تاڵەبانی و نەشیروان گەڕانەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم
* ئاسۆ بیارەیی
دەسەڵات بێ یان ئۆپۆزیسیۆن، هەموو بەرهەمی کۆمەڵگەن و کۆپی یەکترن. کۆمەڵگەیەک کە ڕایەڵ و کۆڵەکەکانی پێوەری هۆز و خێڵ بێت، لەوە باشتر چاوەڕێی بەرهەمی دی لێنا کرێ. دەبوو نەوشیروان بە هیچ شێوەیەکی ئامادەی کۆبۆنەوەی داخراو لە گەڵ تاڵەبانی نەبوایە، مەگەر ئەندام و لایەنگرانی گۆڕان مافی ئەوەیان نیە کە خاوەن بڕیاربدەن، بەڕاستی کۆبەنەوەی لەو جۆرە، لەپاڵ ئالای عروبەدا و بەبێ بەشداری دەستەکان و ئەندامی سەرکردایەتییەکان، نیشانەی برەودانی گیانی تاكڕەوییە لە نێو کۆمەڵگەدا و پتەوکردنی دەستەمۆکردنی تاکەکانە. کۆمەڵگەیەک کە سەرکردە هەموو شتێک بێت و وەک بتەکانی مەکەی پێش لە دایکبوونی ئیسلام، نەمر بکرێ. ئەوە هەزار بارە لێسەندنەوەی گیانی تاکەکانە و بەهەند وەرنەگرتنیان وەک مرۆڤ، گرنگ ئەوەیە سەرۆک ڕازی بێ، بەڵام کارەسات لەوەدایە کەسەرۆک مرد، ئید ئەوان بێ ڕابەر دەمێننەوە و بڵاوە دەکەن…هەرواش بووە، ئەدی ئاشبەتاڵی ١٩٧٥ بریاری تاکە کەسێک نەبوو کە قوربانی گەلیکی خستە ژێرپاوە، مەگەر دروستکردنەوەی عێراقی عروبە ساڵی ٢٠٠٣ بڕیاری چەند سەرۆک خێڵێک نەبوو؟ ئای لەو کارەساتەی باشووری کورستان کە تێدا بەدەست ئەم سەرکردە خێڵەکییانەوە، دەژی! ئای لەو گەلەی کە بەتەمای ئەوەیە کە سەرکردەیەکی نەخۆش بیگەێنێتە ئامانج و سەرکەوتن. ئەم شانۆگەرییەی نێوان نەوشیروان و تاڵەبانی، ساڵانی شەست و شەش بیردێنێتەوە کە تاڵەبانی لە هەمەدانەوە دوایی شەش ساڵ ئاوارەیی لە ئێران بووەوە بە مەلاییە ئۆرگیناڵەکە، هەمان شانگۆگەریەکەی ئاڵای شۆڕش ساڵی ١٩٨٤ دوای چوار ساڵ مەلا بەختیار بووەوە بە جەلالییە سەوزەکە، ئەمڕۆش نەشیروانیش هەمان شانۆگەری دەبارە دەکاتەوە و قوربانیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و شەهیدانی ١٧ شوباتی دەخاتە باوەشی تاڵەبانی و کوژاندنەوەی ئەو دەنگانەی کەدژی گەندەڵی دەسەڵاتن و بۆ سەروەری یاسا لە باشووری کوردستان هەوڵ دەدەن.
..
* ماجستێر لە دەروونناسی کۆمەڵگە
تەوەر .. کۆبونەوەی یەکێتی و گۆڕان … ئاسۆ بیارەیی: تاڵەبانی و نەشیروان گەڕانەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم
0
Share.
