
نیهاد جامی: میدیای ئەهلی و ئۆپۆزیسۆن هاوپەیمانێتیان هەیە، ئەوەی دەیکەن بۆ بەرژەوەندی تایبەتە
نوچەنێت تایبەت
نیهاد جامی نوسەرو رۆژنامەنوس بەنوچەنێتی راگەیاند، ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئەهلی هاوپەیمانییەکی نەنوسراویان هەیەو ئەوەی لەمەڕ بودجە باسی دەکەن، هیچ نیه جگه لەبەرژەوەندی تایبەتە، پێشی وایە باسکردن لەجوڵاندنی شەقام لەلایەن میدیای ئەهلی یەوە دەرئەنجامی ئیلهامی خۆپیشاندانەکانی رابردووی کوردستانە، کە لەسەرەتاوە خۆیان نەکرد بەخاوەنی.
دوای ئەوەی بودجەی کوردستان گفتووگۆو قسەوباسی بەدوای خۆیدا هێناو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن رایانگەیاند کەلێن و پارە بەهەدەردانی تێدایە، لەهەنگاوێکدا کە بە ئاراستەی لاگری لە هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن خوێنرایەوەو سەرنوسەری هاوڵاتی و ئاوێنە هۆشداریاندایە سەرۆکایەتی پەڕلەمان، کە ئەگەر پرۆژە یاساکە بەو شێوەیە تێپەڕێنرێت، ئەوە شەقام دەجوڵێنن و خۆپیشاندانی سەرتاسەری رێکدەخەن.
نیهاد جامی نوسەرو رۆژنامەنوس هۆکاری هەڕەشەی خۆپیشاندان لەلایەن سەرنوسەرەکانی هاوڵاتی و لڤین واباس دەکات کە”ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئه‌هلی به ئاستێك چوونه‌ته ناو یه‌كتری، هاوپه‌یمانییه‌كی نه‌نووسراویان ئیمزا كردووه، به‌وه‌ی هه‌ردوولا له ستراتیژیه‌تی گوتار به‌شدارن له‌گه‌ڵ یه‌كتری، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی سه‌یر بكرێت، پێم وایه دوو فاقیه‌تێك هه‌یه كه له‌ناو گوتاری میدیای كوردی شاردراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حزب وه‌ك میدیای ئه‌هلی وسه‌ندیكاو ڕێكخراوه‌كان وناوه‌نده جیاوازەكان به‌شێك بێت له‌كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ئه‌وه ئه‌بێت به ئۆزسیۆن و یه‌كێتی وپارتیشه‌وه وه‌ك به‌شێك له‌و كۆمه‌ڵگایه سه‌یری بكه‌ین، ده‌نا كه‌ی ئه‌وه ڕاسته هه‌ر كه‌سێك له حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات جیابۆوه‌و چووه به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن، ئیدی وه‌ك به‌شێك له ده‌نگی شه‌قام لێی ڕابمینین تا ده‌نگی ئاوێته‌ی میدیای ئه‌هلی بێت”.
لە لێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، جامی هەڵوێستی ئەو دەزگا راگەیاندنانە بە بەرئەنجامی یادەوەری خۆپیشاندانەکانی رابردوو دەزانێت و دەڵێت”جولاندنی سۆزی هاوڵاتیانی ئه‌م نیشتیمانه له‌ڕێگه‌ی میدیاوه، به‌وه‌ی له‌سه‌ر بو‌دجه شه‌قام ده‌جوڵێنن، به‌ره‌نجامی ئه‌و یاده‌وه‌ریه ترسناكه‌یه كه ئۆپۆزسیۆن وئه‌و میدیایه ڕووبه‌رووی بونه‌ته‌وە، بیرمان نه‌چێت له رووداوه‌كانی حه‌ڤده‌ی شوبات، سه‌ره‌تا نه ئۆپۆزسیۆن و نه میدیای ئه‌هلی خۆیان لێ نه‌كرد به خاوه‌ن، به‌ڵام كاتێك بینیان شارێك له شه‌قامدایه ویستیان ئه‌وه بقۆزنه‌وه هه‌ر ئه‌و قۆستنه‌وه‌یه ی نێو یاده‌وه‌ریه، ئێستا ئه‌یكه‌نه‌وه فشار بۆ سه‌ر بو‌دجه”.
نیهاد جامی بۆ نوچەنێت ئەوەش رادەگەیەنێت، کاری ئێستای ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئەهلی، لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتیەو پێی وایە”ئه‌م ووڵاته ته‌نیا كێشه‌ی بودجه‌ی نیەو کێشەی تریش زۆرن بەڵام ئەوان لەم مەسەلەیەدا بەدەنگ هاتوون و لەوانی تر بێدەنگ، بۆ نمونە لە سووكایه‌تیكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شوناسی كوردبوون و نه‌بوونی ئازادی و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی له‌به‌ر خاتری پیاوانی ئاینی، بۆچی ئۆپۆزسیۆن ومیدیای ئه‌هلی خۆیانی لێ ناكه‌ن به خاوه‌ن؟ راستیەکە ئەوەیە، مه‌سه‌له‌كه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیه نه‌وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه، ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بودجه‌و داهاتی نه‌وت هه‌موو شه‌رێك له‌گه‌ل عیراق ئه‌كات، ئۆپۆزسیۆن و میدیای ئه‌هلیش له‌پیناو مه‌سه‌له‌ی بو‌دجه وبه‌رژه‌وندی تایبه‌تی هه‌مان گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات دووباره ده‌كه‌نه‌وه، هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه میدیای ئێمه له‌و شوێنه‌ی پێویسته ده‌نگی هه‌بێت بێده‌نگه، له‌و شوێنه‌ش كه پێویسته چاوه‌روانی ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بێت هاتۆته ده‌نگ، بۆیە من پێموایە ئه‌و ئاڵوگۆری په‌یوه‌ندیه هیچ نیه جگه له بیركردنه‌وه له به‌رژه‌وندیه تایبه‌تیه‌كان”.