
فۆتۆ : کامەران شەریف
شادمان مەلا حەسەن: ئەو راگەیاندنانەی هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکەن نیشانی دەدەن وابه‌سته و ئامرازی یاریكردنی ده‌ستی ئۆپۆزیسۆنن
نوچەنێت . تایبەت
شادمان مەلا حەسەن، بەنوچەنێتی راگەیاند، هەڵوێستی ئەو راگەیاندنانەی کە لەباری پرسی بودجەوە هۆشداری خۆپیشاندان دەدەن، لادانە لەکاری رۆژنامەوانی، پێی وایە چاوەڕوانکراوە هەشتەمین سەرسوڕ‌هێنەری دونیا لەکوردستان درست ببێت و دەشڵێت” ئەو کەناڵانەی راگەیاندن نیشانیانی دەدەن وابه‌سته و ئامرازی یاریكردنی ده‌ستی ئۆپۆزیسۆنن “.
دوای زیاتر لە ٩ رۆژ لە موناقەشەو خستەبەرگفتووگۆی بودجەی کوردستان، لەلایەن پەڕلەمانی کوردستانەوە، تاکو ئەمرۆش بودجەی کوردستان پەسەند نەکراوە، لەو سەربەندەدا ئۆپۆزسیۆن ناڕەزایی توندی دەردەبڕێت و پێی وایە، کەلین و بەهەدەردانی پارە هەیە، لەهەمانکاتدا هەریەک لەسەرنوسەری رۆژنامەی هاوڵاتی و گۆڤاری لڤین، لەگەڵ چەند چالاکوانێکی مەدەنی، هۆشداریاندایە پەڕلەمانی کوردستان، کە ئەگەر بودجە بەو شێوەیە تێپەڕێنرێت، خۆپێشاندانی سەرتاسەری دەکەن، هەرهەمان رۆژیش، لەڕێی ماڵپەڕەکانیانی ئەو دەزگا راگەیاندنانەوە دەستکرا بەئامادەیی و بەشێک لەرۆژنامەنوسانی تری کوردیش، دەنگی خۆیان خستە پەیانی دەنگی ئەوان، بەڵام هەڵوێستی سەرنوسەرانی هاڵاتی و لڤین، و ئەو رۆژنامەنوسانەی باسی هەڵوێست وەرگرتن لەمەڕبودەجە دەکەن لەڕێی خۆپیشاندانەوە. لەلایەن چەند نوسەرو رۆژنامەنوسێکیشەوە، رەخنەکراو پێیان وایە، ئەوەی ئەوان دەیکەن لادانە لەکاری رۆژنامەوانی.
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن، کە وەک نوسەرێک قسەی لەمەڕ زۆر پرسێک هەبووە، رەخنەی توند لە هەڵوێستی ئەو راگەیاندنانە دەگرێت کە لەبارەی پرسی بودجەوە هۆشداری خۆپیشاندان دەدەن و بە نوچەنێت ی راگەیاند”ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگا رۆزنامه‌نووسیانه كردیان، لادان بوو لەپیشەی خۆیان و پیشەیی خۆیانیان لەدەستدا، بەهۆیەوە خۆیان گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ندبوون لێی، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه كاری میدیا نیه بڵێ سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندان ده‌كه‌م، گه‌ر بودجه به‌م شێوه‌یه بڕوات، بەڵکو ئه‌وه كاری حزبی ئۆپۆزیسۆن و هه‌ندێ له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه، بۆیه له‌مه‌ولا ئه‌م كه‌ناڵه میدیایانه ناتوانن بڵێن ئێمه سه‌ربه‌خۆین”.
مەلا حەسەن پێشی وایە، ئۆپۆزسیۆن لەپشتی رای ئەو دەزگا راگەیاندنانەیەو لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت وتیشی”ئه‌و ئۆپۆزیسۆنه‌ی ئێمه هه‌مانه ده‌ركه‌وت ئۆپۆزیسۆنێكی زۆر بێ نه‌خشه و پیلان و بێ ستراتیژه له‌كاری ئۆپۆزیسۆن بووندا.وەک ئەوەی خۆیان جورئه‌تی ئه‌وه نه‌كه‌ن پێشنیار و ره‌خنه‌ی خۆیان بخه‌نه روو بۆ بوودجه، هەوڵی هاندان و خستنەگەڕو تێکەڵکردنی ئەو دەزگامیدیایانە دەدەن بەپرسی بودجە، بەڵام وەک دەڵێن عوزر له قه‌باعه‌ت خراپترە، چونکە بەو کارە هه‌م ئۆپۆزیسۆن نیشانه‌کانی ترسنۆكی و ناشه‌فاف بوونی و نا راستگۆیی نیشان ده‌دات، هەم ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی راگه‌یاندنیش نیشانی دەدەن کە وابه‌سته و ئامرازی یاریكردنی ده‌ستی ئۆپۆزیسۆنن”.
شادمان مەلاحەسەن دەشڵێت”نه‌ده‌بوو ئه‌م كه‌ناڵانه ئه‌م شته‌یان به‌ناوی خۆیان رابگه‌یاندبایه، ده‌كرا مه‌له‌ف بكه‌نه‌وه بۆ پسپۆران و شاره‌زایان یان رای رۆشنبیران و نوسه‌ر و رێكخراوه‌كان بگوازنه‌وه بۆخه‌ڵك، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا، به‌ڵام چی بكه‌ین هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه حه‌وت ره‌نگه و قابیلی هه‌موو شتیكه، بەردەوام موعەرەزە بۆ ئه‌وه‌ی هه‌شته‌م سه‌رسورهێنه‌ری دونیای لێ ڕووبدات”.
لەوەڵامی رای ئەو رۆژنامەنوسانەی کە دەڵێن، ناچارن لەسەر قوتی خەڵک بەدەنگ بێن، شادمان مەلاحەسەن دەپرسێت”له وڵاتیكدا كه ئۆپۆزیسۆن هه‌یە، ئەوە کاری ئۆپۆزسیۆنە، بۆچی ئەوان ناچارن؟، بێگومان ناچار نین، بەڵام ئەوانە هەموو بەهانەیە، ئه‌وان جاران كه ئۆپۆزیسۆن نه‌بوو ده‌یانگوت رۆڵی ئۆپۆزیسۆن ده‌بینین، خۆ ئیستا ئۆپۆزیسۆن هه‌یه بەناوی ئۆپۆزسیۆن بوونەوە دەنگی میللەتی بەدەستهێناوە، راستە قسه كردن له‌سه‌ر پرسه‌كانی میلله‌ت ئاسایه بۆ هه‌موو كه‌س، به‌ڵام بۆ كه‌ناڵی راگه‌یاندن نه‌هاتوه بڵێ من واده‌كه‌م ئه‌گه‌ر فلانه شت به‌م شیوه‌یه نه‌بێ، چونكه كاری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، گه‌یاندنی هه‌واڵ و بیروڕا جیاوازه‌كانی خه‌ڵكه به‌هه‌مو ئاراسته‌كان، بێگومان مه‌به‌ستم كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی ئازاده، نه‌ك حزبی و وابه‌سته و و سێبه‌ر”.
جێی باسە دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی کوردستان و ئەو کەناڵانەی راگەیاندن رایانگەیاند، کە بودجەی ئەمساڵ پرە لەکەموکوڕی، عەبدولرەحمان زاخۆیی ئەندامی پێشتری فراکسیۆنی گۆڕان و ئەندامی سەربەخۆی پەڕلەمانی کوردستان لەئێستادا، بەنوچەنێتی وت، ئەو رایانەی ئۆپۆزسیۆن هەموو موزایەدەی سیاسییە، و بودجەی ئەم ساڵ لەهەردوو ساڵی رابردوو باشترە ئەگەر کەلێن و کەمکوریشی تێدایە ئیرادەیەک هەیە بۆچارەسەرکردنی.