نوچە.نێت
رۆژنامەی دیلی میلی بریتانی ئاشکرایدەکات کە ، بوجا جانترا بە رەگەز هندیە نەک بیانی.
بە پێی سەرچاوەی دیلی میلی بریتانی ئاشکرایدەکاتکە” جانترا، بەهۆی جیاوازی رەنگی پێست و شینی رەنگی چاوی، رەنگی قژی، هندیەکانی توشی شۆک کردوە چونکە هندیەکان، بەوە ناسراوون کە رەنگی پێستیان ئەسمەر و قژ رەش و چاوو رەشن بۆیە جانترا جیاوازە لەناو کۆمەڵگای هندیدا.
ئەو رۆژنامە ئەوەش دەخاتە روو کە “بوجا لەدایک بووی مومبای، تەمەن 24 ساڵە، لەدایک و باوکێکی هندی بوە، لەئێستادا قوتابی قۆناغی یەکەمی زانکۆیە، لە زۆربەی شوێنە گشتیەکاندا کە خەڵک بوجا دەبینن وێنەی لەگەڵ دەگرن و سەرسامن بە جوانی و جیاوازی روخساری بوجا، بۆیە کاتێک کە سواری تاکسی دەبێت شۆفێری تاکسیەکە بە ئینگلیزی قسەی لەگەڵ دەکەن ،چونکە پێیان وایە کە بوجا بیانیە و سەردانی مومبای هاتوە.





