شاخەوان برایم عەبدوڵڵا: تکایە ئاگرى شەڕ خۆش مەکەن،، لە پەراوێزى دیدارەکەى نەوشیروان مستەفا

0

تکایە ئاگرى شەڕ خۆش مەکەن
لە پەراوێزى دیدارەکەى نەوشیروان مستەفا
شاخەوان برایم عەبدوڵڵا
لەکاتێکدا کە مالیکى ئەمڕۆکە بەجۆرێک لە جۆرەکان جوڵەیەکى کەمى بەسەربازە داگیرکەرەکانى کردووەو بەپێى سەرچاوە هەواڵییەکانیش بێت رێژەیەکى تریشى لە تانکى قورس هێناوەتە بەرانبەر هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان، کەچى بەهۆى دیدارێکى نەوشیروان مستەفاى رێکخەرى بزوتنەوەى گۆڕانەوە کۆمەڵێک سایت و پەیج و نووسەر و رۆژنامەنووس خەریکن ئاگرى شەڕ لەنێوان پارتى و گۆڕاندا هەڵگدەگیرسێنن، ئەوکاتەى لێدوان و بۆچوونى هەندێ کەسم لەسەر دیدارەکەى نەوشیروان مستەفا، کەوتە بەرچاو هیچ گومانم لەوە نەبوو کە دەیانەوێت پارتى هەڵوێستى توندى هەبێت بەرانبەر بە بزوتنەوەى گۆڕان، ئەوەبوو سەرەتا پارتى دەیویست رۆژی دواتر وەڵامى نەوشیروان مستەفا بداتەوە، کەچى هەرهەمان شەو لە بەیانێکدا کە تارادەیەک هەست بە توندى دەکرێت وەڵامى نەوشیروان و بزوتنەوەکەى دایەوە، دیارە ئەمەش کاردانەوەى پارتییە بەرانبەر بەو هەڵمەت و هێرشە میدیاییەى کە پارتى پیى وایە دەکرێتە سەرى، چونکە لە ئیستاکەدا پارتى لە حاڵەتێکى زۆر هەستیاردایەو ئەگەرى رووبەروو بوونەوەى لەگەڵ مالیکیدا زۆر نزیکەو تارادەیەکیش لەو نێوەندەدا خۆى بەتەنیا دەبینێتەوە، ئەمەش بۆ پارتى کاریگەرى سایکۆلۆژى هەیەو قەناعەتم وایە کاریگەرییەکان زیاتردەبن، بۆیە ئەوانەى دەیانەوێت کارێک بکەن کە پارتى بە گژ بزوتنەوەى گۆڕاندا بدەن ئەوە لەزیان بەو لاوە هیچى ترمان دەست ناکەوێت، چونکە لە ئیستاکەدا یەکڕیزى لەنێوان کوردەکاندا لە هەموو کاتێک پێویسترە، هەربۆیەش پیویستە رۆشنبیرانى کورد لەبڕى شیکردنەوەى رووداو و باس و خواسە ناوخۆیەکان خەریکى رووداو و پێشهاتە سیاسییە دەرەکییەکان بن، کە راستەوخۆ پەیوەندیان بە کوردەوە هەیە، ئەوەتا کەس باسى کوردەکانى سووریاى نەکردو خەریکى دیدارەکەى نەوشیروان مستەفابوون، هەروەها پێویست بوو پارتیش ئەم دیدارەى زۆر بە ئاسایی وەربگرتایە، جارێ وایە بێدەنگى لە وەڵامدانەوە باشترە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە راستەوخۆ ئاسایش و تەبایی نێو ماڵى کوردستان لە ئەستۆى پارتییدایە بەو پێیەى تاکە هێزى سیاسى کوردستانە کە زۆرترین پۆستە گەورەکانى کوردستانى بەدەستەوەیە، سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەت و سەرۆکى ئەنجومەنى ئاسایش و وەزارەتى سیادى لەسەر ئاستى کوردستان و عێراقدا پارتى ئاراستەیان دەکات، کەواتە هەر بارگرژییەک راستەوخۆ بە زیان بۆ سەر پارتى و دواتریش هەموو کورد دەکەوێتەوەو تەنیا نەیارەکانى کورد لێى سوودمەند دەبن، کەواتە پێویستە لەسەر ئێمە بەوپەڕى بەرپرسیارێتییەوە هەڵسوکەوت بکەین و تەواوى هەوڵەکانیشمان لەبەرژەوەندى ئاشتى و یەکڕیزى ماڵى کورد دابێت و بەگژ نەیارەکانى کورددا بچینەوە.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com