بێستون نوری
یەك هەفتەیە رۆژنامەنوس مەولود ئافەند چارەنوسی نادیارە, دوای ئەوەی دەچێتە شاری سلێمانی, ون دەبێ و تا ئێستا نازانرێ چی بەسەر هاتووە. سەرۆكی دەزگای كوردی – ئیسرائیلی دەڵێ رفێنراوەو بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەزگاش دەڵێت سەفەری كردووە! بەبێ ئەوەی بڵێ سەفەرەكەی بۆ كوێیەو ئێستا لەكوێیەو دوای یەك هەفتەش نازانن گەیشتووەتە كوێ و تەنانەت كە پەیوەندیم پێیانەوە كرد لە هیچ شتێك دڵنیا نین و نازانن ئەو ئێستا لەكوێیەو چی بەسەرهاتووە.
من ناتوانم بڵێم رفێنراوە, ناشتوانم باوەڕ بكەم كە سەفەری كردووەو چووەتە دەرەوە, چونكە ئافەند رۆژی پێنجشەممە قسەی لەگەڵ كردووم و پەرۆش بوو كە رۆژی شەممە لە (سڤیل) دیدارەكەی خۆی لەگەڵ ژەنەڕاڵی پێشووی موساد ئیلیەزەر تسافیر ببینێتەوە. دوای ئەوە مەولود كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانەو پێم وانییە توانای ئەوەی هەبێت سەفەری دەرەوە بكات. بۆیە من زیاتر ترس و گومانم بۆ ئەوە دەچێت شتێكی بەسەر هێنرا بێت, بەتایبەتیش لەبەر ئەوەی كە ئەو رۆژنامەنوسە سەرنوسەری گۆڤاری كورد – ئیسرائیل بوو, ئەو گۆڤارەش زۆر هێز و لایەنی ناوەوە و دەرەوەی قەلس كردبوو, بەئاشكراش دەریاندەبڕی. دواتر سەفەر بۆ هەر وڵاتێك چەند سەعاتێكی پێویستە نەك چەند رۆژ!.
دەڵێم گومانم هەیە, نەك یەقین, هەم لەبەرئەوەی بەبێ بوونی زانیارییەكی باوەڕپێكراو ناتوانین بڕیار بدەین, هەم بەهۆی ئەو لێدوانە دژ بە یەكانەی بەرپرسانی دەزگای كورد-ئیسرائیل دەیدەن, ئەگەر سەفەری كردووە بۆچی یەك دەڵێ رفێنراوەو یەكی دیكە دەڵێ نەڕفێنراوە, كە ئەوە كاری لایەنی ئەمنییە بەلێكۆڵینەوەی جدی بتوانێ بگاتە ئەنجام, بەڵام بەداخەوە دەزگا ئەمنییەكان زۆر خەمسارد, لەوان خەمساردتر دەزگا ئیعلامییەكان و رۆژنامەنوسان و سەندیكا و سەنتەری میترۆ و چەندین گروپی دیكە كە ئەگەر رۆژنامەنوسێك ریكۆردەرێكی لێ بسەنرێ بەیانی ناڕەزایی دەردەكەن, بەڵام بۆ ئەو رۆژنامەنوسە كوردە رۆژهەڵاتییە كە لەهەرێمەكەماندا پەنابەرە, یەك هەفتەیە چارەنوسی نادیارە, كەچی ئەو هەفتەیە كەس نوققەی لێوەنەهات!!