نوچە.نێت
نمایشکاری بەناوبانگی ئەمریکی بەرەگەز فلسطینی، بیلا حدید، لەکاتی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتی “GQ” بۆ پیاوی ساڵ ، لەسەر فەرشی سور بەهۆی جوانیە سەرنج راکێشیەکەیەوە سەرنجی هەمموان رادەکێشێت.
بیلا، تەمەن 19ساڵ، بە عەزیەکی رەنگ بیجی سنگ کراوە کە هێمای بازرگانی “Hugo Boss” لەسەر بوو، فۆکسی کامێراکانی بۆ لای خۆی بردبوو، لە هەمان کاتدا بە جوانترین نمایشکاری ساڵ هەڵبژێردرا و خەڵاتی “GQ” بەخشرایە بیلا حدید.
لەلایەکی تر “ئاشلي غراهام” خۆشحاڵی خۆی دەردەبرێت بەهۆی بەخشینی خەڵاتیGQ، بۆ بیلا حدید، وێنەکەیان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاودەکاتەوەو لەژێر وێنەکەدا دەنوسێت “خۆشحاڵم بە هەڵبژاردنی باشترین نمایشکار بیلا حدید،وە بەخشینی خەڵاتی GQ، بۆ جوانترین نمایشکاری ساڵی 2017.




