
عه‌بدول قه‌ره‌گۆلی: کاتێک دەتوانین ئەم پەیوەندیە نا دەستوریانە نەهێڵین کە ببینە خاوەنی دەوڵەت و دەستور
زۆر شت هەن لە مەیدانی سیاسی‌دا بە دڵی گۆران یان خودی نەوشیروان مستەفا نییە
تەوەر : سەردانی نەوشیروان مستەفا بۆ ئێران
نوچەنێت : بزتنەوەی گۆڕان لەچەندین لێدوان لەزاری خودی رێکخەری گشتیشەوە داوای ئەوەیان دەکرد، کە دەبێت، پەیوەندییەکانی دەرەوە بەدامەزراوەیی بکرێت و لەڕێی دامەزراوەیی نیشتیمانی بن، بەڵام لەم رۆژانەدا رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە سەردانی ئێرانی کرد‌و وەکو حزب لەگەڵ دامەزراوە رەسمییەکانی ئێران دانیشتنی رەسمی کرد، ئەمە تاچەند دوورە لەشیعاراتەکانی رابردوو، خوێندنەوەتان چییە بۆ جیاوازی لەنێوان شیعار‌و پراکتیکی کاردا؟.
عه‌بدول قه‌ره‌گۆلی: ململانێ و میحوه‌رگیری مێژویه‌کی کۆنی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئاوڕێکی کورت له مێژوو بده‌ینه‌وه به‌تایبه‌ت بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌بینین بۆ ئیمه‌ی کورد میژوو دوباره ده‌بیته‌وه له‌م دوباره بونه‌وه‌دا به‌داخه‌وه کورد ده‌رسی له هه‌ڵه‌کانی خۆی وه‌رنه‌گرتوه، کاتێک ململانێی نێوان سه‌فه‌ویه‌کان و عوسمانیه‌کان له‌ناوچه‌که‌دا له به‌ریه‌ککه‌وتن و جه‌نگدابون ئیماره‌ته کوردیه‌کان کرابون به قوربانی و له‌به‌رداشی ململانێکانی ئه‌م دوو هێزه‌دا به‌کار ده‌هێنران.
وه‌ک ده‌بینین له‌مکاته‌دا ململانێ و میحوه‌رگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌نێوان دوو میحوه‌ردا دابه‌شکراوه که ئه‌وانیش میحوه‌ری ئه‌مه‌ریکا و خۆرئاوا که چه‌ندین وڵات خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه، له‌دیارترینیان سعودیه و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی سونه که تورکیا سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات.
میحوه‌ری دوه‌م وڵاتانی چین و ڕوسیا که سوریا و عه‌ره‌بی شیعه‌ی عێراق و حیزبوڵای لوبنان که ئێران سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات.
ئه‌گه‌ر به‌وردی له هه‌رێمی کوردستان وردببینه‌وه ده‌بینین، ئه‌م دابه‌شکاریه هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستانیشی گرتۆته‌وه، به‌بێ ڕه‌چاوکردنی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان له میحوه‌ری تورکی سونی، هه‌رچی یه‌کیتی نیشتیمانی کوردستانه له میحوه‌ری ئێرانی.
به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر به‌وردی خوێندنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و کێشمه‌کێش و میحوه‌رگیریانه بکه‌ین، دابه‌شکاری هێزولایه‌نه کوردی و عێراقیه‌کان دیارن.
بانگێشتی ئه‌م دوایه‌ی کاک نه‌وشیروان بۆ ئێران هه‌وڵێکه بۆ ڕاکێشانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بۆ نێو ململانێکان، دیاره گۆڕان تاکه هێزه هه‌تا ئێستا نه‌چوه‌ته هیچ به‌ره‌یه‌که‌وه.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌تان، من ده‌پرسم ئایه له کوردستاندا ئێمه خاوه‌نی هیچ دامه‌زراوه‌یه‌کی نیشتیمانین؟ بیگومان نه‌خێر به‌پێچه‌وانه‌وه 21 ساڵه خه‌ڵکی کوردستان خاوه‌نی هیچ دامه‌زراوه‌یه‌کی نیشتیمانی نیه، خه‌ڵکی گیرۆده‌ی دامه‌زراوه‌ی حیزبیه له‌نێو حیزبیشدا دامه‌زراوه‌ی بنه‌ماڵه‌و گروپی جیا جیا.
ڕاسته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ندین جار داوای کردوه ده‌بێت سه‌رجه‌م داموده‌زگاکان رێکبخرێت و به‌دامه‌زراوه‌ی بکرێن و له هه‌ژمونی حیزبی داماڵرێن، له‌ناو ئه‌و دامه‌زراوانه‌شدا په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌کیه‌کان، ئاشکرایه هه‌رچی نوێنه‌رایه‌تی و نوسینگه‌کانی به‌ناو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه له‌ده‌ره‌وی کوردستان، ئه‌م دوو هێزه له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شیان کردوه، تۆ هه‌رچه‌ند که‌سێکی دیپلۆمات، شاره‌زا، پاک، شیاو، دڵسۆزبیت ئه‌گه‌ر وه‌لائت بۆ حیزبی حاکم نه‌بێت جێگات نابێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌بانگێشتی ڕێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران له‌غیابی نه‌بونی دامه‌زراوه‌یه‌کی نیشتیمانی که‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان بکات له شێوه‌ی هه‌یئه‌تێکی دامه‌زراودا که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه شه‌رعه‌تی پێبدرێت بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و جیهاندایه، لەمەش بەدەر من دەرک بەوەدەکەم کە ئەرکی دەوڵەتە کەلە گەڵ دەوڵەت دابنیشێت نەک حیزب، وە بزوتنەوەی گۆڕانیش کار بۆ ئەمە دەکات، هەڵبەتە وەک دەبینین واقعی کوردستا ئەمە دەسەپێنێت، زۆر شتی تریش هەن لە مەیدانی سیاسی‌دا بە دڵی گۆران یان خودی نەوشیروان مستەفا نییە، دواجار ئەم واقعە بەسەرتا دەسەپێنێت، کاتێک دەتوانین ئەم پەیوەندیە نا دەستوریانە نەهێڵین، کە ببینە خاوەنی دەوڵەت، خاوەنی دەستور، خاوەنی دامەزراوەیەک، کە هەموومان لە دەوری یەکتر کۆبکاتەوە.
له‌کۆتایدا من پێموایه کوردستان به‌ده‌ست چه‌ندین قه‌یرانه‌وه ده‌ناڵینێت، هه‌رچی زووه پێویسته ده‌ربازبکرێت، ئاشته‌وای نیشتیمانی ئه‌نجام بدرێت، به‌رژه‌وه‌ندی خاک و خه‌ڵکی کوردستان ڕه‌چاوبکرێت، هیچ پارت و لایه‌نێک له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا نه‌که‌وێت نێو ئه‌م ململانێ و میحوه‌رگیریانه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر نزیکبونه‌وه‌یه‌کێش بێت به ئه‌مری واقیع، نابێت حیزبێک یان دوان مێژوو دوباره‌بکاته‌وه چونکه له‌ئه‌خیردا هه‌مومان له‌نێو ئه‌وکه‌شتیه‌داین که ناوی کوردستانه.