
خالید رەنجدەر: سەركردە نوێكانی گۆڕان باوەڕیان بە دۆستایەتی یەكێتی و مام جەلال نییە
نوچەنێت
خالید رەنجدەر نوسەرو چاودێری سیاسی، بۆ نوچەنێت سەردان و کۆبونەوەکانی نێوان یەکێتی گۆڕان، بۆ هەوڵ و جموجوڵەکانی ئێران دەگێڕێتەوە، پێشی وایە سەرکردەکۆنەیەکێتیەکانی ناوگۆڕان، هەوڵ دەدەن بروا بە نەوشیروان مستەفا بهێنن بۆ نزیکبونەوە لەیەکێتی و گەنجەکانیشیان ئەوەیان قبوڵ نییە.
خالید رەنجدەر نوسەرو چاودێری سیاسی، لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، لەبارەی سەردانی نەوشیروان مستەفا بۆلای تاڵەبانی بەیاوەری شاندێک لە بزوتنەوەی گۆڕان کە پێکهاتبوون لەو سەرکردە کۆنانەی یەکێتی، کە ئێستا سەرکردەی گۆڕانن بەبێ بەشداریپێکردنی کادرو سەرکردە گەنجەکانیان، لە میانی شاندەکەدا، پێی وایە ئەو سەردانە قەیرانێک لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا دروست دەکات، نزیکبونەوەی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی وا ناو دەبات کە”ئەم لێكنزیكبونەوە بە دەستپێشخەری ھیچ لایەكیان نەبووە و پێموایە بارودۆخی ناوچەكە، بە تایبەتی جموجوڵی ئێران یەكێتی و گۆڕانی لە یەكتر نزیك كردۆتەوە”.
هەر لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، رەنجدەر دەڵێت “ئەوەش بەلای سەركردە نوێیەكانی گۆرانەوە دەست تێوەردانە لە ناو گۆڕان، ھەروەھا سەركردە نوێیەكانی گۆڕان باوەڕیان بە سیاسەت و دۆستایەتی یەكێتی بە گشتی و مام جەلال بە تایبەتی نیە، من پێموایە ناڕەزاییەك لە نێوان سەركردە نوێیەکان و كۆنەكانی گۆڕاندا ھەیە، ئەوانەی نوێن پێیان وایە ھاوپەیمانی یان گەڕانەوە بۆ ناو یەكێتی ھیچ مانایەكی نیە”.
هەر بۆیەش بەڕای خالید رەنجدەر، ئەو سەردانی ئەو شاندەی بزوتنەوەی گۆڕان کە پێکهاتبوون لەسەرکردە کۆنەکانی یەکێتی لەناو گۆڕاندا، بەبێ گەرانەوە بۆ رای سەکردە و کادرە گەنجەکانیان” تا ماوەیەكی زۆر قەیران لەناو گۆراندا دروست دەكات، سەركردە نوێیەكان ھەوڵ دەدەن نەوشیروان مستەفا قەناعەت پێبكەن كە لە یەكیتی نزیك نەبێتەوە. كۆنەكانیش بە پێچەوانەوە، زیاتر ھانی دەدەن كە نزیك بێتەوە. بەڵام نەوشیروان سور دەبێ لەسەر نزیك بونەوە لە یەكێتی و ھەوڵیش دەدات ناڕەزاییەكانی ناوخۆی گۆڕان ھێور بكاتەوە”.
تەوەر .. کۆبونەوەی یەکێتی و گۆڕان … خالید رەنجدەر: سەركردە نوێكانی گۆڕان باوەڕیان بە دۆستایەتی یەكێتی و مام جەلال نییە
0
Share.