بوو نه‌ك سه‌رۆك کۆمار، واته پێش گه‌رانه‌وه‌ی بۆ به‌غدا ماڵی کوردی ڕێکبخستبا”.
بێبەش پێی وایە ئەو کۆبونەوەو نزیکبونەوەی گۆڕان و یەکێتی، گرفت بۆ رێککەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یەکێتی دروست دەکات و دەشڵێت”کۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌ڕێز نه‌ك ڕێکه‌وتنی ستراتیژی ئاڵوگۆری پێدا دێت، به‌سه‌ر چه‌ند خاڵووبه‌ندێکدا به‌ڵکو تێزاب ده‌کاته برینه کۆنه‌کان، دووه‌م ئۆپۆزسیون توشی شه‌له‌ل وئیفلیج ده‌بێت، پێش ئه‌م کۆبونه‌وه‌و لێدوانانه گۆڕه‌پانی سیاسی دوو به‌ره بوو، به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام له ئێستا به‌دواوه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت، گۆره‌پانی سیاسی ببێته چه‌ند به‌ره‌یه‌ك و ڕێخۆشکه‌ر بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی زیاتری ئه‌قلیمی و ئێراقی، درزی خاڵه لاوازه‌کانمان بکاته شه‌به‌ق، هه‌ندێ ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه که گه‌نجانی گۆڕان به‌شدار نه‌بوون، به‌ڵام لای من ئاساییه، چونکه ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئه‌مڕۆ له ووێدا رۆڵیان هه‌یه، هاوبه‌شبوون له له لێکترازان ودابڕینه‌که‌ی ناو یه‌کێتی”.
لەگەڵ ئەوەی پێی وایە ناوماڵی کورد بەرەو چەند پارچەبوون دەچێت و رەخنەی لەوە هەبوو تاڵەبانی کە بانگەوازی یەکخستنی ناوماڵی کوردی نەکرد، بەرلەوەی بانگەوازی رێکخستنی عێراق بکات، محمەد بێ بەش داوا دەکات سەرۆکی هەرێم بەو کارە هەستێت”ئه‌و ڕێکه‌وتنه حزبی لۆکاڵیانه بکاته بڵنگۆیه‌کی نه‌ته‌ویی و نیشتمانی . ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌کێك له‌و دوو سه‌رکرده‌یه ئه‌و ده‌سپێشخه‌ریه بکات ئه‌وا سۆزی جه‌ماوه‌ر مسۆگه‌ر ده‌که‌ن. چونکه هه‌موو سه‌رکرده‌و حیزبێك ئه‌مرۆ ده‌توانێ ماڵی کورد تێکبدات، به‌ڵام ئه‌سته‌مه بتوانێ یه‌کیبخات، ئه‌گه‌رهۆشیارو جوامێر‌و له‌خۆبوردوو نه‌بێت”.