قه‌ت په‌ڕله‌مانی كوردستان ئاوای لێ نه‌قه‌وماوه
شـوان رابـه‌ر
چه‌ندان ساله له كوردستان په‌ڕله‌مان هه‌بووه، وه‌لێ زیاتر ده‌زگایه‌كی شكلی و ناكارا و ده‌سته پاچه‌بووه، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌سل ئه‌وه‌یه په‌ڕله‌مان ده‌زگایه‌كی زۆر كارای چاو‌دێر و لێپرسینه‌وه بێ به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌داو هه‌لسوكه‌وتی حكومه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان نوێنه‌ری هه‌موو خه‌لك و ده‌زگای یاسادانانه، كه‌چی زۆر به‌داخه‌وه چه‌ند ساله په‌ڕله‌مان وه‌ك پێویست رۆلی خۆی نه بینیووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نه ده‌سه‌لاتداره‌كان وه‌ك حزب به‌سه‌ریدا زال بوون. حزب له په‌ڕله‌مان كاراتر و گه‌وره‌رتربووه، حزب په‌ڕله‌مانی كۆنترۆل و قۆرخ كردوه و به‌رێوه‌ی بردووه، زۆرێك له بریار و یاساكانی په‌ڕله‌مان پێشتر له حزب داده‌رێژرێن و یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه په‌ڕله‌مان ڕۆلی خۆی نه‌بینیووه و زۆر لاواز بووه، په‌ڕله‌مان نه‌یتوانیوه له حكومه‌ت بپرسێته‌وه، په‌ڕله‌مان زۆر بێ ناز و مه‌غدور بووه.
بەڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌م خوله تا ڕادده‌یه‌ك له سایه‌ی فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، پرسیار ئاراسته‌ی كار و وه‌زیره‌كان و حكومه‌ت ئه‌كه‌ن، بانگهێشتیان ئه‌كه‌ن، لێ‌یان ئه‌پرسنه‌وه، ته‌نگاویان ئه‌كه‌ن، به‌لگه‌یان لێ ئه‌خوازن.
ئه‌گه‌ر هه‌موو په‌ڕله‌مانتاران رۆلی خۆیان ببینن و ئه‌ركی خۆیان جێ به جێ بكه‌ن و ، بوێرانه محاسه‌به‌ی حكومه‌ت بكه‌ن، حكومه‌ت زۆر باش ده‌بێ، له سایه‌ی موعاره‌زه و محاسه‌به بوون ئه‌مڕۆ ڕاز و نیاز و نهێنی یه‌كان كه شف ئه‌كرێن و، حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان بانگ ئه‌كرێن و زۆر ته‌نگا و ئه‌كرێن، له‌به‌ر ئه‌وه نازانن چی بكه‌ن و چۆن زانیاریه‌كان له ترسی حزب یان بۆ په‌ڕله‌مان باس بكه‌ن. چۆن ئه‌و شتانه‌ی به نهێنی ئه‌نجامیان داوه ئه‌مڕۆ به‌به‌ر چاوی خه‌لك بیان دركێنن، به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو لێپرسینه‌وه و مه‌سئولیه‌ته ناگرن. توڕه ده‌بن، ده‌ته‌قنه‌وه، ده‌پڕژێن. ناهه‌ق نین ، ئه‌مڕۆو دوێنێی په‌رله‌مان زۆر لێك دورن ، جاران په‌رله‌مان هه‌ر به‌ناو بوو، لایه‌نه ده‌سه‌لاتداره‌كان هه‌موو شتیان له نێوان خۆ دابه‌ش ده‌كردو به‌نهێنی له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجامیان ده‌دا، كێ ده‌یزانی دانیشتن و كاروبڕیارو بودجه و شته‌كان چیه ، كه‌چی ئه‌مرۆشته‌كانیان لێ به گۆرێ وه‌رده‌كرێ، محاسه‌به ده‌كرێن.
بۆیه ده‌لێم: قه‌ت په‌ڕله‌مانی كوردستان ئاوای لێ نه‌قه‌وماوه و ئاوای به خۆوه نه‌دیتوه. خوازیارم زیاتریش په‌ڕله‌مان رۆلی خۆی ببینێ و نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی خه‌لك بكا و داخوازیه‌كانی خه‌اك جێ به جێ بكا، چیكه لێ نه‌گه‌رێ حكومه‌ت و حزب به ئاره‌زووی خۆی هه‌موو شتێك بكا و كه‌س لێ ی نه‌پرسێته‌وه.
شـوان رابـه‌ر: قه‌ت په‌ڕله‌مانی كوردستان ئاوای لێ نه‌قه‌وماوه
0
Share.