
بورهان هەژار: نازانم گۆڕان چ سه‌کرده‌یه‌کی تازه‌ی تیا هه‌ڵکه‌وتووه؟
نوچەنێت
نوسەرو هونەرمەند بورهان هەژار، سەردانەکەی نەوشیروان مستەفا بۆ بەخێرهاتنەوەی تاڵەبانی و وەک نەریتێکی کۆنی کوردەواری باس دەکات و لەبارەی نەبوونی هیچ لەسەرکردە گەنجانی گۆڕان لەو شاندەدا کە لەگەڵ یەکێتی کۆبونەوە، پێی وایە هیچ گەنجێکی سەرکردە لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا هەڵنەکەوتوون بۆیە ئاساییە بەبێ بەشداری کادرە گەنجەکانیش، سەرکردە کۆنەکانی یەکێتی لەو بزوتنەوەیە لەگەڵ یەکێتی کۆبنەوە.
بورهان هه‌ژار لەمەر سەردانەکەی نەوشیروان مستەفا بۆ لای تاڵەبانی. وەک نوسەرێک دەڵێت”ئه‌و جڤینه‌ی لەتەک وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتییدا هاته بوون، سه‌ره‌تاکه‌ی چوونه میوانداری به‌ڕێز مام جه‌لال بووه وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی کورد و پاشان سه‌رۆکی ئێڕاق له گه‌ڕانه‌وه‌ی جاره‌سه‌ریی نه‌خۆشیی له وڵاتی ئه‌ڵمانیادا، که ماوه‌ی سێ مانگی خایاند.. ئێدی چوونه سه‌ردانی مامه له بوارحاڵێکی وه‌هادا نه‌ریتێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه که ئه‌مجۆره نه‌رییته باوه له کلتوری کۆمه‌ڵگای ئیسلامیداهه‌س، که ئێمه‌ی کوردیش بخوازیین و نه‌خوازیین به‌شێکیین له‌و نه‌ریته.. وه‌ک گۆهدار بوون و به‌دوا چوونم پاشتر که راگه‌یاندن له‌سه‌ر ره‌وتی دیدار‌و کۆبوونه‌که‌وه‌که‌ی نێوان هه‌ردوو به‌ڕیزان کاک نه‌وشیروان و مام جه‌لال بڵاوکرده‌وه ، دیاره هاوڕابوون و کۆمه‌ڵێک باسوخواسی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و تایبه‌تی نێوان هه‌ردوولایان بووه، نازانم مه‌سه‌له‌ی بوونی کۆبوونه‌وه‌که هه‌ر ته‌نیا له نێوانی ئه‌و دوو سه‌رکرده به‌ڕیزه‌دا بووگه یانژی هه‌موو ئه‌و براده‌رانه‌ی که هه‌ردوولا تیا ئاماده بوون”.
بورهان هەژار بەگومانە لەوەی جگە لە بەرپرسەکۆنە یەکێتی یەکانی گۆڕان کەسی تر لەناو ئەو بزوتنەوەیە کار بەدەستبێت و پێی وایە”هه‌موو گۆران خۆیان هه‌ر کۆنه یه‌کیتیین، ئیتر نازانم نەبوونی ئەندامێک لەو شاندە جگە له‌کۆنه یه‌کیتییه‌کان چ له مه‌سه‌له‌که ده‌گۆڕێت تا ئامییانی ناو ئه‌و میواندارییه بێت”.
ئەو نوسەرەی کورد بۆ نوچەنێت پێی وایە نیە لەناو گۆڕاندا هیچ سەرکردەیەکی گەنج هەڵکەوتوو دەرکەوتوو بێت، جیا لە کۆنە سەرکردەکانی یەکێتی و لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، دەپرسێت”نازانم گۆڕان له‌م ماوه که‌مه‌ییدا چ سه‌کرده‌یه‌کی تازه‌ی تیا هه‌ڵکه‌وتووه؟ که جیاواز له کۆنه یه‌کێتییه‌کان بێت..؟ ئەو گەنجانەشی کە کاربەدەستن هەر کۆنە یەکێتین ئه‌ز به‌شبه‌حالی خۆم زۆر به ئاسایی له‌و جڤینه ده‌ڕوانم که هه‌ر ده‌بێت براده‌رانی گۆڕان له چوونه میواندارییه‌کی ئه‌وهاله‌دا و دواتر کۆبوونه‌وه‌ی کاکه نه‌وه‌و مامه‌دا هیچ له‌مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت به‌بێ بوونی که‌سانی تازه‌ی ناو گۆڕان که پێشتر یه‌کیتیی نه‌بووبێت”.