نوچە.نێت
نمایشکارێکی بە رەگەز ئەمریکی بەناوی ئەندیل لارا، بە هۆی لێکچونی روخسارییەوە، بەئەستێرەی بەناوبانگی پۆپ ریهانا ناوی دەبەن.
بە پێی رۆژنامەی “دیلی میل”بریتانی ئەندیل رایدەگەیەنێت ” کە ماوەیەک لەمەوبەر هاورێکانی پێیان وتوە کە زۆر هاوشێوەی هونەرمەندی پۆپ ریهانایە”.
ئەندیلی نمایشکار، بەهۆی رەنگی پێستی و لێکچونی روخساری هاوشێوەی ریهانا، ناوبانگی زیاتر بوە ،هەرچەند ئەندیل لارا، وێرای هاوشێوەی زۆری بە ریهانا دەچێت، بەڵام ئەندیل نایەوێت هاوشێوەی هیچ کەسێک بێت و گرنگی پێ نادات، ئەو ئەیەوێت وەک خۆی بێت.
لەلایەکی تر ئەندیل رۆژانە وێنەکانی لە واڵای خۆی بڵاو دەکاتەوە و هەواداری زیاتر دەبن، هەربۆیە هەوادارانی ئەندیل بەردەوام بە ریهانا ناوی دەبەن.





