نێچیرڤان بارزانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا: توندوتیژی بەرانبەر بەژنان، کێشەی بەغداو کوردستان، پرسی نەوت
نوچەنێت..KTV
بۆ بینینی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە بە ڤیدیۆ کلیک لەسەر وێنەکە بکە
بۆ دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و توندوتیژی و پێشیلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان ده‌كرێن له‌هه‌رێمی كوردستان ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌ڕێزیان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنانمه‌وانیدا تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی له‌م دانیشتنه‌دا باسیان لێوه‌كرا.
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا نیشانی‌دا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو له‌باره‌ی توندوتیژی له دژی ئافره‌تان بوو هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه به‌وه‌ی حكوومه‌ت هه‌میشه له‌دژی كوشتنی ژنان و توندوتیژییه له‌دژی ژنان و گوتی:
ئێمه ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا له‌باره‌ی باسكردنی پرسی توندوتیژی دژی ژنان له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ره‌تاوه ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم ئێمه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رجۆره توندوتیژییه‌كی دژ به ژنان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه به‌تایبه‌تی كوشتنی ژنان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف، ئێمه ئه‌و شتانه به‌توندی ئیدانه ده‌كه‌ین چونكه هیچ بیانو و پاساوێكی نییه وله‌ووڵاتی ئێمه نه ئایین و نه‌دابونه‌ریت ڕێگه به‌و ڕه‌فتاره نادات. ئێمه ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی توندوتیژی له‌هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی وگه‌رمیان هه‌بوو وئه‌و بابه‌ته‌مان به‌تێروته‌سه‌لی باسكرد وحكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جیددیه له‌وه‌ستان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه و به‌شێوه‌یه‌كی جیددیش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات پرسی توندوتیژی تا بكرێت بنه‌بڕ بكرێت وسیاسه‌تێكیشی له‌مباره‌یه‌وه داڕشتووه و په‌یڕه‌وی ده‌كات وهه‌رمانگێك ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجامده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كه‌موكوڕییه‌كان له‌كوێدایه، هیوادارین بگه‌ینه ئاستێك له‌هه‌رێمی كوردستان كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توندوتیژی له‌دژی ژنان ومنداڵاندا نه‌كرێت.
هیچ تاوانبارێك له سزا ڕاناكات
نێچیرڤان بارزانی له‌میانه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووساندا نیشانی‌دا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكوومه‌ت په‌یڕه‌وی ده‌كات چه‌ند ساڵێكه ده‌ستیپێكردووه له‌هه‌موو پارێزگاكانیشدا به‌شێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌دژی ئافره‌تان هه‌یه وگوتی: به‌ڵێ ڕاسته باس له‌وه ده‌كرێت له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی توندوتیژییه‌وه ئاماره‌كان به‌ره‌و زیاتر ده‌چن له‌به‌رئه‌وه‌ی جاران قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌ده‌كرا ودوای ئه‌وه‌ی زانرا ده‌كرێ ڕاپۆرت بكرێت ئه‌و پرسانه زیاتر نیشانده‌درێت بۆیه دووپاتیده‌كه‌مه‌وه هه‌ركه‌سێك له‌هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌كدا بێت هیچ پاساوێكی یاسایی نییه بۆ ڕاكردن وهیچ حه‌سانه‌یه‌كی یاسایی نابێت وله‌هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌كدا بێت ڕێوشوێنی له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌به‌ر.ئێمه له‌ده‌ره‌وه وناوه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش خه‌ریكی گفتوتگۆی جیددین بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌كمان هه‌بێت له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌وه‌ی كێ مافی هه‌یه چه‌ك هه‌ڵبگرێت وبۆچی.
ڕووداوه‌كه‌ی گه‌رمیان
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌دیققه‌ته‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی گه‌رمیان ده‌كرێت وحكوومه‌ت هه‌ر له‌و ئاسته‌دا ناوه‌ستێت وگوتی: من ئه‌مڕۆ به‌وردی گوێبیستی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م پرسه بووم و ئێمه‌ش وه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و ئاسته‌دا ناوه‌ستین به‌ڵكو لیژنه‌یه‌ك ده‌نێرین بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه به‌ته‌واوی بزانن و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ڕای گشتی ڕابگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها بارزانی نیشانی‌دا ڕۆژنامه‌نووس كارزان كه‌ریم كه ئێستا گیراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر كاری ڕۆژنامه‌وانییه‌وه ده‌ستگیر نه‌كراوه به‌ڵكو ئه‌و فه‌رمانبه‌ر بووه له‌ئاسایش پێشتریش له پڕۆتۆكۆڵی فڕۆكه‌خانه كاری كردووه و بۆوه‌ته فه‌رمانبه‌ری ئاسایش وده‌ستگیركردنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌هه‌ندێ پرسی ئاسایش هه‌یه له فڕۆكه‌خانه ئه‌گینا هیچ به‌نووسین وڕۆژنامه‌وانییه‌وه په‌یوه‌ست نییه و ئاشكرایكرد كه له‌دادگایه‌كی مه‌ده‌نیی عادیلانه دادگایی ده‌كرێت وبه‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ئاسایشی گشتیش ڕوونكردنه‌وه له‌مباره‌یه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه.
گرنگترین شت هۆشیاركردنه‌وه‌یه
سه‌رۆكی حكوومه‌ت نیشانی‌دا گرنگترین شت له جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایانه هه‌بوونی هۆشیارییه‌وه و گوتی: له‌كابینه‌ی پێنج وشه‌شی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری زۆر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كراوه به‌ڵام ئه‌مه پرسێكه ناوه‌ستێت ودوای ئێمه‌ش ده‌بێ ببێته به‌شێك له پرسی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه وده‌بێ ده‌ستپێكه‌كه له پڕۆگرامه‌كانی خوێندن بێت له‌قوتابخانه‌كان وئێوه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیش ده‌بێ یارمه‌تیمان بده‌ن ، بۆ نموونه كه‌یسێك له‌سلێمانی هه‌بوو كه‌سێك خوشكی خۆی كوشتبوو ئنجا سووتاندبووی ، باسكردنه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ كرا ، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه په‌شیمان بووه به‌ڵام شێوازی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی وروژاندنه‌وه‌ی پێوه دیاربوو، جگه له‌وه‌ش مه‌سه‌له‌كه پێویستیی به ته‌ندروستی وخوێندنی باڵا و ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مامۆستای ئایینش ده‌توانن ڕۆڵی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه بۆ یارمه‌تیی ئێمه ببینن. مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی ته‌نها به‌وڵاتی ئێمه‌وه په‌یوه‌ست نییه وئه‌گه‌ر بێت و توندوتیژیی دژ به ژنان له ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌راورد بكرێت ئه‌وا جیاوازییه‌كی یه‌كجار زۆر ده‌بینرێت وئه‌م دیارده‌یه ته‌نها له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری نییه، ئێمه هه‌قمان نییه له‌شوێنی دیكه ئه‌م دیارده‌یه چییه و چۆنه به‌ڵكو باسی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین، ئێمه ده‌ڵێین ژن به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه وله‌مێژووشدا شانبه‌شانی پیاو له‌شۆڕش و له‌زه‌حمه‌تییه‌كاندا ، له‌ئه‌ركی به‌خێوكردنی پیاو له‌ئه‌نفال وله‌هه‌موو سه‌ختییه‌كاندا پشكی شێری به‌ركه‌وتووه، من پێموایه بێ عه‌داله‌تییه ئه‌گه‌ر بڵێین له‌م پرسانه‌دا ته‌نها ژن تاوانباره و ته‌نها ژن ده‌بێ بكوژرێت ، بۆ پیاو كه‌مته‌رخه‌م نییه و پیاو حه‌سانه‌ی دیپلۆماسیی هه‌بێت وبه‌ئاره‌زووی خۆی هه‌رچیی بوێت بیكات وژنانیش باجه‌كه‌ی بده‌ن، ئه‌مه ڕاست نییه بۆیه پێویسته مه‌سه‌له‌ی هۆشیاری ده‌بێ ببێته كارێی سه‌ره‌كیی حكوومه‌ت وكۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
باسكردنی یاسای توندوتیژی له‌دژی خێزان
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پرسی یاسای توندوتیژی له‌دژی خێزان باسێكی گرنگی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوو كه له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو وزۆر به‌درێژی قسه‌ی له‌سه‌ر كرا و گوتی: من وه‌زیری دادم ڕاسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دادوه‌ران دابنیشێت وئێمه‌ش پشتگیری له‌وه ده‌كه‌ین ئه‌م یاسایه به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت ، ئه‌نجوومه‌نی خانمانیش كاتی خۆی به‌بڕیارێك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به نیزامێك ده‌رچووه و ئه‌مڕۆش بڕیاری ئه‌وه درا یاسای بۆ ئاماده بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌سته‌یه‌ك یاسایه‌كی هه‌بێت وكاره‌كانی خۆی له‌چوارچێوه‌ی یاسادا بكات.
زۆرینه‌ی كورد موسڵمانن
نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكرده‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به‌ڕێزگرتن له‌هه‌موو ئایینه‌كان له‌كوردستان به‌تایبه‌تی ئایینی ئیسلام كه زیاتر له 80%ی خه‌ڵكی كوردستان موسڵمانن وگوتی: ئێمه ڕێزمان بۆ هه‌موو ئایینێك هه‌یه و كوردستان وڵاتێكی تیایدا هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت موماره‌سه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی بكات له‌ڕووی ئایینی وكولتووری و مه‌زهه‌بییه‌وه ، ئه‌و كه‌سه‌ی قورئانی پیرۆزی سووتاندووه ماوه‌یه‌ك سه‌ر به‌لایه‌نێكی ئیسلامی بووه و دواتریش په‌یڕه‌وی فیكری سه‌له‌فیی كردووه و پاشانیش ئه‌مه له‌مێشكیدا تێكه‌ڵییه‌ك دروست بووه و كارێكی وای كردووه ئێمه به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قبووڵی ناكه‌ین ولێكۆڵینه‌وه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، ئێمه نامانه‌وێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ببێته پرسێك بۆ وروژاندنی خه‌ڵك به‌وه‌ی حكوومه‌ت هیچی نه‌كردووه، حكوومه‌ت به‌بێگومان لێكۆڵینه‌وه ده‌كات وئه‌وه‌ی له‌ڕووی یاساوه پێویست بێت حكوومه‌ت پاڵپشتیی ده‌كات.
هێڵی ته‌له‌فۆنی گه‌رم بۆ هه‌واڵدان له‌هه‌ر توندوتیژییه‌ك
به‌ڕێز بارزانی دووپاتیكرده‌وه ئێستا ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له‌ئارادایه بۆ دانانی هێڵی ته‌له‌فۆنی گه‌رم له‌هه‌موو كوردستان وبه‌یه‌ك شێوه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ هه‌واڵدان له‌دژی هه‌ر توندوتیژییه‌ك كه به‌ر ئافره‌ت بكه‌وێت وگوتی: ئێمه شلته‌ری تایبه‌تمان بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌هه‌ر ڕووداوێك هه‌یه له‌دژی ئافره‌ت به‌تایبه‌تی ئه‌و ڕووداوه‌ی دوایی كه له‌گه‌رمیان ئافره‌ته‌كه گه‌ڕێندرایه‌وه ماڵه‌وه و كوشتیان، ئێمه ده‌بێ له‌وه دڵنیابین ئه‌و ئافره‌ته بگه‌ڕێته‌وه نێو خێزانی خۆیشی ئه‌شكه‌نجه نه‌درێت.
پێمان خۆش نییه كۆمه‌ڵگه تێكبچێت
سه‌رۆكی حكوومه‌ت نه‌یشارده‌وه تاوه‌كو ئێستاش گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تیی زۆر هه‌ن به‌بێ دادگا چاره‌سه‌ری ده‌كرێت وپاڵپشتیی خۆی بۆ ئه‌وه نیشاندا هه‌موو پرس وكێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی وله‌دادگاكاندا چاره‌سه‌ر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه تێكنه‌چێت ویاساش ڕۆڵی خۆی ببینێت. هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه له‌ژێر هه‌ر په‌رده‌یه‌ك بێت پرسه‌ی كوشتنی ژنان مه‌حكووم ده‌كه‌ین، به‌داخه‌وه زۆرجار له‌سه‌ر مه‌سه‌جێكی مۆبایل توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان ده‌كرێت، ئێمه دوای هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سێتی له‌په‌رله‌مان ئێستا مه‌سه‌له‌ی كوشتنی ئافره‌تان به‌تاوان ده‌زانین، جاران ئه‌و شتانه به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه ده‌كرا ودوای كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه وپاڵپشتیكردنی له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مامۆستایانی ئایینیشه‌وه كه له‌وتاری هه‌ینیدا به‌رگرییان لێی كرد بڕیاری ئه‌وه درا ڕێگه نه‌درێت ژن به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه بكوژرێت ئه‌مه ئێستا به‌تاوان حیسابه و دادگاكانی كوردستانیش كه‌م وزۆر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا كردووه و خه‌ڵكیش دادگاییكراوه وئێستاش ئاماری وردم لا نییه وده‌كرێ له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی توندوتیژی بگاته ده‌ستی ئێوه.وئێمه‌ش له كه‌موكوڕییه‌كانمان ڕاناكه‌ین و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌وپرسه جیددیه وداوای یارمه‌تی وهاوكاریش له‌كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ومامۆستای ئایینی ده‌كه‌ین وداوای هاوكاری وپشتگیری ده‌كه‌ین و نابێ ئه‌و دیارده‌یه بمینێت.
ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر
نێچیرڤان بارزانی نیشانی‌دا دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئێراق به‌جێهێشت به‌میكانیزمێك ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردنی پێشمه‌رگه و سوپای ئێراق كرا به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێ كاره‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی بن وهیچ كه‌سێك ته‌جاوز نه‌كات وگوتی: به‌پێی ئه‌و میكانیزمه‌ی كراوه و جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران له به‌غدا ئیمزای له‌سه‌ر كردووه ئێمه په‌یڕه‌ومان كردووه و ئه‌و جووڵانه‌وه‌ی دوایی یه‌كه‌ی سوپای ئێراق كه له‌ناسڕییه‌وه هاتبوون ، ڕێگرتنی پێشمه‌رگه لێیان به‌هۆی ئه‌و میكانیزمه‌وه بووه كه هه‌یه كه ده‌بوایه پێشمه‌رگه ئاگادار بكرێت ولێره‌شدا پره‌نسیپێك هه‌یه، ئێمه هه‌ر كاتێك له‌هه‌ر شوێنێك بمانه‌وێ سوپای ئێراق بێت ئه‌وا به‌بێگومان داوا ده‌كه‌ین وه‌ك چۆن كاتێك كێشه‌ی گه‌وره له به‌غدا هه‌بوون وداواكرا پێشمه‌رگه بچێته به‌غدا ئێمه ناردمان وله‌وێشدا میكانیزمێك هه‌یه به‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات هێز بنێرێت وئێمه له‌و كاته‌دا هێزمان بۆ به‌غدا نارد بۆ پاراستنی خه‌ڵك. بێگومان سوپای ئێراق سوپای هه‌موومانه و له‌هه‌ر كاتێكدا هه‌ر خه‌له‌لێكی ئه‌منی دروست ببیت ئێمه داوای سوپا ده‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا كرا هیچ هۆكاری بۆ نه‌بوو و ئێمه‌ش نه‌مانزانی بۆ كرا به‌ڵام خۆشبه‌ختانه دوای كۆبوونه‌وه‌كانی به‌غدا خه‌ریكه مه‌سه‌له‌كه به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون ده‌چێت وهێزه‌كانیش به‌ره‌و شوێنی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و له‌كاتی ئێستاشدا من ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌كێشه نابینم له‌نێوان ئێمه‌و به‌غدا.
كوردستان له‌ده‌ستووریبوونی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت دڵنیایه
بارزانی ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه ئه‌وه‌ی به‌غدا دووباره‌ی ده‌كاته‌وه ته‌نها چیرۆكێكی كۆنه‌و هه‌رێمی كوردستانیش له ده‌ستووریبوونی گرێبه‌سته‌كانی خۆی دڵنیایه چونكه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری ئێراق ده‌رنه‌چووه وگوتی: كۆمپانیای وه‌كو ئیكسۆن مۆبێل وشیڤرۆڵی ئه‌مه‌ریكی وتۆتاڵی فه‌ڕه‌نسی و ئۆسپڕۆمی ڕووسی بێگومان تا نه‌زانن ئێمه پاڵپشتییه‌كی یاسایی وده‌ستووریمان هه‌یه نایه‌نه كوردستان وكاری تیادا ناكه‌ن ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا باشترین وه‌ڵامه بۆ ئه‌وه‌ی ئایا گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان یاسایین یان نا، باشترین چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌و پرسه هه‌ڕه‌شه نییه به‌ڵكو ئه‌وه‌یه به‌غدا به‌جیددی بڕیار له‌سه‌ر دانیشتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بدات بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسانه‌و و ئه‌مه‌شه ڕێگای ڕاست وله‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری ئێراق وئه‌و یاسایانه‌ی كه هه‌ن چاره‌سه‌رییان بۆ بدۆزرێته‌وه و ئێمه‌ش وه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی ته‌واومان بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌یه.وئێمه له‌و مانگه‌وه ده‌ست به‌هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌كه‌ین وئه‌م سیاسه‌ته‌شمان بۆ نیشاندانی نییه‌تی خۆمانه بۆ به‌غدا وهیوادارین له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ دانی پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به‌غدا پێی نه‌داون وبه‌دانی پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش هه‌نارده‌یی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت.
كاردانه‌وه‌ی سه‌ردانی داوود ئۆغڵو بۆ كوردستان
سه‌رۆكی حكوومه‌ت تیشكی خسته‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ونیشانیدا سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌و به‌ڤیزای ئێراق بووه كه له‌سه‌ر پاسپۆرته دیپلۆماسییه‌كایدا دانراوه و تیایدا باسی ئه‌وه نه‌كراوه ده‌بێ بچێته ئه‌م شاره‌و نه‌چێته شاره‌كه‌ی دیكه و گوتی: ئێمه كه‌ركووك وه‌كو شارێكی ئێراقی سه‌یر ده‌كه‌ین ، كه‌ركووك وه‌كو هه‌ولێر وه‌كو به‌غدا دروستكردنی ئه‌م گرفته‌ش له‌لایه‌ن به‌غداوه هیچ هۆكارێكی نییه و بۆ ئه‌و هه‌ستیارییه دروستبكه‌ین ، ئه‌مه شتێكی هه‌ڵه‌یه ، واتا بۆ ته‌نها نابێ بچێته كه‌ركووك؟ ئێمه هه‌میشه گوتوومانه پێكهاته‌كان به‌كورد و عه‌ره‌ب وتوركمان وئاشووری و كلدانی ئێمه له‌پێكهاته‌ی ئه‌م شاره‌ین ، ئه‌م گرفته شتێكی بێ هۆكاربوو خۆ ئێمه كه ده‌چینه توركیا له‌ڤیزامان نانوسرێت كه ته‌نها ده‌بێ بچینه ئه‌سته‌مبۆڵ یان نابێ بچینه دیار به‌كر، ئێمه دڵنیاین وه‌كو هه‌رێمی كوردستان كه هیچ پێشیلكارییه‌كی دیپلۆماسیمان له‌نێوان ئێراق وتوركیادا نه‌كردووه و ڤیزاكه‌ی داوود ئۆغڵۆ ڤیزای ئێراقه و ڕێگه‌ی پێده‌دات بچێته هه‌ر شوێنێك.
كورد یه‌ك گوتاره
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه ئه‌گه‌ر پارتی ویه‌كێتی وه‌كوو دووحزب بیر و بۆچوونی جیاوازیان هه‌بێت به‌ڵام بۆچوونی هه‌ردوولا له‌باره‌ی پرسه گرنگه‌كان یه‌كه و گوتی:ئێمه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا سێ جار كۆبوونه‌وه‌مان به‌یه‌كه‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ قۆناغی ئاینده قسه‌كانمان یه‌كبخه‌ین ومن له‌م یه‌ك دوو ڕۆژه‌دا سه‌ردانی جه‌نابی مام جه‌لال ده‌كه‌م له‌به‌رلین بۆ باسكردنی ئه‌م پرسانه وبێگومان یه‌ك هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.
ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان
بارزانی كۆكبوونی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان وكۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیی له‌سه‌ر ده‌ستوور به‌شتێكی گرنگ زانی وه‌كو گرێبه‌ستێكی كۆمه‌ڵایه‌تی چونكه ده‌ستوور نه بۆ كه‌سێكه نه حزبێك نه لایه‌نی سیاسی وگوتی: حزب ولایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌بن سبه‌ی له‌وانه‌یه نه‌بن بۆیه ده‌ستوورێكمان ده‌وێت هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان له‌سه‌ری كۆكبن، ئێمه وه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێم هیچ هێڵێكی سوورمان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نییه و ئاماده‌ین گوێبیستی هه‌ر تێبینییه‌ك بین له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ده‌ستوور وئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌خاڵه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی حه‌وته‌می حكوومه‌ت به‌قسه‌كردن له‌باره‌ی ده‌ستوور.
هه‌بوونی زه‌مینه بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكان
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه ده‌ركردنی هه‌ر یاسایه‌ك پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ی تیادا بكرێت كه ئایا زه‌مینه بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌بێت یان نا وگوتی: هه‌ندێك شت ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ڕاگه‌یاندن بێت نه‌كرێت باشه چونكه كێشه‌ی ئێمه ته‌نها ئه‌وه نییه ، ئێمه ده‌بێ له‌هه‌ندێك یاسا دا زه‌مینه ئاماده بكه‌ین كه به‌داخه‌وه نه‌بووه، ئێمه یه‌ك ساڵ ونیو خه‌ریك بووین زه‌مینه‌سازی بۆ یاسایه‌ك بكه‌ین نه‌كرا چونكه یاسا ته‌نها به‌تێپه‌ڕاندنی سه‌رناكه‌وێت.
شه‌فافترین گرێبه‌ستی نه‌وتمان هه‌یه
بارزانی گوتی: مه له‌و قسه‌ی خۆمه‌وه به‌رپرسم هیچ كێشه‌یه‌ك له‌گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی ئێمه‌دا نییه و هه‌موویان ئاشكراكراون و كاتێك د. به‌رهه‌م سه‌رۆك وه‌زیران بوو له‌كابینه‌ی شه‌ش هه‌مووی بڵاو كرده‌وه ،پرۆسه‌ی شه‌فافییه‌ت له‌وه زیاتر هیچ وڵاتێك نایكات ، باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و گرێبه‌سته خراپه یان باشه من ئاماده‌م گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌م چونكه ئه‌وه‌ی له كوردستاندا هه‌یه گرێبه‌ستی هاوبه‌شییه ، به‌ڵام بۆ وله‌به‌رچی ئه‌م شێوازه‌مان هه‌ڵبژاردووه؟ئێمه وه‌كو وڵاتانی كه‌نداو نین گرێبه‌ستی سیرڤیسیان پێبده‌ین وبڵێین وه‌رن ئیش بكه‌ن، ئێمه شوێنه‌كه‌مان له‌ڕووی سیاسی وكاركردنه‌وه شوێنی موجازه‌فه‌یه بۆیه گرێبه‌ستی هاوبه‌شی باشتره به‌كاركردن به‌كه‌مترین كولفه باشترین ئیش بكات به‌ڵام كه بوویت به گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاری ئه‌وكات ده‌ڵێت من گرفتم نییه بابه‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كار بكه‌م جا هه‌رچه‌ندی تێبچێت. له‌باره‌ی داهاتی نه‌وتیشه‌وه كه هه‌ر یه‌كه‌و ناوێكی لێیناوه و ده‌ڵێن 4 ملیار دۆلار بزره، من له‌به‌رچاوی هه‌موو ئه‌و كامێرانه ده‌ڵێم یه‌ك فلس بزر نییه یه‌ك سه‌نت ویه‌ك دۆلار بزر نییه ،هه‌مووی دیاره وجارێ ئه‌وه بزانن 4 ملیار نییه به‌ڵكو كاتی خۆی كه د. ئاشتی هه‌ورامی چووه په‌رله‌مان گوتی ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه بكه‌ین داهاته‌كه‌ی نزیكه‌ی 4 ملیار دۆلار ده‌بێت نه‌وه‌كو ئێستا ئه‌وه‌نده داهاتمانه بۆیه ئێوه‌ی ڕاگه‌یاندن ده‌بێ زانیاریی ڕاست به‌خه‌ڵك بگه‌یه‌نن نه‌وه‌كو هه‌واڵه‌كه به‌چه‌واشه‌كاری بگه‌یه‌ننه ده‌ستی خه‌ڵك، ئه‌م داهاته ئێمه نه‌مانخسته نێو بودجه چونكه له‌به‌غدا لێمانی ده‌بڕن به‌ڵام ئاشكراكردنی ئه‌ركه و من ته‌حه‌ممولی به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌م و ده‌شڵێم ئه‌ركی منه وئه‌ركی حكوومه‌ته ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بخه‌ینه‌ڕوو ودڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه له‌كاتی خۆیدا گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی ئاوی دهۆكمان به‌و پاره‌یه كردووه و زیاتر له 200 ملیۆن دۆلارمان له‌گه‌رمیان سه‌رفكرد وئێستاش هه‌ر له‌و پاره‌یه بودجه‌مان بۆ خانووی كه‌سوكاری ئه‌نفال سه‌رفكردووه و ئێستاش خه‌ریكین 200 ملیۆن دۆلاری دیكه بۆ سنووری گه‌رمیان ته‌رخان ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها بۆ هه‌ڵه‌بجه و شوێنه‌كانی دیكه ، واتا دیاره ئه‌وه‌ی سه‌رفكراوه بۆ چی بووه و ئه‌وه‌ی سه‌رف نه‌كراوه بۆچی ده‌بێت وپه‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌بێ ئه‌وه بزانێت. هه‌روه‌ها ئێمه بۆ ڕێگه‌ی نێوان ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار بودجه‌یه‌كمان داناوه تا له‌كاره‌ساته‌كانی هاتووچۆ كه‌مبكه‌ینه‌وه و پرۆژه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی دهۆكمان هه‌یه، پرۆژه‌ی دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری های وه‌ی هه‌یه له‌زاخۆوه تا ده‌گاته سلێمانی وبه‌شی یه‌كه‌می له‌هه‌ولێره‌وه ده‌كرێت، وئه‌م پرۆژانه‌ش ناشاردرێنه‌وه، به‌شێكیش له‌و پاره‌یه بۆ دروستكردنی قوتابخانه دیاریده‌كه‌ین چونكه به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستاش قوتابخانه هه‌ن به3 شیفت ده‌وام ده‌كه‌ن،ئێمه ده‌بێ هه‌ڵمه‌تێكی به‌په‌له‌ی بۆ بكه‌ین.
سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی هه‌رێمی كوردستان
بارزانی دووپاتیكرده‌وه سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی ئێراق له‌لایه‌ن به‌غداوه داده‌ڕێژرێت وئه‌مه‌ش به‌پێی ده‌ستوور دیاره و گوتی: ئێمه له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران دراوسێین وجار جار سه‌فه‌ر بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین وئه‌وان دێنه لامان به‌ڵام له‌پرسه ستراتیژییه‌كاندا ئێمه بۆچوونی جیاوازمان نییه و هیچ كاتێك ته‌ده‌خول له‌كاروباری ئه‌م وڵاتانه ناكه‌ین وئه‌مه‌ش لای ئێمه پره‌نسیپه چ له‌سووریا چ له‌ئێران چ له توركیا و ئێمه نامانه‌وێ ده‌ست له‌كاروباری ئه‌م وڵاتانه وه‌ربده‌ین ، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت له‌هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك مه‌شقی سه‌ربازیی پێده‌درێت ، له‌ساڵی 2003 له‌ناوچه‌ی ساحیلی نه‌ینه‌وا ئێمه چه‌كمان دا به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ مه‌ترسیی ئه‌وه‌مان هه‌یه له‌هه‌ر گۆڕانێك كه به‌كتوپڕی له‌سووریا بكرێت خه‌ڵكی ئێمه له‌وێ تووشی كێشه‌ی گه‌وره ببن وئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوویدا ئێمه یارمه‌تیی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌ده‌ین كه هاتوونه‌ته ئێره بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن ئه‌گه‌ر نا ئێمه ته‌ده‌خول ناكه‌ین له‌كاروباری خۆیان.
