خالد ڕەنجدەر: دڵنیام مالیكی ھەمو نھێنیەكان ئاشكرا دەكات ئەوسا من دو قسە ل گەڵ مەلا بەختیار دەكەمەوە

0

پەرۆشنامە یان تەبریرنامە

خالد ڕەنجدەر

ناو دێڕی ئەو پەرۆشنامەی مەلا بەختیار ناردویەتی بۆ جەنابی سەرۆكی ھەرێم و كورد واتەنی بە ئەنقەست لە میدیاكانەوە بڵاوكرایەوە، پڕە لە وشەی ناسكی پڕ ناواخن و دڵدانەوەی سەرۆكی ھەرێم و دەیەوێ ئەوەی پێ بڵێ، كە پرۆژەكەی سەركەوتو بو ھەرچەندە جەنابی مام جەلال و یەكێتی نیشتمانیش پشتیان نەگرت.

مەلا بەختیار پەرداخێك ئاوی نیوەپڕی لەبەردەمدایە و سەبارەت بە سیاسەت و ستراتیژیەتی جەنابی سەرۆكی ھەرێم و پارتی دیموكراتی كوردستان تەنھا نیوە بەتاڵەكەی دەبێنێ و، سەبارەت بە حیكمەت و دانایی جەنابی مام جەلال و سیاسەت و ستراتیژیەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش نیوە پڕەكەی دەبینێ.

ئێمە با بە چاوێكی كوردانە و ویژدانێكی زیندوەوە سەیری ئەو قەیرانانە بكەین كە لە نێوان ھەرێم و بەغدادا ھەیە و بزانین ئایا كورد خەستی كردونەتەوە یان بەغدا؟ من پێموایە دەبو مەلا بەختیار لەسەر وەفاتكردنی تەبایی ناو ماڵی كورد تەعزێنامەیەكی بڵاوبكردایەوەتەوە.

من پێم سەیرە كە مەلا باختیار خۆی وێنەیەكی یەكجار ڕەشی ڕەوشی عێراقی ئەم دو ساڵەی دوایی ژێر دەسەڵاتدارێتی نوری المالكی دەدات و، دان بەوەدا دەنێ كە نوری المالكی ھەمو دەسەڵاتە گرنگ و دژوارەكانی لە چنگی خۆی ناوە و دەیەوێ كۆنترۆڵی ھەمو عێراقیان پێ بكات. ھەرخۆشی دەڵێ كە دەوڵەتمەدار و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ئێستای‌عیراق، ته‌نها ره‌چاوی‌ئه‌و بڕگه‌و خاڵانه‌ده‌كه‌ن، كه‌له‌ڕوانگه‌ی‌ئایینی ‌‌و مه‌زهه‌بی ‌‌و تایفه‌گه‌ریه‌وه‌، لە دەستوردا په‌سه‌ندكراوون. باقی‌خاڵ‌‌و بڕگه‌كان، كه‌په‌یوه‌ندییان به‌دیموكراسی‌، كۆمه‌ڵی‌مه‌ده‌نی‌، ئازادی ‌‌و ئازادی‌ویژدانه‌وه‌هه‌یه‌، له‌باشورو ناوه‌ڕاستی‌عیراقدا، به‌رواڵه‌ت مامه‌ڵه‌ی‌له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ‌.

یەكێك لەو كۆڵەكانەی دیموكراتیان ھەڵگرتوە وەلانانی گەندەڵكارانە. لەبری ئەوەی كە مەلا بەختیار داوا لە سەرۆكی ھەرێم بكات كە بێدەنگ بێت لە نوری المالكی و سەندنەوەی متمانە لێی، دەبو داوای لە نوری المالكی بكردایە كە خۆی دەست لە پۆستەكەی ھەڵبگرێ، چونكە بوەتە بەربەست لەبەردەم پیادەكردنی ئەو دیموكراسیەی كە مەلا بەختیار بۆی بەپەرۆشە. ئاخر دیموكراتی چۆن پیادە دەكرێت كە حكومەتەكەت گەندەڵ بێت و تۆش پشتی بگریت و بەوەشەوە نەوەستی ھەولی كپكردنی ئەو دەنگەش بدەی كە دەیەوێ ئەو بەربەستە لابەرێت لەبەردەم دیموكراتیدا؟!.

بە ڕاستی لە ھەموی سەیرتر ئەوەیە كە مەلا بەختیار دەڵێ: كە ھەستێكی سیاسی وام ھەیە كە مادام ده‌وڵه‌تمه‌دار (مەبەستی نوری المالكیە) ئاماده‌ی‌گفتوگۆیه‌كی‌فراوانه ‌و زه‌مینه‌ش ره‌خساوه‌رێكه‌وتنه‌كان تۆكمه‌تر داڕێژینه‌وه ‌و چاودێری‌باشتری‌جێبه‌جێكردنیشیان بكه‌ین، ئه‌م ئاڕاسته‌یه‌، پشتیوانی‌جیهانی‌‌و ئیقلیمیشی‌هه‌یه‌، له‌وباوه‌ڕه‌دام ئه‌مه‌یان له‌قازانجمانه‌، نه‌ك لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌متمانه‌یه‌ك له‌به‌ڕێز مالكی‌، به‌تایبه‌تی‌لایه‌نی‌كه‌می‌دڵنیابونمان له‌و هێزو كه‌سایه‌تییه‌نییه‌، كه‌جێگه‌ی‌ده‌گرێته‌وه‌.

مەلا بەختیار گلەیی ئەوە لە جەنابی سەرۆك دەكات كە داڵدەی تاریق ھاشم داو و تاریق ھاشمیش ڕای بەرامبەر مادەی 140 نەگۆڕا، بەڵام چاو لەوە دەنوقێنێ كە نوری المالكیش لەم ڕۆژانەی ڕابوردودا لە ژێر گوشارێكی زۆر گەورەدا بو و ئەگەر جەنابی مام جەلال فریای نەكەوتایە دەمێك بو لە كورسیەكەی ھاتبوە خوارەوە، كەچی لەو ھەلومەرجەشدا ھەمان ئەو ھەڵوێستەی ھاشمی ھەبو كە مەلا بەختیار ئاماژەی پێكردوە و، نەیوت باشە من ئامادەم مادەی 140 جێبەجێ بكەم!.

من پرۆژەكەی جەنابی سەرۆكی ھەرێمم بەو جۆرە خوێندەوە كە ھەوڵیدا دەنگی عەرەبی سوننە و باڵی سەدری ناو شیعەكانی عێراق بەو ئاراستەدا بەرێت كە پێكەوە لە گەڵ كورد ببنە ئەو فشارەی نوری المالكی لادەبات. كاتێك مەلا بەختیار ناڕاستەوخۆ ئەم سیاسەتەی بە دڵ نیە و ڕەخنەی لێدەگرێ دەبێ ئەوەش بزانێ كە ئەویش و مام جەلال و یەكێتی نیشتمانیش كەوتونەتە ژێر گوشاری بەرژەوەندیەكانیانەوە لە گەڵ ئێران و شیعەكانی دەوروپشتی نوری المالكی.

لەم پەرۆشنامەیەدا مەلا بەختیار نەك ھەر خۆی و حیزبەكەی گەیاندۆتە كۆڵانی بن بەست، بەڵكو دەیەوێ ھەرێم و ھاوكێشەی سیاسی ھەرێم و میللەتی كوردیش بگەیەنە كۆڵانی بن بەست بەوەی كە دەڵێ: ئایه ‌و مایه‌، له‌ناو هاوپه‌یمانی‌نیشتمانیدا، له‌بری‌مالكی‌ده‌وڵه‌تمه‌دار، دوو یان سێ‌كه‌سی‌دیكه‌له ‌ئارادان، ببنه‌ده‌وڵه‌تمه‌دار. له‌م حاڵه‌ته‌دا من ده‌پرسم (مەلا بەختیار دەپرسێ): جگه‌له‌گۆڕینی‌به‌ڕێزێك به‌به‌ڕێزێكی‌دیكه‌، له‌م پرۆسه‌ی‌گۆڕانكاریه‌دا، چ ده‌سته‌به‌رێكی‌سیاسی ‌‌و ده‌ستوریی‌دیكه‌مان، ده‌ستده‌كه‌وێ‌؟ به‌ش به‌حاڵی‌خۆم (قسەكە ھەر ھی مەلا بەختیارە) باوه‌ڕناكه‌م هیچی‌ترمان ده‌ستبكه‌وێ‌. ئه‌مه ‌له‌كاتێكدا، ئه‌گه‌ر له‌م گۆڕینه‌ی‌ده‌وڵه‌تمه‌داردا، دوچاری‌روداوی‌چاوه‌ڕوانه‌كراویش، نه‌بین.

لە كۆتاییدا دەڵێم: ئەوەی مەلا بەختیار نوسیویەتی پەرۆشنامە نیە، بەڵكو تەبریرنامەیە بۆ گەمەكردنەكەی مام جەلال بەو دەنگانەی بۆ سەندنەوەی متمانە لە نوری المالكی كۆكرایەوە. ھەروەھا ئەمە بانگەوازێكە بۆ سازش كردن لە بەردەم دیكتاتۆیەتی نوی بەغدا و، پیرۆزبایی كردن و بەچاودادانەوەی نوری المالكیە كە ئەمجارەش بە ھەوڵی مام جەلال لە تەنگیژەی لێسەندنەوەی متمانە قوتاری بو.

بەڕاستی ھاوپەیمانێتی و ڕێكەوتننامە ستراتیژیەكەی نێوان پارتی و یەكێتی لە مەترسیدایە. ئێمە بۆیە براین كە لە تەنگیژە و قەیرانەكاندا پشتی یەك بگرین. ئەگەر وامان نەكرد برایەتی لە كوێدایە؟؟!!

من دڵنیام ئەو ڕۆژەش بە چاوی خۆمان دەبینین كە نوری المالكی بە لێدوانێك ھەمو نھێنیەكان و ئەو ڕێكەوتننامە ژێر زەمینیانە ئاشكرا دەكات كە بۆ دەرچون لەم تەنگیژەیە لە گەڵ مام جەلال گرێی داون. ئەوسا من دو قسە ل گەڵ مەلا بەختیار دەكەمەوە.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com