
سبه‌ینێش خۆپیشاندانه… ناڕۆین تانه‌یڕووخێنین!!
به‌رزان عه‌لی حه‌مه بۆ نوچەنێت
په‌نجا هاوكێشه‌ی نوێی فیزیا بدۆزره‌وه‌و حه‌لی بكه، دژه ته‌نی سه‌د ڤایرۆس بدۆزه‌ره‌وه‌و نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ماغ بكه، فه‌له‌كناسبه‌و نه‌ك هه‌ر نۆ هه‌ساره‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر بگه‌ڕێ، نۆ كۆمه‌ڵه‌ی خۆری تریش بدۆزه‌ره‌وه ناوت ونه، چونكه تۆ چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی‌و چاودێری سیاسی‌و ڕۆژنامه‌نوس‌و كه‌مپینه‌وان‌و به‌یاننامه‌نوس نیت‌و سارته‌ر‌و هیگڵ‌و مۆنتسكیۆكانی ناو چایخانه‌ی شه‌عب‌و قاوه‌خانه‌ی كه‌لتوری‌و چایخانه‌ی مه‌چكۆ ناتناسێت!!. قوربان ئێره پڕه له‌م شته عه‌جیب‌و غه‌ریبانه، پڕه له‌م ده‌عبا سه‌یرانه، هه‌موو كوردستان بگه‌ڕێ موخته‌به‌رێكی فیزیای نوێی تیا نیه، به‌ڵام سه‌دان چایخانه بۆ قه‌صیده‌و فه‌لسه‌فه لێدان كراوه‌ته‌وه، سه‌دان گۆڤار بۆقسه‌ی زل‌و سه‌دان به‌رنامه‌ی سه‌ر شاشه بۆ شیكردنه‌وه‌ی خوری ڕێسراو دانراوه، له‌هه‌ر سوچێكی ئه‌م وێرانه‌وڵاته‌دا، چه‌ند پیاوێكی گه‌مژه خۆی لێكردووین به عیسا‌و هه‌ندێكی تریش نانیان له مه‌هدی چێتیدایه‌و ئێمه‌ش ده‌ستی به‌ڵێ‌و چه‌پڵه‌و ئۆكه‌ی‌و ئۆخه‌یمان له‌كه‌له‌پچه‌ی ئه‌وان گیره، ئه‌مه‌یه گه‌مژه‌یی ڕاسته‌قینه كه منی تێدام، تووڕه مه‌بن، ئه‌گه‌ر لێم قبوڵ ده‌كه‌ن ئێوه‌شی تێدان!! له‌ناو ئه‌و پیاوانه‌دان كه داهێنانی گه‌وره‌یان ته‌نها یه‌ك ڕسته‌ی بێ تام‌و بێ هارمۆنی‌و ناستاتیكییه: سبه‌ینێ خۆپیشاندانه!! ده‌ی با وابێت، به‌ناچاری له‌گه‌ڵتانین، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ڕاستن، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌كا رقتان لێمان هه‌ستێ‌و بمانخه‌نه پاڵ ئه‌وانی له‌خۆتان ناشرین تر!!.
سبه‌ینێ خۆپیشاندانه. دووێنێ‌و پێرێش هه‌ر واتان وت. حه‌فته‌ی ڕابردووش هه‌ر وابوو. هه‌واڵی مانگی ڕابردووش هه‌ر ئه‌وه‌بوو، ساڵی پێرار‌و پاریش هه‌ر بیڕووخێنه‌ی نه‌ڕووخاو هه‌واڵتان‌و ڕاونانی ڕانه‌كردوو خه‌باتتان‌و شیكردنه‌وه‌ی پۆڵه‌تیكی سه‌ر كه‌ناڵی ئۆپۆزسیۆن، ئاكتیڤیتی‌و فه‌لسه‌فه‌چێتی ناو فه‌یسبووك شۆڕشتان‌و جنێودان به دوو زلگه‌نده‌ڵ جیڤاراچێتی‌و شۆڕش‌و به‌رخوادن‌و ڕاپه‌ڕین‌و به‌رهه‌متان بوو!!!.
سبه‌ینێش خۆپیشاندانه، وایه قوربان؟ ئه‌مجاره‌یان یه‌ك ملیۆنی؟ ئه‌مجاره‌یان سه‌رتاسه‌ره؟ چۆڵی ناكه‌ن تا نه‌ڕووخێ؟ ئاخر ئێوه ده‌یڕووخێنن بۆیه تائێستا ناڕووخێ، ئێوه ده‌ستتان له‌بینیایه بۆیه هێشتا هه‌ناسه ده‌دا‌و هه‌ر ماوه، به‌شه‌رافه‌تم سوێند ده‌خۆم، پایه‌یه‌كی ئه‌م نیزامه قه‌ت ناڕووخێ هه‌تاكو ئێوه شۆفڵ بن، هه‌تا ئێوه قاره‌مان‌و پاڵه‌وان‌و شۆڕشگێڕ‌و سه‌ر لق‌و پۆپ‌و سه‌ر چڵ بن، هه‌تا ئێوه به‌بێ ئیزنی‌و خواستی میلله‌ت خۆپیشاندانی ملیۆنی‌و سه‌رتاسه‌ری ڕاگه‌یه‌نن!!.
ئاخر ئێوه به‌بێ خواست‌و ئیزنی ئێمه‌و به‌ناو و پیشه‌ی ئێمه‌وه ده‌چنه مه‌كته‌بی سیاسی‌و سبه‌یش كه هه‌واڵتان كه‌مه بۆسایت‌و گۆڤار‌و ڕۆژنامه فاشیله‌كانتان، ده‌تانه‌وێت بمانكه‌نه‌وه به‌هه‌واڵی به‌په‌له‌و شیكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی سه‌ر كه‌ناڵێكی ئۆپۆزسیۆن!!.
سبه‌ینێش خۆپیشاندانه؟ له‌به‌ر شه‌رم‌و شه‌رافه‌تی میلله‌ت نه‌بێت، تا ئه‌متوانی جڕتم بۆ قسه‌كانتان لێ ئه‌دا، ئه‌ی سارته‌ر‌و ڤۆڵتێر‌و كانته‌كانی ناو چایخانه‌و قاوه‌خانه كه‌لتورییه‌كان!!!.
سبه‌ینێش خۆپیشاندانه!! یه‌ڵا به‌ره‌و پێش، به‌ره‌و خۆپیشاندانی یه‌ك ملیۆنی ((به‌ڵام هه‌ر یه‌ك دوو هه‌زار كه‌س له‌ساحه‌كه‌دا_950 كه‌س ڕۆژنامه‌نوس!! 600 كه‌سیش فۆتۆگرافه‌ر!!! 270 كه‌سیشیان جاسوس!! باقیاته‌كه‌شی میلله‌تی هه‌ژار، له‌پێشی پێشه‌وه، ئه‌روه‌ڵا ئه‌وه ڕێژوان به‌ركه‌وت… ئه‌ی هاوار ئه‌و مناڵه… ئه‌و مناڵه… هه‌واڵی به‌په‌له… كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی بۆماوه‌ی پێنج مانگ…به‌یاننامه‌ی لیستی…!!!….! به‌یاننامه‌ی لیستی….!!!….! به‌یاننامه‌ی لیستی….!!!….! وه‌ڵامی لیستی…!!!…! هه‌ڵمه‌تی ئیمزا كۆكردنه‌وه!! چه‌ند كه‌مپینێكی قۆڕ!! شیكردنه‌وه‌ی سیاسی سه‌ر كه‌ناڵی…!!!…!! وه‌ڵامی كه‌ناڵی فڵان بۆ به‌رنامه‌كه‌ی كه‌ناڵی فڵان!!)) ئه‌مه‌یه به‌رهه‌می خۆپیشاندان، ده‌ی یه‌ڵا به‌ره‌و پێش، یه‌ك ملیۆنی‌و بگره زیاتر!! سه‌رتاسه‌ری له‌زاخۆوه بۆ گه‌رمیان‌و له‌دهۆكه‌وه بۆ پێنجوێن!! ده‌ستان خۆش بێت خێراكه‌ن هه‌واڵی به‌په‌له‌مان بۆ دروست كه‌ن، بچنه‌وه سه‌ر كه‌ناڵه‌كان ئه‌ی چاودێره فاشیل‌و گه‌مژه‌و نه‌زان‌و سێبه‌ری به‌سته‌زمان‌و نابینا‌كان!!! به‌خودای باڵا سوێند ده‌خۆم، كێشه‌مان جگه له‌خوێڕی‌و سه‌رسه‌رییه‌كانی ناو پارتی‌و شه‌لاتی‌و چه‌قۆكێشه‌كانی یه‌كێتی، ئێوه‌ن بوون به‌به‌ڵا لێمان!!.
تێبینی یه‌كه‌م: هێشتا ده‌نگی “نا”ی ناو ئه‌م هه‌موو “ئا”یه ده‌رنه‌كه‌وتووه…عیسا جارێك نایه‌ته‌وه!! له‌مه‌هدیش خه‌به‌رێك نیه! ژیان پڕوپاگه‌نده‌یه لێره، باوه‌ڕمه‌كه‌ن به‌هیچ كه‌سێك ئه‌ی میلله‌تی ” بێكه‌س و نه‌جیب‌و مه‌زڵوم!!”. چونكه ئێمه یه‌ك ملیۆن جار خۆمان پیشانی دنیادا، كه‌چی تائێستا خۆمان پیشانی خۆمان نەداوه تا ببینین”چ ده‌عبایه‌كی سه‌یر‌و سه‌مه‌ره‌ین!”…
تێبینی دووه‌م: پێویسته ماوه‌یه‌ك پشوو بده‌یه‌ن، چیتر ماندووبووین له خۆپیشاندان‌و چه‌قه چه‌قی بڕوخێ… بڕوخێی هه‌ر نه‌ڕوخاو! ده‌بێت ئالیه‌تی نوێ بدۆزینه‌وه بۆ ڕووخان‌و ڕاونانی حاكمه گه‌مژه‌كانی ئێستا، چونكه به‌هه‌موو ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كه كردمان، زێرابێكی گیراو به‌رنه‌بوو!!
Barzan_alihama@yahoo.com
به‌رزان عه‌لی حه‌مه: سبه‌ینێش خۆپیشاندانه… ناڕۆین تانه‌یڕووخێنین!!
0
Share.