
دیدی ئیمه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له كوردستان و ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێ
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
له‌ڕاستیدا پرسی له‌شكركێشی سوپای داگیركه‌ری عێراق بۆناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رخان و به‌ره‌نجامێكی ئاشكرای ئه‌و دۆخه هه‌رێمایه‌تیه‌یه كه‌ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و ئاڵۆزترده‌چێت و فاكته‌ری دیكه‌ی تێدا په‌یداده‌بن كه‌سه‌رجه‌میان هانده‌رن بۆ پێکدادانی (فیله‌كان).
كوردستان له‌جه‌رگه‌ی ڕوداوه‌كاندایه، له‌به‌ر پێی فیله‌كاندایه، چ وه‌كو جوگرافیا، یاخود دیموگرافیا….به‌بارێكی تریشدا له‌ڕووداوه‌كانی سوریادا كورد ژماره‌یه‌كی كاریگه‌ره.هه‌رجۆره یه‌كده‌نگیه‌كی كوردیش سه‌نگه‌كه‌ی قورسترده‌كات.
جێگه‌ی سه‌رنجه له‌م كاته‌دا هه‌ردووجه‌مسه‌ری كێشه‌كه (ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی ) له‌لایه‌ك (ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی)یشی له‌لایه‌كی تره‌وه، هه‌رلایه‌ك له‌به‌رهه‌ندێ هۆكاری جیۆسیاسی گرنگ، پیێی باش نیه كورد یه‌ك ڕاو یه‌ك هه‌ڵوێست بێت، بۆیه هه‌رچی له‌توانایاندا بێت بۆ په‌رت كردنی هه‌ڵوێستی كورد به‌كاری ئه‌هێنن.
له‌م میانه‌یه‌دا له‌شكركێشیه‌كه‌ی سوپای داگیركه‌ری عێراق، دێته‌پێشه‌وه.ئه‌م له‌شكركێشیه هیچ نیه جگه‌له‌كارتێكی هاوپه‌یمانی (ئێران-عێراق- سوریا) بۆپه‌رتكردنی كامپی كوردی له‌سه‌ردوو ئاست:
1)له‌سه‌رئاستی دیموگرافیا، یان ئه‌و كوتله مرۆییه‌ی كه‌ناوی كورده‌و له‌هه‌رێمی كوردستان وناوچه‌كه‌دا بوه‌ته ژماره‌یه‌كی كاریگه‌ر. به‌تایبه‌ت بۆدابڕینی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی و پارتی له‌یه‌كتر.چونكه په‌رتكردنی هه‌ڵوێستی كورد، مه‌رجه بۆئه‌وه‌ی كورد نه‌توانێ ڕۆڵی پڕبه‌پێستی قۆناغه‌كه بگێڕێت.
2) له‌سه‌رئاستی جوگرافیاش، ویستیان هه‌رێمی كوردستان دابڕن له‌كوردستانی خۆرئاوا، له‌ڕێی كۆنترۆڵ كردنی سنوره‌كانه‌وه. تاكو درێژبونه‌وه‌ی جوگرافی بۆخودی كورد‌و ئه‌و كامپه‌ش دروست نه‌بێ كه ده‌یانه‌وێ هه‌ره‌س به به‌شارئه‌سه‌د بهێنن….. له‌م ڕێگه‌یه‌وه شكست ئه‌هێنن به‌و كۆششه سه‌ربازیه‌ی كه‌له‌سوریا له‌كاردایه. چونكه كۆششی سه‌ربازی پێویستی به‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ك (امداد) و هاریكاری لۆژیستیكی هه‌یه. ده‌كرێ هه‌رێم به‌حوكمی هاوسنوری له‌گه‌ڵ كوردستانی خۆرئاوادا، ڕێگه‌یه‌كی ئیمدادبێت له‌توركیاوه بۆناو هه‌رێم و لێره‌شه‌وه بۆ سوریا. ئه‌گه‌رچی تائێستا ئه‌م سیناریۆیه جێبه‌جێ نه‌كراوه و خاكی هه‌رێم وه‌ك گوزه‌رگایه‌ك به‌كار نه‌هاتووه. به‌ڵام كامپی پشتیوانانی به‌شار ئه‌سه‌د، ویستیان پێشوه‌خت ڕێ له‌و ئه‌گه‌ره بگرن!!.
له‌كاتێكدا ئه‌و هه‌وڵه‌ی كامپی ئێرانی ده‌بینین بۆپه‌رتكردنی هه‌ڵوێستی كورد. له‌به‌رانبه‌ریشدا به‌رپرسه ئه‌مریكیه‌كان. به‌رێتمیكی تر هه‌وڵی په‌رتكردن و پۆلاندنی كورد ئه‌ده‌ن. بۆنمونه (فیلیپ گۆردن) یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆكاروباری ئاسیا‌و ئه‌وروپا، بێ په‌رده ده‌ڵێت: نامانه‌وێ هیچ جۆره حوكمێك به كورده‌كانی سوریا بدرێ… ئه‌م په‌یامه‌ی ئه‌مریكا بۆ پۆلاندنی هێزه كوردیه‌كان و په‌راوێزخستنی په‌كه‌كه و دڵنیاكردنه‌وه‌ی توركیایه. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی كورد دابه‌ش ده‌كات و ئه‌و هێزه كوردیانه‌ی كه گره‌ویان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا كردوه له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا ئیحراج ده‌كات. هه‌رئه‌وه‌ش به‌سه بۆدابه‌شكردنی هه‌ڵوێستی كورد.
ئه‌گه‌رچی ئه‌گه‌ری پێكدادانی پێشمه‌رگه و سوپای داگیركه‌ری عێراق له‌ئێستاو ئاینده‌ی نزیكدا زۆرلاوازه. هه‌رله‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه ئه‌مریكیه‌كان فشاریان له‌سه‌ر هه‌ردوولا داناوه تاكو خۆبه‌دووربگرن له‌پێكدادان و پێكدا هه‌ڵپژان…به‌ڵام جێگه‌ی نیگه‌رانیه‌كی قوڵه كه‌ده‌بینین ئه‌م كه‌شوهه‌وایه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڕوونی بوه‌ته هۆی دابه‌شبونی هه‌ڵوێستی سیاسی كورد.لانی كه‌م له هه‌ڵسه‌نگاندن و دیاریكردنی سه‌رچاوه‌كانی مه‌ترسی بۆ سه‌ركورد..
هه‌ڵوێسته‌كانی گۆڕان و لیدوانه‌كانی به‌رێز كاك نه‌وشیروان شه‌وی 2/1/8 پاشانیش وه‌ڵامه‌كه‌ی پارتی بۆ ئه‌و لێدوانانه….نیشانه‌ی سه‌ره‌تایین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، دۆخه هه‌ریمایه‌تیه‌كه كه‌له‌شكركێشه‌كه‌ی سوپای داگیركه‌ری عێراق یه‌كێك له‌ده‌رهاویشته‌كانی بوو، كاری خۆیان كردوه‌و لانی كه‌م له‌ڕووی گوتاری سیاسیه‌وه كوردیان دابه‌ش كردووه. چونكه لایه‌نه‌كان ناتوانن یه‌ك خویندنه‌وه‌یان بۆ دیاریكردنی سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسیه‌كانی سه‌رهه‌رێم هه‌بێت، به‌ومانایه‌ی ئه‌وه‌ی پارتی ناوی ده‌نێت مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێم، گۆڕان ناوی ده‌نێت شه‌ڕی دروستكراو له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه بۆلادانی سه‌رنجه‌كانی ناو خۆ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی… ئایا ئه‌مه دابه‌شبونی هه‌ڵوێستی كوردنیه؟!.