نوچە.نێت
نمایشکاری جل وبەرگ و ئەستێرەی تەلفزیونی ئەمریکی کیم کاردشیان، لەلایەن هەوادارانیەوە رەخنەی توندی ئاراستە دەکرێت.
کیم،لەشەوی ساڵدا دەچێتە ئاهەنگ و مناڵەکەی بەهۆی توشبونی بە ئیلتهاباتی سنگەوە لە خەستەخانە دەمێنێتەوە، بەوهۆیەوە زۆرێک لەهەوادارانی رەخنەی لێ دەگرن کە کیم ، نەدەبوو بچێتە ئاهەنگ لە کاتێکدا مناڵەکەی لە خەستەخانە ماوەتەوە.
ئەو نماشکارە تەمەن 37 ساڵە، لە تویتری خۆی ئاماژە بەوە دەکات و ” ئەو هەواڵانە رەت دەکاتەوە کە مناڵەکەی لە خەستەخانە بەجێ هێشتبێت، بەڵکو ووتی، کە کانیەی هاوسەری لای مناڵەکان ماوەتەوە و بەتەنیا نەبوون لەکاتێکدا شەوی سەری ساڵیش نەبوە.
کیم دەشڵێت” کە لەشەوی سەری ساڵدا نەبوە بەڵکو شەوی چوار شەمە بوە هەتا شەوی شەمە ، رایشیگەیاند کە خۆی ئامادە بوە لە گەڵ مناڵەکەی لە خەستەخانە”.


