
هیوا فریادرەس: لای ئێمە بە فۆرمی خانەوادەو خێڵ پەیوەندی سیاسیش رێکدەخرێت
تەوەر : سەردانی نەوشیروان مستەفا بۆ ئێران
نوچەنێت : بزتنەوەی گۆڕان لەچەندین لێدوان لەزاری خودی رێکخەری گشتیشەوە داوای ئەوەیان دەکرد کە دەبێت، پەیوەندییەکانی دەرەوە بەدامەزراوەیی بکرێت و لەڕێی دامەزراوەیی نیشتیمانی بن، بەڵام لەم رۆژانەدا رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە سەردانی ئێرانی کرد‌و وەکو حزب لەگەڵ دامەزراوە رەسمییەکانی ئێران دانیشتنی رەسمی کرد، ئەمە تاچەند دوورە لەشیعاراتەکانی رابردوو؟، خوێندنەوەتان چییە بۆ جیاوازی لەنێوان شیعار‌و پراکتیکی کاردا؟.
هیوا فریادرەس:
من بیر له سیاسه‌ت ناكه‌مه‌وه وه‌ك سیاسه‌ت، به‌ڵكو بیری لێده‌كه‌مه‌وه وه‌ك باغێك..كایه‌ی سیاسه‌ت له‌م هه‌رێمه بچكۆڵه‌یه‌دا باغێك نییه پڕبێت له گوڵ، به‌ڵكو پڕه له دڕك و داڵ، چونكه باغه‌وانێكی وامان نین ئه‌ركی پاچه‌كاری و پاككردنه‌وه‌و ئاودان و گوڵبژێری به‌جێ بگه‌یه‌نن..ئیمه له سیاسه‌تدا گوڵ به‌رهه‌م ناهێنین به‌لكو گوڵ ده‌شێڵین..به مانایه‌كی روونتر له‌لای ئیمه‌دا هێشتا كایه‌ی سیاسه‌ت له كایه‌ی كۆمه‌لایه‌تی جیابوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی نه‌بووه‌و زۆرجار به هه‌مان فۆڕمی شه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان شه‌ڕی سیاسی ده‌كه‌ین و به هه‌مان فۆڕمی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی دێین په‌یوەندی سیاسی رێك ده‌خه‌ین. له‌ناو حیزبه‌كاندا هه‌رچه‌نده به رواڵه‌ت پێكهاته‌یه‌كی هاوچه‌رخ ده‌بینین، به‌ڵام كاتێك نزیك ده‌بیته‌وه ده‌بینیت ئه‌و شتێكی ئه‌وه‌نده جیاوازتر نییه له هه‌مان فۆرمی خانه‌واده و خێڵ، په‌یوه‌ندییه‌كی ناوه‌وه‌ی پێكهاته‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌كه نزیكایه‌تی ئه‌وتۆ له‌نێوانیاندا هه‌یه، ئه‌مه سه‌باره‌ت به هه‌موو حیزبه‌كان راسته و تایبه‌ت نییه به یه‌كێك یانه‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازییه‌كی رێژه‌یی.
بێگومان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م حوكمه به ده‌رناكرێت، ئه‌وانیش له هه‌مان ئه‌و باغه‌دان كه گوڵی تیادا زۆر كه‌مه و دڕك و داڵ ته‌نیویه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگه كه گۆڕان هاتووه باسی له پاككردنه‌وه‌ی باغ كردووە جیگای ستایشه، به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ی كه گۆڕان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ی ته‌نفیزی بیت كه‌متر ده‌كه‌ویته ژێر ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی بۆخۆی پابه‌ند نه‌بێت به‌وه‌ی ده‌یڵێت، ئه‌وان ته‌نیا له ته‌شریحاتی قانوونی‌دا ئاماده‌ییان هه‌یه و له‌وێش رێژه‌كه‌یان ” جامه ئاوه‌كه پڕ ناكات” به نیشتیمانی كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌بێت به یاسا رێك بخرێت و ئه‌مه‌ش پێویستی به جۆرێك له ئیجماع هه‌یه له ته‌شریحدا..كه‌واته تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌مه‌ش جێگا ده‌گرێت ئه‌ویش ناچاره له‌سه‌ر مۆدێله كۆنه‌كه بڕوات.
ئه‌وان بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسین و ناچارن په‌یوه‌ندی سیاسی‌یان هه‌بیت، به هه‌موو ئه‌و كه‌موكێماسیانه‌شه‌وه كه له جۆری په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌یه.