
محەمەد حەکیم: ئاساییه ئیرانش بیر له دوای مام جەلال بکاته‌وه
نوچەنێت: محەمەد حەکیم وتەبێژی محەمەد حەکیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی و تەبێژی فەرمی کۆمەڵ کۆمەڵی ئیسلامی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، لەبارەی سەردانی نەوشیروان مستەفاوە بۆ ئێران، سەرەنجەکانی خۆی خستۆتە روو، بەهۆی گونجان لەگەڵ تەوەری نوچەنێت لەمەڕ ئەو پرسە، نوچەنێت سەرەنجەکانی وتەبێژی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی بڵاو دەکاتەوە.
محەمەد حەکیم
سه‌فه‌ره‌که‌ی کاک نوشیروان بۆ ئێران
له‌و نوسینانه‌ی به‌رچاوم که‌وتوه له‌و پرسیارانه‌ش لێم کراوه پی ده‌چێ لێکدانه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره بکرێت که ئێران له ئیسلامیه‌کان نیگه‌رانه له‌سه‌ر هه‌لوێستیان له متمانه وه‌رگرتنه‌وه له مالکی من له‌م رووه‌وه ئه‌م چه‌ند خاڵه ده‌ڵێم :
1- ئیران له دروست بونی گوڕانه‌وه پێی خۆشبووه په‌یوه‌ندی به گۆڕانه‌وه هه‌بێ ئه‌مه‌ش یۆ هه‌ردوولا ئاساییه.
2- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیمزاکردنی ئیسلامیه‌کان بۆ متمانه وه‌رگرتنه‌وه له مالکی قسه‌و راجیایی هه‌لده‌گرێت به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه خۆ ئه‌وه سه‌ربه‌خوی ئیسلامیه‌کان له بڕیاردان ده‌رده‌خات و پروپاگه‌نده‌ی سه‌ر به ئێرانبوون به درۆ ده‌خاته‌وه.
3- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌کانی ئۆپوزسیون له نێو خۆیان له ئاستی رۆژانی 17ی شوبات نیه به‌ڵام تاکو ئێستاش ئه‌م سێ لایه‌نه پێکه‌وه ئۆپۆزسیونن و چونی کاک نوشیروانش بۆ ئیران له قازانجی ئۆپۆزسیونه و ده‌ستکه‌وتێکی خراپ نیه و به‌شکو ئێران هه‌ڵۆیستی به‌رانبه‌ر ئۆپۆزسیونی کوردستان باشتر بێت گه‌رچی راویژی نێوان سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزسیونش له ئاستی پێویست نیه.
4- ئاساییه ئیرانش بیر له دوای مام جەلال بکاته‌وه جا یه‌کێتی خۆی و لایه‌نه‌کانی کوردستانش بیر له‌وه بکه‌نه‌وه ئاساییه وڵاتێکی وه‌کو ئیران که زۆر گرنگی به عیراق ئه‌دات و دۆستی یه‌کیتیشه بیر له دوای مام جلال بکاته‌وه وئه‌م خۆیندنه‌وه‌ش بۆ سه‌فه‌ری کاک نوشیروان بکرێت.
5- ئه‌م سه‌فه‌ره چونکه یه‌که‌م سه‌فه‌ری رێکخه‌ری بزوتنه‌وه گۆرانه بۆ ئێران و گۆران خۆشی له رووی ئیعلامیه‌وه گرنگی پی دا‌و و(ن ر ت) ش ! گرنگی پێدا بۆ یه زه‌مینه سازبوو تا لێکۆلینه‌وه‌ی زۆری له سه‌ربکرێت به تایبه‌ت بێ ده‌نگبونی به‌رپرسانی گۆران له باسکردنی ئه‌جینداکانی به تایبه‌ت ئه‌وان به‌ڵێنی شەفافیه‌ت بونیان داوه له ده‌رخستنی ئه‌جێندای سه‌ردان و دیداره‌کانیان.
6- په‌یوه‌ندی لایه‌نه ئیسلامیه‌کانش نه‌پچراوه به ئێرانه‌وه و له‌به‌رژوه‌ندی نه ئه‌مانه‌و نه ئێرانیش ببچرێت جا بۆ ببچرێت و ناشکرێت هه‌لۆیستی لایه‌نی ئیسلامیی یه‌کیگرته‌وه له‌گه‌ڵ ئیران بوترێت ئیرانیزمن و گه‌ر یه‌کی نه‌گرته‌وه بوترێت په‌یوه‌ندیان پچرا و ئێران رووی له گۆڕان کرد؟ وه‌کو وتیشم گۆڕان لایه‌نێکی ئۆپۆزسیۆنه و هاورێکانی به دیدار‌و سه‌ردانه‌کانیان به گومان نین.
7-مه‌سه‌له‌ی متمانه‌ش له مالکی لایه‌نی ئیجابی وسلبیشی هه‌یه دوور له بۆچونی خۆم جاری دووره راستی بۆچونیه‌ک ده‌ربخریت به‌سه‌ر ئه‌وی تردا من پیم وایه زۆریک له‌وانه‌ش که بۆچونی جیایان هه‌یه له حاله‌تی ئاسایی عیراقدا له گه‌ل ئه‌وه‌ن که مالکی سه‌رۆک حکومه‌ت نه‌بیت به‌لام لیکدانه‌وه و خۆیندنه‌وه‌ی هه‌ندی ره‌هه‌ند وا ده‌کات که‌سی یان لایه‌نی رای تری هه‌بی وئاساییه له نیو ئه‌و لایانانه‌ی ئیمزایان کردوه به کۆمه‌لیشه‌وه رای تر هه‌بووبیت وه‌کو چۆن ئاساییه له نیۆ ئه‌وانه‌ش ئیمزایان نه‌کرد رای جیا هه‌بێت.
8- سه‌فیری ئیرانی که سه‌ردانی هه‌رسی سه‌رکرده‌ی ئۆپۆزسیونی کردبوو بانگیشتی هه‌رسێ لایه‌نی کردوه بۆ سه‌ردانی ئێران.
9- ئه‌وه‌نده‌ی ده‌زانم که یه‌کده‌نگی کورد بۆ تعامول له‌گه‌ل به‌غدا پیویستی به پیداچونه‌وه‌یه‌و به مؤسساتی کردنه وبه‌لام هه‌ردوو حزب ناتوانن زه‌مینه سازی بۆ بکه‌ن وئیستاش له جاران زیاتر گفتوگۆ پیویسته له نیو خۆ بۆ هه‌لسه‌نگاندنی پرسی دابه‌شبونی کورد به سه‌ر جه‌مسه‌ره سیاسیه‌کانی ناوچه‌که‌دا؟
10- ئاسایه پاش سه‌رکه‌وتنی شۆرشی کەلانى ولاتانی ناوچه‌که وده‌رکه‌وتنی ریژه‌ی ده‌نگی لایه‌نه‌کانی ئه‌و ولاتانه لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانش به ئۆپۆزسیون ( گۆران وئیسلامه‌کانش هه‌ریه‌ک بۆ خۆیان ) و ده‌سه‌لاتش خۆیندنه‌وه وسیاسه‌تی نوییان هه‌بی به‌لام ورده‌کاری زه‌روره زوو بریاردان خراپه وبه‌رژوه‌ندی گه‌ل له به‌رچاوگرتن له هه‌مموو شتی باشتره.