
مەشخەڵ کەوڵۆسی: ئەگەر رۆژنامەنوسان خۆپیشاندان بکەن ناتوانن بێ لایەن بن
نوچەنێت. تایبەت
مەشخەڵ کەوڵۆسی لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت دەڵێت، پێویستە لەبارەی دواکەوتنی بودجە هەڵوێستمان هەبێت، پێشی وایە، ئەگەر رۆژنامەنوسان خۆپیشاندان لەسەر بودجە بکەن، دواجار ناتوانن مامەڵەیەکی بێلایەنانە لەگەڵ ئەو پرسەدا بکەن.
دوای ناردنی بودجەی ئەمساڵی کوردستان لەلایەن حکومەتەوە بۆ پەڕلەمان، گفتوگۆ و قسە و رەخنەگرتن لەسەر پرسی بودجە، لەپەڕلەمانی کوردستانەوە گوازرایەوە بۆ ناو راگەیاندنەکان، بەشێوەیەک سەرنوسەری هاوڵاتی و لڤین هاوڕێ لەگەڵ چەند رۆژنامەوان و چالاکوانێکی مەدەنی هۆشداریاندایە پەڕلەمانی کوردستان، کە لەئەگەری تێپەڕاندنی پرۆژەی بودجە لەپەڕلەمان، خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکەن.
مەشخەڵ کەوڵۆسی نوسەرو چاودێری سیاسی، لەمەڕ پرسی بودجەی کوردستان پێی وایە”كه‌موكوڕی بودجه، زۆربه‌رچاوه‌و هه‌موان پێویسته هه‌ڵوێستمان له‌باره‌یه‌وه هه‌بێ، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی دواكه‌وتنیه‌وه”.
کەوڵۆسی لەبارەی هەڵوێستی رۆژنامەنوسان و کارکردنیان لەبارەی بودجەو هۆشداریدانی خۆپیشاندان، لەلێدوانەکەی بۆ نوچەنێت دەڵێت”ده‌توانم ڕۆژنامه‌نوس له‌هه‌رجێگه‌یه‌كی دنیابێت، بكه‌مه دووكه‌سایه‌تی، له‌لایه‌كه‌وه وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسێك كه‌خاوه‌نی پێشه‌یه‌كه سروشتی پیشه‌كه‌و ئه‌خلاقیاتی پیشه‌كه‌ی، ڕێگه‌نادات به‌وه‌ی لایه‌نگری بكات له‌هیچ كێشه‌و گرفت وڕوداوێكدا، له‌لایه‌كی تره‌وه ڕۆژنامه‌نوس به‌دابڕاوی له‌پیشه‌كه‌ی، هاولاتیه‌كه‌و ده‌توانێ سیاسه‌ت بكات وبه‌شداری چالاكیه‌مه‌ده‌نیه‌كان بكات وداوای مافه‌كانی خۆی وخه‌ڵكیش بكات”.
ئەو چاودێرە سیاسیە بۆ نوچەنێت هۆکاری بەشداریکردنی رۆژنامەنوسان لەو چالاکیانەدا و به‌سیفه‌تی ڕۆژنامه‌نوسییەوە وا باس دەکات”ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه به‌ڕێزانه هه‌ستده‌كه‌ن بۆشاییه‌كی گه‌وره هه‌یه له ئاستی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كاندا. بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ئیجتیهادی خۆیان پڕی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام واده‌زانم له‌كۆتایدا ئه‌گه‌ر هه‌ندێك رۆژنامه‌نوس خۆپیشاندانیش سازبكه‌ن، دواجار ناتوانن مامه‌ڵه‌یه‌كی بێ لایه‌نانه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كه‌دا بكه‌ن وه‌ك ماده‌یه‌كی میدیایی، وه‌ك هه‌واڵێك، چونكه به‌سروشت مرۆڤ لایه‌نگری كرده‌وه‌كانی خۆی ده‌كات، لێره‌دا پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نوسیه‌كه ده‌كه‌وێته ته‌نگه‌ڵانه‌وه. بۆیه ده‌خوازم ژیانی مه‌ده‌نی له‌كوردستاندا ئه‌وه‌نده چالاك بێ، ڕۆژنامه‌نوسان ناچارنه‌بن له‌سه‌رحسابی پیشه‌كه‌یان بێ بوژێننه‌وه”.