
هه‌ڵگورد عه‌بدولوه‌هاب جندیانی:
د. به‌رهه‌م زێڕی ناو زبڵه له دوو ساڵدا له ئه‌رزێكی دڕكاویدا كاریكرد، به‌شیك له یه‌كێتی و به‌شێكی زۆریش له پارتی و هه‌موو ئۆپۆزسیۆن دژایه‌تیان كرد
به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتداران ئۆپۆزسیۆن وه‌كو دو‌ژمنێك دەبینن كه پێویسته قه‌ڵاچۆ بكرێن، زۆر جاریش ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵ ده‌دات كه ژیانی مه‌ده‌نی و ئیداری و په‌رله‌مانی له كوردستاندا په‌ك بخات
پێویسته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بیر له‌وە بكاته‌وه و چیتر شاره‌زایان له ژووره‌كانیاندا ته‌نها خه‌ریكی قسه‌و چایخواردنه‌وه نه‌بن
ئامادەکردنی نوچەنێت
هه‌ڵگورد عه‌بدولوه‌هاب جندیانی، وەک کادری یەکێتی، له‌ساڵی 2003 ه‌وه له‌حكومه‌تدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت لەناو یەکێتی دا هیچ لێپرسراوێتییەکی نییەو سەرقاڵی کاری حکومەتییە، لەم دیمانەیەدا باسی کارەکانی وەزارەتی رۆشنبیری دەکات و تیشک دەخاتە سەر کێشەسیاسیەکانی کوردستان.
تێبینی: ئەم دیمانەیە لە کاتی کۆتاییەکانی کابینەی شەشەم لەگەڵیان سازکراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماڵپەڕی نوچەنێت ئەو دەم هاککرا هەندێک لەو بابەتانە نەمانەوە لە ئەرشیف بۆیە نوچەنێت جارێکی تر ئەم دیمانەیە پەخش دەکاتەوە.
نوچەنێت: پێشتر لەوەزارەتی رۆشنبیری بەردەوام رەخنەتان هەبوو، لەنێوان ئەم دوو دەورەی حکومەت چی گۆڕانکارییەک دەبینی لە ئەداو کاری وەزارەت؟ چی باشتر کراوە، چی نەگۆڕاوە کە دەبوو بگۆڕێت؟.
بێگومان ئێستاش ره‌خنه‌و سه‌رنجی زۆرمان هه‌یه، به‌ڵام له‌راستیدا پێشتر هه‌موو ده‌رگاكان له ئیمه داخرابوون، پێچه‌وانه‌ی ئێستا كه ده‌رگاكان كراوه‌ترن و كایه‌ی جوڵه‌و كاركردنیش زیاتره ، ئه‌و باره خراپه‌ی كه زۆر جار باسمان لێوه كردووه بارێكی گشتگیره و زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌م باره‌ی تێدایه، به مانایه‌كی تر ده‌توانین بڵێین گرفته‌كه له سستمه‌كه‌یه نه‌وه‌ك له كه‌سان، سستمی خراپیش به گۆڕینی بۆ سستمی باشتر كۆتایی دێت بۆ نمونه سستمی دامه‌زراندن له فه‌رمانگه حكومییه‌كاندا پێشتر به مه‌حسوبیه‌تی حزبی بوون (بێگومان كه خۆشم یه‌كێكم له‌و نمونانه!) به‌ڵام ئێستا ئه‌م سستمه خراپه گۆڕدرا بۆ سستمی دامه‌زراندن به پێی فۆرم و cv و تایبه‌تمه‌ندی و شاره‌زایی كه له كۆتایدا به خاڵ به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.
نوچەنێت: وتت خەلەل لەسیستەمە نەک کەسەکان، بەڵام دەشڵێیت، ئێستا باشترە کەوایە سیستەم گۆڕاوە ئیستا وا باشترە؟
هەڵگورد جوندیانی: بێگومان له كوردستاندا رۆژ دوای رۆژ گۆڕانكاری هه‌یه، ئیستا له‌گه‌ڵ پار زۆر جیاوازی هه‌یه زیاتر به‌ره‌و سستماتیكبوونی داموده‌زگاكان ده‌چین، هه‌ر نمونه‌یه‌كی بچوكت پێ بڵیم ئه‌ویش ئه‌و چه‌ند هه‌زار خویندكاره‌یه كه له‌رێی سستمی تواناسازی كه تایبه‌ته به خوێندنی باڵا ئێستا له ولاتانی ئه‌وروپین و به‌یانی به زانست و بڕوانامه‌كانیان ده‌گه‌رٍێنه‌وه‌و كوردستان، رۆڵیان ده‌بێت لە به‌رقه‌رابوون و سستماتیكردنی ده‌زگا حكومی و ناحكومییه‌كان ، پێشتر ناردنی خوێندكاران بۆ ده‌ره‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای لایه‌نگیری و مه‌حسوبیه‌تی سیاسی بوو ، پێچه‌وانه‌ی سستمی تواناسازی، كه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه مه‌رجه‌كانیان تێدایه‌و و به كێبركێیه، ئیتر ئه‌وه بوو به سستم كابینه‌كانی دواتریش كه دێن پێشیده‌خه‌ن نه‌وه‌ك په‌كخستن.
نوچەنێت: وتت پێشتر دەرگاکان بەرووتانا داخراوبوون، لەوەزارەتی رۆشنبیری کامە دەرگا لە ئێوە داخرا بوو بۆچی داخرا بوون؟ بۆ ئیستا کراوەیە؟، بۆ ئەوەیە ئەوکات وەزارەت پارتی بەڕێوەی دەبردو ئێوە سەربەیەکێتی ن یان چی؟.
هەڵگورد جوندیانی: سه‌باره‌ت به‌و ده‌رگا و په‌نجه‌رانه‌ی كه له‌سه‌ر مندا داخرابوون ئه‌وا هۆكاره‌كه‌ی دیار‌و روون بوون و په‌یوه‌ندیان به وس نه‌بوونی ئێمه‌وه هه‌بوو، به‌رامبه‌ر به‌و گه‌نده‌ڵیی و زیاده‌ڕۆیانه‌ی كه له‌وه‌زاره‌تدا روویدابوون، هه‌مووشی به‌به‌ڵگه هه‌بوون، به‌ڵام كرانه‌وه‌ی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كان ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به رۆڵی به‌ڕێز د.كاوه‌وه هه‌بوو ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به كابینه گۆڕنه‌وه نه‌بوو، وه‌زیری پێشوو كاك فه‌له‌كه‌ددین پیاوێكی مه‌زن و قه‌ڵه‌مێكی دیار و خاوه‌ن میژوێكی سیاسی پڕ له به‌رهه‌مه، ئه‌فسوس له به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ت زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سی ده‌وروپشتیشی هاوكاری نه‌كراو زۆر جار راستییه‌كانیان لێ ده‌شارده‌وه، كاك فه‌له‌كه‌دینیش ده‌یتوانی ته‌نها نیوده‌رگا بۆمن واڵا بكات، ئینجا من له خزمه‌تی به‌ڕێزیان و وه‌زاره‌ته‌كه‌شی داده‌بووم.
نوچەنێت: وەزیری رۆشنبیری لەیەک کاتدا هەم وەزیرو هەم وتەبێژ. بەبڕوای تۆ ئەمە تاچەند کاریگەری لەسەری ئەداو پێراگەشتنی کارەکانی هەبووە؟.
هەڵگورد جوندیانی: ئه‌وه‌ی كار بكات بێ كه‌موكۆڕی نابێت ، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كان كوشنده نه‌بن. ره‌نگه پرسی وته‌بێژییه‌كه به ئاره‌زوو و ویستی د.كاوه‌ش نه‌بووبێت به‌ڵام زور جار دڵسۆزی و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارییه‌تی زیاد وا له مرۆڤ ده‌كات كارێكی زیاتر بكات له سه‌رووی توانا خۆی به‌هه‌ر حاڵ كاره (ئیزافی)یه‌كه‌ی كاریگه‌ری سلبی ئه‌وتۆی نه‌بوو له‌سه‌ر (ئه‌دائی) وه‌زاره‌ت .
پێویسته به ویژدانه‌وه ئاماژه‌ش به‌و راستییه بكه‌ین كه وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له‌م دوو ساڵه‌یدا زۆرترین جوڵه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی مه‌یدانی ئه‌نجامداوه كه‌ره‌نگه به زۆر وه‌زیری تر نه‌كرێت .
نوچەنێت: لێرەش دیسان دێینەوە سەر بەراوردەکە چۆن ئەم وەزیرەیان دەتوانێت لەوەی پێشتر زیاتر بکات، لەبارەی ئەو کرانەوەی کە دەڵێی، تۆ ئەڵێی کاری باشی کردووە لەکاتێکدا دوو پۆستی هەیە، بەڵام خۆ وەزیری پێشوو بەس وەزیری رۆشنبیری بوو؟.
هەڵگورد جوندیانی: بێگومان كاری وه‌زیری تازه زۆر زه‌حمه‌تتر بوو چونكه ئه‌و جگه له پرسی وته‌بیژیش كه ئێوه زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ركی تێكه‌ڵكردنه‌وه میلاكی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت (رۆشنبیری و وه‌رزش و لاوان) ی له‌ئه‌ستودابوو ئه‌وه جگه له‌چه‌ندین ئه‌ركی تر كه په‌یوه‌ندیان به یاسادانانه‌وه هه‌بوو له بواری رۆشنبیری و وه‌رزش و لاوان و بواری یه‌كسانی جێده‌ریش، له‌هه‌مووش گرنگتر د. كاوه ئیراده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه هه‌وڵی جدی بدات بۆ سنوورداركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاده‌ڕۆیی و گه‌نده‌ڵی له وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا.
نوچەنێت: لە وەزارەتی رۆشنبیری زیاتر لەهەر وەزارەتێک خەبیرو زانا و راوێژکارو نازانم چی دیاری کراون، ئایە هەر کەس لەوان رۆڵی خۆی دیووە؟ یان هەر شتێکەو رۆتینات،. ئەوان دەبێت چۆن بەکار بخرێن، هۆکاری پێدانی ئەو ناونیشنانە خەبیری و شارەزییانە یان هەر خاترانە؟.
هەڵگود جوندیانی: بێگومان بوونی له‌شكرێكی زیاتر له 40 كه‌سی له شاره‌زایان له تاقه وه‌زاره‌تێكدا كارێكی ته‌ندروست نییه‌و هه‌موومان باش ده‌زانین كه ئه‌مه له ده‌رهاوێشته‌كانی دوو ئیداره‌یی و كێبركێی سیاسین، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌و شاره‌زایانه خه‌ڵكی نه‌زان بن، به پێچه‌وانه‌وه زوربه‌یان خاوه‌ن ئه‌زموونن به‌ڵام ئه‌فسوس زۆربه‌یان رۆڵیان پێنه‌دراوه كه واباشتره له‌مه‌ودوا وه‌زاره‌ت كار‌و ئه‌ركیان پێ رابسپێرێت و له‌و تایبه‌تمه‌ندی و پسپۆریانه‌ی كه هه‌یانه پرسیاریان لێبكات و بیانخاته كار .
نوچەنێت: رۆڵ نەدان بەوان مانای دیسان دووبارەکردنەوەی کارەکانی پێشتری وەزارەتی رۆشنبیرییە، کەوایە بەس لەدەرگاکردنەوە بەرووی ئێوەدا باشتر بووە، ئەگەرنا لەم کارەیان وەک خۆی ماوە وەزارەت کەرۆڵی پێنەداون؟ یان چی تری کردووە؟.
هەڵگورد جوندیانی: له‌م پرسه‌دا منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دام، پێویسته له ماوه‌ی ئاینده‌دا وه‌زاره‌ت بیر له‌و پرسه بكاته‌وه و چیتر شاره‌زایان له ژووره‌كانیاندا ته‌نها خه‌ریكی قسه‌و چایخواردنه‌وه نه‌بن، به تایبه‌تیش هه‌ندێكیان خاوه‌نی ئه‌زموون و توانایه‌كی زۆر باشن ، گوناهه سوودیان لێوه‌رنه‌گیرێت.
نوچەنێت: بچینە سەر پرسی سیاسی. لەبارەی باردودۆخی سیاسی کوردستان، دەبینی وێڕای بەردەوام هەڵکشان و داکشانی ئاڵۆزیەکان چارەسەر نابینرێت، بەرای تۆ هۆکار چییە؟ ئەوە دەسەڵاتە نایەوێ ئەوە بکات، یان ئۆپۆزسیۆنە مەبەستی تری هەیە؟.
هەڵگورد جوندیانی: بێگومان ئه‌م هه‌ڵكشان و داكشانانه كرده‌یه‌كی ته‌ندروستن و بریتین له حیراكی سیاسی، هه‌رێمی كوردستان جۆرێك له دیموكراسیه‌تی تێدایه كه فه‌زایه‌ك بۆ ئه‌م حیراكه دابین ده‌كات و ده‌یگرێته‌خۆ، به‌ڵام له‌م حیراكه‌دا زۆر جار له‌یه‌كنه‌گه‌یشتن و كاری ناته‌ندروست رووده‌دات، بۆ نمونه زۆر جار به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتداران به‌شێوه‌یه‌كی وا له ئۆپۆزسیۆن ده‌ڕوانن وه‌كو دو‌ژمنێك كه پێویسته سه‌ركوت و قه‌ڵاچۆ بكرێت و شوێنه‌واری نه‌مێنێت به‌هه‌مان شێوه‌ش به ئاراسته‌یه‌كی پێچه‌وانه زۆر جاریش ئۆپۆزسیۆن به شێوه‌ی دوژمن له ده‌سه‌ڵات ده‌ڕوانێت و هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌دات و له‌هه‌مووش خراپتر هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه ژیانی مه‌ده‌نی و ئیداری و په‌رله‌مانی له كوردستاندا په‌ك بخات، بۆیه هه‌ردوولا له ئیداره‌كردنی ئه‌م حیراكه سیاسیه‌دا نه‌فه‌س كورتن و باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌م رووداوه نه‌خوازراوانه‌یه كه ناوبه‌ناو له‌نێوان هه‌ردوولادا روو ده‌ده‌ن .
نوچەنێت: بەرای ئێوە عەقڵی دەسەڵات کردنە ناکامڵە لە دەسەڵات بەڕێوەبردن، یان عەقڵی ئۆپۆزسیۆن بوونە هێشتا دروست نەبووە؟ وا ئەم هەموو بەریەک کەوتنە دروست دەبێت؟، هەرکامیانن هۆی چییە؟.
هەڵگورد جوندیانی: هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێمه له قۆناغێكی راگوزاری (بایریدی) داین و هێشتا داموده‌زگاكانی ته‌شریعی و جێبه‌جێكار و دادوره‌یی و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی چواره‌میشمان له قۆناغی پیكهێنان و قۆزاخه‌دان بۆیه زۆر ئاساییه كه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م گرفتانه هه‌بن، به‌ڵام گرنك ئه‌وه‌یه كه ئاراسته‌ی پرسه‌كان هه‌مووی به‌ره‌و پێشه‌وه بێت نه‌وه‌ك به‌ره‌و دواوه هه‌روه‌كو چۆن له ناوچه‌كانی تری عراق باوە.
نوچەنێت: وەڵامی ئەوەت نەدا عەقڵی کامیانە لە پیادەکردنی ئەرکەکانی خۆی هێشتا کامڵانە مامەڵە ناکات؟، ئەی رات چییە خەڵک دەڵێن دوای ٢٠ ساڵ تەمەن بێ مانەیە بڵێی هێشتا دەسەڵاتی کوردی دەبێت کاتی سیستەم دروستکردنی پێبدرێت وەک چۆن تۆ دەڵێی قۆزاخەیە؟.
هەڵگورد جوندیانی: باوه‌ڕ ناكه‌م پۆلینكردنێك بۆ ریژه‌ی كامڵبوونی عه‌قلیه‌تی سیاسی یاخود كامڵنه‌بوونی هه‌بێت، چونكه عه‌قلیه‌تی ئیداره‌ی سیاسیش له گۆڕاندایه‌و كامڵبوون مانای وه‌ستان و چه‌قبه‌ستنه، تۆ سه‌یر بكه ئه‌وه‌ی ئێستا سیاسه‌تمه‌داره‌كانی كورد ده‌یڵێن زۆر جیاوازه له‌گه‌ل ده ساڵ پێش ئێستا (ئه‌گه‌ر به رواڵه‌تیش بێت)، من له‌بری كامڵنه‌بوون ده‌سته‌واژه‌ی لاوازی عه‌قلیه‌تی سیاسی به‌كارده‌هێنم و ده‌ڵێم لاوازییه‌كه له‌هه‌ردوو لا (ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن)دا هه‌یه، ئه‌گه‌ر بێتوو ئۆپۆزسیۆنیش به‌وه تاوانبار بكه‌ین كه له مه‌یداندا تازه‌یه‌و به‌باشی یاری ناكات، ئه‌وه بێ سێ و دوو ده‌ڵێم لاوازی یاخود ناكارایی عه‌قڵیه‌تی سیاسی ئۆپۆزسیۆن ره‌نگدانه‌وه‌ی ناكارایی عه‌قڵیه‌تی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه، چونكه له هه‌ركوێیه‌كی دونیادا ده‌سه‌ڵات هه‌بێت ئۆپۆزسیۆنیش هه‌یه.
نوچەنێت: ئۆپۆزسیۆن دەڵێن دەبێت پاکێجەکانی ئێمە وەک خۆی جێبەجێبکرێت، بەرای تۆ مەرجی لەو شێوە مانای ویستی نزیک بونەوەو چاکسازییە؟، یان مەرجێکە بۆ دوورکەوتنەوە لەبەشداری حکومەت؟.
هەڵگورد جوندیانی: ئه‌و پاكیجانه‌ی ئۆپۆزسیۆن باسی لێوه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش له‌سه‌ر كورسی حوكم بن پێیان جێبه‌جێناكرێت، هه‌روه‌ها نابێت ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین كه‌به‌شێك له‌و گرفتانه‌ش خودی ئۆپۆزسیۆنیش به‌شێك بوون له دروستكردن و سه‌رهه‌ڵدانی (له ئێستا و رابردوودا)، بێگومان ئه‌و جۆره تێزانه له زمانی سیاسه‌ت و دانوستانی سیاسی‌دا نه‌شیاون و ته‌نها له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی عه‌سكه‌ریدا لایه‌نه براوه‌كان مه‌رج و باكێجه‌كانیان به ته‌واوی له‌سه‌ر لایه‌نه دۆڕاوه‌كاندا ده‌سه‌پێنن، كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ راستی و واقعی سیاسی كوردستاندا دووره .
نوچەنێت: کامەن ئەو گرفتانە ئۆپۆزسیۆن بەشدارن تێیداو ئیستا داوای باشکردنی لەدەسەڵات دەکەن؟. پێت وایە یەکێتی و پارتیش هەست بەوە دەکەن کە ئۆپۆزسیۆن دەیەوێت وەک لایەنی سەرکەوتوی عەسکەری راکانی خۆی بسەپێنێت بۆیە جێبەجێی ناکەن؟.
هەڵگورد جوندیانی: به‌داخه‌وه ده‌ڵێم جۆرێك له رووخاندن و تێكشكاندنی به‌رامبه‌ر له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه په‌یڕه‌وده‌كرێت ، ئۆپۆزسیۆن مافی خۆیه‌تی كار بۆ ئه‌وه بكات به‌یانی ده‌نگ و متمانه‌ی زیاتری خه‌ڵك به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام هه‌ق وانییه ببێته هۆی په‌كخستن(تعگیل)كردنی ژیانی ئیداری و مه‌ده‌نی .
نوچەنێت: یەکێتی و گۆڕان هەوڵی نزیک بونەوە دەدەن، لەهەمان کات کێبەرکێ و ململانێیەکی سەختیان لەبەردەمە لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، پێت وایە ئەوکات گرژییەکان هەمان شێوەی هەڵبژاردنەکانی پێشوو بێت، یان شێوەیەکی تر؟، یان خوێندنەوەت چییە لەداهاتوو ئەوە گۆڕانە دەتوانێت لە سلێمانی زۆرینە بێت، یان یەکێتی؟. کامیان کاری پێویستیان بەو ئاراستەدا کردووە، ئەگەر کردویانە چین؟.
هەڵگورد جوندیانی: هه‌ردوو لا كارده‌كه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتن، بێگومان لایه‌نی یه‌كه‌م زیاتر كارده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێن و زیانانه‌ی كه پێی كه‌وتووه، به‌ڵام ره‌نگه گۆرانكارییه‌كانی سیاسی دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی گه‌وره‌ی سیاسی وا بكات نه‌ك هه‌ر یه‌كیتی و گۆڕان به‌ڵكو هه‌موو كورد خۆی ئاماده بكات بۆ هه‌نگاوی قه‌ڵمباز ئاسای سیاسه‌تی كوردی كه ئه‌ویش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه یاخود راگه‌یاندنی جۆرێكه له جیابوونه‌وه‌ی له‌چه‌شنی كۆنفیدراڵی كه بێگومان ئه‌گه‌ر شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری له له عێراقدا دروست بێت ئه‌وا باشترین هه‌له بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه میژووییه‌ی كه خه‌ریكه ده‌بیته راستی.
نوچەنێت: ئەو چاوەڕوانییەت هەیە شەڕی تایفی دروست بێت و کورد ئەو بریارە بدات بەم نزیکانە، ئایا کورد ئەو ماڵە رێکخراوەی هەیە کە ئەو هەنگاوە هەڵبگرێت، لەکاتێکدا ئیستا وەک ئەندامێکی پەڕلەمان دەڵێن لایەنە سیاسیەکان قسەمان بەیەکەوە نییە؟.
هەڵگورد جوندیانی: له مێژووی كۆن و نوێی كوردستاندا هه‌موو كاتێك كورد له‌كاتی ته‌نگانه‌و له‌كاتی پێویستدا یه‌ك بڕیاری و یه‌ك ده‌ستی هه‌بووه‌و ئه‌وه‌ش وه‌كو زه‌روره‌تێكی مێژوویی هاتۆته پێشه‌وه، بۆیه من وای ده‌بینم كه له‌كاتی پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا له چه‌په‌وه بۆ راست و له عه‌لمانییه‌وه بۆ ئیسلامییه‌كان هه‌موویان هاوڕاو پشتیوانی یه‌كترن.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری ، له 2003 یه‌وه به نهێنی ده‌ستی پێكردووه به‌ڵام له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا تاجه‌گولینه‌ی شه‌ڕه‌كه ده‌بێت و چاریش نییه له‌كۆتایدا عراق ده‌بێته سێ ده‌وڵه‌تی جیاجیا.
نوچەنێت: چۆن لە پەیوەندی یەکێتی و پارتی دەروانیت؟ بەتایبەت لەم کاتەدا کە وێڕای تەئکید کردنەوە لە یەکڕێزیان لەئاستی رەسمی. بەڵام لێدوانی دژ لەنێوان بەرپرسەکانیان هەیە؟.
هەڵگورد جوندیانی: من ئه‌و روونكردنه‌وه‌و لێدوانانه به ته‌ندروست ده‌زانم، مادام له چوارچێوه‌ی ئاشتییانه‌دایه ته‌نانه‌ت پێم باشه له ناو په‌رله‌مانیشدا له هه‌ردوولادا په‌رله‌مانتار هه‌بن كه له‌سه‌ر بریاره‌كانی ناو په‌رله‌ماندا ناكۆك بن و ئه‌و باره نێگه‌تیفه‌ی كه وه‌كو (قاز) ئاسا له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌یه نه‌یهێلن و ببنه نمونه بۆ ئۆپۆزسیۆنیش كه ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه به ره‌ش بڵێن ره‌ش و به سپیش بڵێن سپی، پێویسته یه‌كێتی و پارتی كراوه‌تر و شه‌فافتر سیاسه‌ت بكه‌ن و هه‌ردوولا له سیاسه‌تكردنی مه‌ده‌نیانه نه‌ترسن و نه‌فه‌سیان كورت نه‌بێت چونكه له ده‌ریای سیاسه‌تی نوێ‌دا نه‌فه‌س كورته‌كان مه‌له‌وانی باش نین زوو تووشی خنكان و نقوم بوون ده‌بن !.
نوچەنێت: ئێستا خەڵک باسی ئەوە دەکات ئەم خولەی پەڕلەمان ئەکتیڤترە، بەڵام تۆ دەڵێی دۆخی قاز‌یان هەیە بەدوای یەکدا ئەڵێنەوە؟. مەبەستت چییە؟.
هەڵگورد جوندیانی: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بۆ ناكرێت په‌رله‌مانتارێكی لیستی كوردستانی ده‌نگ بۆ پرۆژه‌یه‌كی گۆڕان یاخود یه‌كگرتوو بدات ( یاخود به پێچه‌وانه‌وه) . تاكه‌ی بڕیاردان له یاسایه‌كی بچوكه‌وه بگره تاده‌گاته پرسه چاره‌نووسسازه‌كان هه‌مووی له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بێت و په‌رله‌مانتاران ته‌نها ئه‌و ده‌ست و ده‌مانه بن كه بڕیاره‌كه ده‌گوازنه‌وه.
نوچەنێت: بەشێک لەیەکێتی و بەشێک لەپارتی ئاشکرا رێککەوتنی ستراتیژی بەزیانی خۆیان دەزانن، تۆ پێت وایە ئەگەر کاریگەری سلبی هەبووە ئەو رێککەوتنە. لەکوێدابووە؟ بۆ یەکێتی؟.
هەڵگورد جوندیانی: ره‌نگه هه‌ردوو لا ئه‌م رایه‌یان هه‌بێت، به‌ڵام له روانگه‌یه‌كی تردا ئه‌گه‌ر سه‌یری پرسه‌كه بكه‌ین رێككه‌وتنی ستراتیژی بۆ هه‌ردوولا و ته‌نانه‌ت بۆ به‌رژه‌وندی گشتی گه‌لی كوردستانیش ره‌نگه سوود و داهاتی زۆری هه‌بوبێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه‌ی كورد ته‌نها به یه‌كچاو سه‌یری رووداو و رواڵه‌ته‌كان ده‌كه‌ین، بۆیه له هه‌ڵسانگاندن و شیكردنه‌وه‌شماندا ته‌نها به‌شێك له راستییه‌كان ده‌دۆزینه‌وه‌و ده‌یخه‌ینه روو و به‌شه‌كه‌ی تریش فه‌رامۆش ده‌كه‌ین.
نوچەنێت: پرسیارەکە ئەوە بوو کاریگەرە سلبییەکانی ئەو رێککەوتنە بۆ یەکێتی چیی بووە بەرای تۆ؟
هەلگورد جوندیانی: كاریگه‌ری هه‌ره گه‌وره‌ی رێككه‌وتنه ستراتیژییه‌كه جیابوونه‌ی كاك نه‌وشیروان بوو، كه ره‌نگه به نه‌بوونی رێككه‌وتننامه‌كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش دروست نه‌ده‌بوو.
نوچەنێت: چۆن لە ئەدای سەرۆکی حکومەت “د.بەرهەم” دەروانی؟، ئیستا دەبینی رووبەرووی رەخنە بۆتەوە، خۆت خوێندنەوەت بۆ رەخنەکان و هۆکارەکەیان چییە؟.
هەڵگورد جوندیانی: ئه‌فسوس بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌مشێوه‌یه باس له كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌كو د.به‌رهه‌م ده‌كه‌ن، به‌راستی د. به‌رهه‌م وه‌كو هه‌ولێری گوته‌نی وه‌كو ( زێڕی ناو زبڵه) ، به‌ڕێزیان له‌م دوو ساڵه‌یدا له ئه‌رزێكی دڕكاویدا كاریانكردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌شیك له یه‌كێتی و به‌شێكی زۆریش له پارتی و هه‌موو ئۆپۆزسیۆنیش دژایه‌تی كردووه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك كاری زۆرباشی كرد له سستماتیككردنی هه‌ندێك له داموده‌زگای حكومی، كه ده‌ڵیم سستماتیكردن مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌ڕێزه‌ی كه دوای ئه‌ویش حوكمی كوردستان ده‌كات ناتوانێت لێی پاشه‌گه‌ز بێته‌وه‌و ده‌بێته كه‌لتور.
ره‌نگه له باروو زروفێكی تردا كاك به‌رهه‌م بتوانێت باشتر ده‌وڵه‌ت به‌رێوه ببات، كاتێك جومگه‌كمانی حكومرانی كوردان به‌هیزتر و عه‌قلیه‌تیشمان فراوانتر و كراوه‌تر ده‌بێت!..
نوچەنێت: وتت د. بەرهەم زێڕی ناو زبڵە!! واتە دەبێت زێڕ بێت لەناو دەوروبەرەکەی بەتایبەت ئەو لەسەرکردایەتی یەکێتیدایە، ئەو لەناو وەزیرەکانیدایە، کە پارتی و حزبی تریش هەن، کامیان زێڕو کامیان زبڵ؟؟
هەڵگورد جوندیانی: بێگومان به‌ڕێزیان له‌ناو كایه‌و فه‌زایه‌كی ته‌ندروستدا كاری سیاسی و ئیداری ناكات به‌ڵكو زۆر جار له‌ناو موسته‌حیلدا كار ده‌كات و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ش هه‌نگاوی ناوه.
نوچەنێت: سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی شتێکی وای نەوت، تەنها وتی مراوەغە بە نێچیرڤان بارزانی ناکەین، هەموو سەرکردەکانی یەکێتی وەڵامیان دایەوە جیا لە بەیانی مەکتەبی سیاسی، د.ئەرسەلان دەڵێت، کە دنیا بووە شامی شەریف هەموو کەس دەتوانێت حکوم بکات. ئەو قسەی د.بایز، دروست بۆ وەڵامی ئەو قسەی تۆ گونجا نییە کە دەڵێی، لەکاتێک جومگەکانی حکومرانی کورد بەهێزبوو عەقڵیەتیشمان فرەوانتر بوو د. بەرهەم دەتوانێت باشتر دەوڵەت بەڕێوە ببات؟. یان مەبەستت چییە؟.
هەڵگورد جوندیانی: وابزانم وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له‌و چه‌ند وه‌ڵامانه‌ی پێشوودا به‌دیده‌كرێت .