
هیوا فریادرەس: پارتی له نزیكبوونه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی هه‌ست به ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات
نوچەنێت
سەردانی نەوشیروان مستەفا بەیاوەری شاندێکی پێکهاتوو لە سەرکردەکۆنەکانی یەکێتی کە ئەمرۆ لە سەرکردایەتی گۆڕاندا کاری سیاسی دەکەن، بووە جێی رەخنەی بەشێک لەگەنجانی بزوتنەوەی گۆڕان و رۆشنبیران، بەڵام هیوا فریاد رەس وەک رۆژنامەنوسێک پێی وایە” بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و بڕیارانه گرنگیان هه‌یه كه كۆبوونه‌وه‌كه به‌دوای خۆیداهێناویه‌تی، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی كۆبوونه‌وه‌كه كێ بوون و كێ نه‌بوون”.
رۆژنامەنوس هیوا فریادرەس دەڵێت”كۆبوونه‌وه‌ی مام جه‌لال و كاك نه‌وشێروان مسته‌فا و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا گرنگی و بایه‌خه‌كه‌ی له خودی كۆبوونه‌وه‌كه دایه، به‌وه‌ی كه بووه‌ته لێكنزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌وتۆی هه‌ردوولا له‌سه‌ر پرسه گرنگ و چاره‌نووسییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی باشووری كوردستان و عێراق، هه‌روه‌كرایانگه‌یاند ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌كان هاوڕابوون و هه‌ردوولاش بڕیاریانداوه كه ده‌ستوور بگه‌ڕێنرێته‌وه په‌رله‌مان و به‌شێوه‌یه‌ك هه‌مواربكرێته‌وه كه سیسته‌می كوردستان په‌رله‌مانی بێت، ئه‌مه بۆ ئێستاوئاینده‌ی كوردستان ئێجگار گرنگه و چاره‌نووسسازییه”.
پێشیی وایە کە لەبەرانبەردا “پارتی دیموكراتی كوردستان كه خوازیاری سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیه و ده‌شیه‌وێت له‌م سه‌رۆكایه‌تیه‌دا میراسییه‌كی بنه‌ماڵه‌یی په‌یڕه‌و بكات، له‌م نزیكبوونه‌وه‌یه و هاوڕاییه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌ست به ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات”.
لەبارەی بەشداری پێنەکردنی سەرکردە گەنجەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەکۆبونەوەکەیان لەگەڵ یەکێتی، فریادرەس دەڵێت”بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و بڕیارانه گرنگیان هه‌یه كه كۆبوونه‌وه‌كه به‌دوای خۆیداهێناویه‌تی، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی كۆبوونه‌وه‌كه كێ بوون و كێ نه‌بوون، هه‌رگیزیش پێموانییه ئه‌مه‌بابه‌تی ره‌خنه‌ی خه‌ڵك بێت”.