
نه‌جات ئه‌حمه‌د: لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له هه‌مان بیری یه‌كێتی و پارتی ئاو ده‌خۆنه‌وه
تەوەر : سەردانی نەوشیروان مستەفا بۆ ئێران
نوچەنێت : بزتنەوەی گۆڕان لەچەندین لێدوان لەزاری خودی رێکخەری گشتیشەوە داوای ئەوەیان دەکرد کە دەبێت، پەیوەندییەکانی دەرەوە بەدامەزراوەیی بکرێت و لەڕێی دامەزراوەیی نیشتیمانی بن، بەڵام لەم رۆژانەدا رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە سەردانی ئێرانی کرد‌و وەکو حزب لەگەڵ دامەزراوە رەسمییەکانی ئێران، دانیشتنی رەسمی کرد، ئەمە تاچەند دوورە لەشیعاراتەکانی رابردوو، خوێندنەوەتان چییە بۆ جیاوازی لەنێوان شیعار‌و پراکتیکی کاردا؟
نه‌جات ئه‌حمه‌د: بوونی ئۆپۆزسیۆن له هه‌ر وڵاتێكدا ده‌بێت به یه‌كێك له پایه ته‌واوكارییه‌كانی دیموكراسی له به‌رێوه‌بردنی سیسته‌می سیاسی، ئیتر گرنگ نیه كێن و كارئه‌كته‌ره‌كانیان چۆنن، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی گرنگه پلان و به‌رنامه‌ی خۆیان هه‌بێت وه‌ك به‌دیلیكی باشتر بۆ به‌رێوبردنی سیسته‌می سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ئه‌و وڵاته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان به ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه بوونی هه‌یه، به‌داخه‌وه له زۆر بواری گشتی نه‌ك نه‌یتوانیوه وه‌ك به‌دیلێك بێته مه‌یدان بۆ گۆرینی سیته‌می سیاسی ئه‌و وڵاته، به‌ڵكو خه‌ریكه هه‌مان هه‌ڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌و هه‌رێمه دووباره ده‌كاته‌وه، ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر كار و ره‌فتاره‌كانی ده‌سه‌ڵات خۆێندنه‌وه‌ی خۆیده‌كات ئه‌وه‌نده به‌رنامه‌و پلانی تۆكمه‌ی نیه كه هه‌مان هه‌ڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌و هه‌رێمه دووباره نه‌كاته‌وه و یه‌كێتی و پارتی تێپه‌رێنێت.
له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2009 به‌هۆی به‌شدارینه‌كردنیان له حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنمان بینی كه له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ دروستكران، به‌ڵام له سه‌ره‌تای كاره‌كانیان زیاتر كاردانه‌وه‌مان بینی، نه‌ك به‌رنامه‌و پلانی تۆكمه، كاردانه‌وه‌یه‌ك كه له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یه‌كێتی و پارتی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن وه‌ك ره‌خنه‌گرێك خۆیان نمایش ده‌كرد، نه‌ك وه‌ك لایه‌نێكی ئۆپۆزسیۆن كه خاوه‌ن ستراتیژ و به‌رنامه‌ی كورتخایه‌ن و دوور خانه‌یش بێت، كاره‌كانیان زیاتر كاردانه‌وه بوو، بۆ هه‌ڵه‌كانی یه‌كێتی و پارتی كه له به‌رێوه‌به‌ردنی حكومه‌ته‌كه‌یان ده‌بیندرا، به‌ڵام دواتر به‌هۆی گۆرانی بارودۆخی سیاسی له دوای رووداوه‌كانی 17ی شوباته‌وه، لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌جۆرێك له جۆره‌كان خۆیان له‌به‌ری ئۆپۆزسیۆن بوون دۆزییه‌وه، هه‌ستیان به كاری داهاتووی خۆیان كرد كه ده‌بێت چی بكه‌ن و هه‌نگاوێكی جیاوازتریان بڕی به‌وه‌ی ئه‌مجاره جگه له ره‌خنه گرتن ئه‌وان به‌رنامه‌ی خۆیان نمایش كرد، كه دواتر له شه‌ش پاكێچه‌كه‌ی دایان به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت تا ببیكه‌نه پێشده‌شتی چاكسازی له‌و هه‌رێمه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بیندرێت له مامه‌ڵه‌كردنی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان چ له‌ناوه و چ له ده‌ره‌وه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه له زۆر لایه‌نه‌وه هه‌ڵه‌كانی یه‌كێتی و پارتی له به‌رێوه‌بردنی سیسته‌می سیاسی ئه‌و هه‌رێمه تێبپه‌رێنن و هه‌مان هه‌ڵه‌كانی ئه‌و دوو حزبه دووباره نه‌كه‌نه‌وه، راسته یه‌كگرتوومان بینی وێنه‌یه‌كی جوانی له هه‌ڵبژاردنی نێوه‌خۆی نیشاندا‌و ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارنه‌كانی گۆڕانیش ده‌بندرێت وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌و كۆنگره‌كه‌یان جێگه‌ی ده‌ست خۆشیه، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن پێویسته له هه‌موو لایه‌نه‌كان وێنه‌ی جوان و كرداری جوانمان نیشان بدات، بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت له داهاتوو ئه‌مجاره متمانه‌ی زۆرینه‌ی هاووڵاتیان به‌ده‌ست بهێنێت، تا بگات به ده‌سه‌ڵات، خۆ ناكرێت تۆ كار بۆ ئه‌وه بكه‌یت كه هه‌تا هه‌تایه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن بمێنیته‌وه، بۆیه پێویسته جگه له‌به‌رنامه‌ی به‌په‌له و كورتخایه‌ن خاوه‌نی پلان و به‌رنامه‌ی ستراتیژی به‌هێز بیت، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو بنیاتی ده‌وڵه‌تێكی دیموكرسی له‌و هه‌رێمه له‌سه‌ر بنیات بندرێت نه‌ك ئه‌وه‌ی بێت هه‌مان هه‌ڵه‌ی یه‌كێتی و پارتی دووباره بكه‌یته‌وه.
ئێمه هه‌مووان ئه‌و باش ده‌زانین په‌یوه‌ندیكردنی سیاسی و ئابوری له‌نێوان وڵاتان به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر دراوسێ بن، ده‌بێت له رێگه‌ی حكومه‌ته‌وه بێت، ئه‌گینا په‌یوه‌ندییه حزبیه‌كان و هاتوچۆی سه‌رۆك و سكرتێری حزبه‌كان بۆ ده‌وڵاتانی دراوسێ، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی دوور مەو‌دان كاریگه‌ری خراپ ده‌بێت و دووریشه له هه‌موو رێسایه‌كی به‌رێوه‌بردنی ووڵات و نابێت حزب په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌بێت به فه‌رمی و نافه‌رمی سه‌ردانی داموده‌زگایه‌كی وڵاتانی دراوسێ بكات، ئه‌وانه هه‌رگیز له ووڵاتێكی خاوه‌ن حكومه‌ت و یاسا رێگه پێنه‌دراوه، جا هه‌ر كه‌سێك بیكات نایاساییه به پێی پێوه‌ره‌كانی به‌رێوه‌بردنی وڵات.
حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له رابردوو و ئێستاش په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ زۆره‌و ناوه ناوه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی بوونی به‌ژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاتانه له هه‌رێمی كوردستان، كه ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌و حزبانه‌وه كه به هاوپه‌یمانی خۆیانیان ده‌زانن جێبه‌جێی بكه‌ن، ئێمه له رابردوو و ئێستاش پێمانوابوو كه پێویستە یه‌كێتی و پارتی كۆتایی به‌و په‌یوه‌نده حزبیانه‌یان بهێنن، كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌یان و ره‌خنه‌ی جیدشمان له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌نده ناروونه‌ی ئه‌وان هه‌بوو، ئێستاش ئه‌ویان بۆ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه نابێت هیچ كاتێك هه‌م بارزانی و هه‌م تاڵه‌بانیش وه‌ك سه‌رۆكی حزبه‌كانیان سه‌ردانی وڵاتانی درواسێ بكه‌ن، چونكه ئه‌وانه له رێساكانی به‌رێوه‌بردنی وڵات رێگه پێنه‌دراو و یه‌كێكه له‌خاڵه چاكسازییه‌كانی كه پێویسته حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بیانگرێته به‌ر تا كۆتایی به په‌یوه‌ندیه حزبیانه‌یان بهێنن، كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌یانه، كه ئه‌مه ده‌ستپێكی جیاكردنه‌وه‌ی حزبە له حكومه‌ت، كه‌چی به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو بیندرا له سه‌ردانه‌كه‌ی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆران بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و دانیشتن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی ئه‌و ووڵاته و ده‌نگو سه‌ردانی كردنی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو بۆ توركیا، رێك ده‌مانگه‌ینێته‌وه ئه‌و خاڵه‌ی كه له ئاستی دبلۆماسی و په‌یوه‌نده‌ی حزبیه‌وه لایه‌كانی ئۆپۆزسیۆن نه‌ك نه‌یانتوانیوه یه‌كێتی و پارتی جێبهێڵن، به‌ڵكو به‌هه‌مان رێگه‌ی ئه‌واندا گووزه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌مان هه‌ڵه‌ی ئه‌وان له به‌حزبی كردنی په‌یوه‌نده‌كانیان له ووڵاتانی دراوسێیه‌وه توخده‌كه‌نه‌وه، ئاخر ئێمه خۆ هێشتا ئه‌و ده‌نگانه‌مان له گوێی ماوه كه سه‌ركرده‌كانی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له رێگه‌ی بڵدگۆییه‌كانیه‌وه باسیان له ناشه‌فاف بوون و په‌یوه‌ندیه حزبیه‌كانی یه‌كێتی و پارتی ده‌كرد به ووڵاتانی دراوسێ، كه‌چی ئێستا ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یكه‌ن گرنته به‌ری هه‌مان رێگه‌ی یه‌كێتی و پارتییه نه‌ك تێپه‌راندنیان، بۆیه پێویسته لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن زۆر به ووردی ئه‌و جۆره مامه‌ڵانه بكه‌ن و به‌رنامه‌ی و ستراتیژی دوورمە‌ودایان هه‌بێت بۆ ئاینده‌ی ئه‌و هه‌رێمه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له هه‌ڵبژارنی داهاتویان ده‌نگی میلله‌ت به‌ده‌ست بهێنن و ئاگاداری ئه‌وه بن، كه له پێشتر باسی چیان كردوه‌و ره‌خنه‌یان له چی یه‌كێتی و پارتی گرتووه، له په‌یوه‌نده‌ییه‌كانیان به ووڵاتانی دراوسێ، پێویسته ئۆپۆزسیۆن پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێن وشیعاراتانه‌ی خۆی بێت كه پێشتر داویانه به میلله‌ت، نه‌ك له هه‌مان ئه‌و بیرانه ئاو بخۆنه‌وه كه پێشتر له‌نگ و مه‌نگ كرا‌و .
Najatahmad77@yahoo.com