نوچەنێت
یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە دوای سەرکەوتن بەسەر یانەی برایتۆن، توانی جیاوازیەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتدی ئنیگڵیزی دووەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ بۆ یەک خاڵ کەم بکاتەوە.
چێڵسی یاریەکەی لەگەڵ برایتۆن لەناو یاریگای خۆی(ستانفۆر بریج) و هاندەرانی یارییەکەی ئەنجامدا و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا بەسەر یانەی بەرامبەر.
گۆڵی یەکەمی چێڵسی لە خولەکی 46 ی یاریەکە لەلایەن ئەلڤارۆ مۆراتا تۆمارکرا، بەوەش کۆی گۆڵەکانی لە خولی پرێمەرلیگ گەیشتە 10 گۆڵ و ژمارەی گۆڵەکانیشی لەکاروانی وەرزشی گەیشتە 50 گۆڵ.
هەروەها لە خولەکی 60 ی یاریەکە مارکۆس ئالۆنسۆ توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەی چێڵسی تۆماربکات، بەمەش چێڵسی توانی سێ خاڵ کۆبکاتەوە و لە پلەی سێیەم بووە خاوەنی 42 خاڵ.