
كامه‌ران بابان زاده: پێش بزوتنەوەی گۆڕان لایه‌نی دیكه‌ی سیاسی هەن له‌وه‌تەی هه‌یە ئه‌و سنورانه ده‌شكێنن
تەوەر : سەردانی نەوشیروان مستەفا بۆ ئێران
نوچەنێت : بزتنەوەی گۆڕان لەچەندین لێدوان لەزاری خودی رێکخەری گشتیشەوە داوای ئەوەیان دەکرد کە دەبێت، پەیوەندییەکانی دەرەوە بەدامەزراوەیی بکرێت و لەڕێی دامەزراوەیی نیشتیمانی بن، بەڵام لەم رۆژانەدا رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە سەردانی ئێرانی کرد‌و وەک‌و حزب لەگەڵ دامەزراوە رەسمییەکانی ئێران دانیشتنی رەسمی کرد، ئەمە تاچەند دوورە لەشیعاراتەکانی رابردوو؟، خوێندنەوەتان چییە بۆ جیاوازی لەنێوان شیعار‌و پراکتیکی کاردا؟
كامه‌ران بابان زاده: سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ی نوچەنێت هینایه گۆڕی‌و داوای له من كرد به‌شداری بكه‌م
ئایا کە داواكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆران به دامه‌زراوه‌یكردنی په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانە له هه‌رێمی كوردستان، بۆچی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆران خۆی سه‌ردانی ئێرانی كردووه؟ چی واتا‌و خوێندنەوەیەک هەڵدەگرێت.
من رام وایە.
یه‌كه‌م: من ئه‌مه له‌م حاڵه‌ته نا ئاساییه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتیمانیمان نیه، بۆ په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیقلیمی‌و غه‌یری ئیقلیمی، ئه‌مه به ئاسایی ده‌بینم. چونكه هه‌ر وه‌كو چۆن له غیابی نه‌بوونی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه بۆ غه‌یری ئه‌وان بۆته حاڵه‌تیكی ره‌وا, ئه‌وه بۆ ئه‌وانیش ئاساییه, هه‌ر كاتێك ئه‌و دامه‌زاوه دروست بوو ئه‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆران و غه‌یری بزوتنه‌وه‌ی گۆران نیه ئه‌و سنووره ببه‌زێنێت.
دووه‌م: سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌ش ئێران به فه‌رمی داوه‌تی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانی كردووه, نه‌ك له‌سه‌ر داوای خۆیان بووبێ.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئێران له ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری عێراق‌و و هه‌ر هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ی نیگه‌تیڤانه بۆ سه‌ر په‌رژه‌وه‌ندی كورد‌و عێراق، ئه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه دەتوانێت بایكۆتی هه‌موو جۆره سه‌ردان‌و دانیشتنێك بكات, نوینه‌ریان له‌تاران بكێشنه‌وه, ئه‌وكات ده‌كرێ ئه‌و گله‌ییه له بزوتنه‌وه‌ی گۆران بكرێ.
چواره‌م: هه‌ر وەک‌و چۆن ناكرێت بزوتنه‌وه‌ی گۆران و لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه زۆر ئیمتیاز‌و ده‌رفه‌تی دیكه له ده‌ست خۆیان بده‌ن، چونكه به یاسا رێك نه‌خراوه یان نه‌بۆته مه‌سه‌له‌یه‌كی نیشتیمانی، ئه‌وهاش ناكری خۆیان له گۆرانكاریه ئیقلیمی‌و ده‌ولیه‌كان گۆشه‌گیر بكه‌ن و چاوه‌روانی ده‌رچوونی یاسا یان دامه‌زاوه‌ی نیشتیمانی بن, چونكه پێش ئه‌وان لایه‌نی دیكه‌ی سیاسی هەن له‌وه‌تەی هه‌یه ئه‌و سنورانه ده‌یشكێنن و هیچ ئاسۆروونیه‌ك نیه وازبهێنن.