
کورد‌و فەیسبووک، جەنگ و سوکایەتی
نوچەنێت:. گەنجانی کورد لە فەیسبووک، سوکایەتی بەیەکتر، هەوڵی شکاندنی یەک، جەنگ بەوەکالەتی سیاسیەکان، خۆشکردنی ئاگری جەنگ، هۆکارەکان، ئەنجام، چارەسەر؟.
لوقمانی حاجی که‌ریم: سوکایه‌تیپێکردن و توهمه‌دانه‌پاڵ و گێلکرنی خه‌ڵك، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵماندا ده‌ژی
سروشتی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌کۆی هه‌ڵاوێردکردنی چه‌مکه‌کانی به‌گۆنگه‌ڵه‌وه، ڕه‌گه‌زی خۆی دیاری کردووه. ئه‌گه‌ر، گۆنگه‌ڵ نه‌بێت، ئه‌وا ناتوانێت به‌رده‌وامی به‌فه‌رهه‌نگه‌که‌ی خۆی بدات. ئه‌مه‌ش ئه‌و دیارده گرنگه زکماکه‌یه که له‌هۆشیاری و ڕۆشبنیریه‌که‌یه‌وه له‌دایك بووه. پارته کوردیه‌کانیش، زاده‌ی ناو بیرکردنه‌وه و دید و تێڕوانین و دنیابینیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردیه. بۆیه، دیارده‌ی سوکایه‌تیکردن و به‌ئاساییوه‌رگرتن و بره‌ودانی، کارێکی ئاساییه.
ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌س و گروپ و لایه‌نێك، بیانه‌وێت شمشێر له‌کۆمه‌ڵگا داببڕن، پێویسته خۆیان شمشێریان پێبێت. ده‌نا چۆن ده‌توانن ململانێ له‌گه‌ڵ شمشێردا بکه‌ن! که‌شمشێریشت پێ بوو، ئه‌وه تۆش هه‌ر شمشێر به‌ده‌ستی. گۆڕانکاریه‌که، کامه‌یه؟
هه‌ربۆیه، کۆمه‌ڵگای کوردی، گۆنگه‌ڵی له‌هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتووه که ڕه‌گه‌زی ده‌مبه‌ده‌مبێ له‌سوکایه‌تیپێکردنه‌وه، لایه‌نێکی بنچینه‌یی تێڕوانینه‌کانیه‌تی. ئه‌گه‌ر بته‌وێت، ده‌مبه‌ده‌مبێ ی سوکایه‌تیپێکردن بنبڕ بکه‌یت، ئه‌وا، پێویسته تۆ ڕه‌وانبێژتر و لێهاتووتر و به‌تواناتربیت له ده‌مبه‌ده‌مبێ ی سوکایه‌تیپێکردندا، ده‌نا نا‌توانیت سه‌رکه‌وتن له بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیریه‌که‌تدا به‌ده‌ست بهێنیت. له‌کۆتایشدا، دیسانه‌وه، تۆ ده‌بیته‌وه به ده‌مبه‌ده‌مبێچی، لێ له‌شێواز و قاڵبێکی تردا. ئالێره‌وه، ئه‌وانه‌ی ئاگر ده‌هێنن تاکو خۆیان له‌خۆر بشارنه‌وه، له‌کۆتاییدا ده‌چنه‌وه بن هه‌نگڵی خۆر.
ئه‌م گۆنگه‌ڵه‌ی ناو پارته‌سیاسیه‌کان، له‌ده‌مبه‌ده‌مبێی ناو میدیاکانی خۆیانه‌وه تاکو ده‌گاته فه‌یسبوك، به‌ته‌نها ڕه‌وشتێکی خوازراوی ناو هه‌ناوی هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ئه‌وان نییه، به‌ڵکو، گشتییه و ته‌واوی درزه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه.
سوکایه‌تیپێکردن و توهمه‌دانه‌پاڵ و گێلکرنی خه‌ڵك، به‌چه‌واشه‌کاری، یان به‌دیوێکی تردا، به‌ڕۆچوونه ناو پرسه که‌سێتیه‌کانی یه‌کترییه‌وه، جا چ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی حیزبه‌کانه‌وه بێت یان ئه‌وانی تر، جیاوازیه‌کیان نییه. ئێمه، ئه‌م دیارده‌یه( ده‌مبه‌ده‌مبێ ی سوکایه‌تیکردن به‌یه‌کتری) ده‌بینین و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵماندا ده‌ژی. ته‌نانه‌ت، له‌ناو خێزان و کۆمه‌ڵه و گروپ و ده‌زگاکانیشدا ڕه‌گی داکوتاوه و ژینگه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نی بۆ پارێزگاریلێکردنیشی بۆ ده‌سته‌به‌ر کراوه. هه‌ر گرنگیپێدانی له‌لایه‌ن میدیاکانه‌وه، خۆی فۆرموه‌رگرتنێکی ته‌واوه، له‌کاتێکدا ده‌بوو، ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن هۆشمه‌ندانه‌تر به‌رخوردیان له‌گه‌ڵ ئه‌و دیارده‌یه‌دا بکردایه.
ئه‌م دیارده ڕۆحییه فه‌رهه‌نگییه، فۆرمه‌له بووه. به‌ئاسانی ناتوانرێت بنبڕبکرێت.. ته‌نانه‌ت وایلێهاتووه، ئه‌گه‌ر نوسه‌رێك یان ڕۆژنامه‌نوسێك یان سیاسیه‌ك یان هه‌ر که‌س و لایه‌نێك، سوکایه‌تییه‌ك بکات، ئیدی ده‌بێته هه‌ڵڵاو ده‌نگوباسه‌که، له‌ڕێگای میدیا جۆراوجۆره‌کانه‌وه، ده‌خزێته ناو هه‌موو ماڵه‌کانی کوردستانه‌وه. ئیدی، پرسێکی فۆرمکراو که خۆی کردووه به‌به‌شێك له فه‌رهه‌نگ و دنیابینی ناو کۆمه‌ڵگای کورد، چۆن ده‌کارین هه‌روا به‌ئاسانی کۆتایی پێ بهێنین. ئه‌وانه‌ی که‌ده‌یانه‌وێت فۆرمێك بگۆڕن، پێویسته خۆیان هه‌ڵگری بارگه‌ی پسپۆڕی بن له‌و بواره‌دا. له‌وێشه‌وه جارێکی دی، پرسه‌که، له‌سه‌ر جه‌سته‌ی توانا پسپۆڕیه‌کان له‌فۆرمێکی به‌هێزتردا خۆی نوێ ده‌کاته‌وه.
به‌نده، هه‌رگیز پێم وانییه ئه‌وه جه‌نگ بێت… پێم سه‌یره ناوی ده‌نرێت جه‌نگ. فه‌یس بوك، واتا ئه‌وپه‌ڕی ئازادیی که‌سێتی و ده‌زگایه‌کی که‌سیی گشتێنراوه که‌هه‌ر تاکێکی ناو کۆمه‌ڵگا ده‌توانێت ئه‌سپه‌که‌ی خۆی لێ بله‌وه‌ڕێنێت. به‌مه‌ش، کۆی ماڵپه‌ڕه که‌سیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای جیهان ده‌گرێته‌وه. ئیدی به‌وپه‌ڕی ئازادیی بێسنووره‌وه دید و تێڕانین و دنیابینیه‌کانی خۆیان ده‌رده‌بڕن. بۆیه، ناکرێت ناوی بنێین جه‌نگ، جا ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له‌مه‌ڕ به‌کاربردنی بۆ ده‌بمبه‌ده‌مبێی سوکایه‌تیپێکردنی به‌رامبه‌ر جا چ ڕه‌گه‌زی بێت یان حیزبی یان ئاینی یان ناوچه‌یی یان هه‌ر ناوێکی دی هه‌بێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌لتوور و فه‌رهه‌نگ. ئیدی لێره‌وه شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌و نهێنیانه‌ی ده‌مانه‌وێت لێی تێبگه‌ین نه‌ك جه‌نگ.