نوچە.نێت
هودا قەفطان، بەوە ناسراوە کە هاوشێوەی کیم کاردشیانە، پێشتریش ماڵپەرێکی بەناوی هودا بیوتی Huda Beauty “ دروست کردوە.
رۆژنامەی “ذا صن”بریتانی ئاشکرایدەکات کە هودا بەردەوام بە ٣ جانتای گەورەوە گەشت دەکات لەنێوان ئەمریکا و دوبەیدا بۆ کرینی ماکیاژو کەرەستەی جوانکاری و لەهیچ گەشتێکیشیدا بە بێ کەرەستەی جوانکاری ناگەرێتەوە”.
ئەو رۆژنامە ئاماژە بەوەش دەکات کە” هودا مانگانە بە بری 4000 هەزار دۆلار خەرج دەکات بۆ کرینی کەرەستەی جوانکاری”.
رۆژنامەی ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات کە ” هودا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نزیکەی 21.6 ملیۆن بینەر و هەواداری هەیە ، بۆ ئەوەی هەوادارنی خۆی فێری چۆنەیەتی ماکیاژ کردن بکات، بەردەوام ریکالم بۆ کەرەستەکانی دەکات، یەک لەوانیش ” کیم کاردشیانە کە لەساڵی 2013، یەکەم کەس بوە کە سەردانی ماڵپەریەکەی هودا بیوتی کردوە و زۆرێک پییان وایە کە هودا و کیم کاردشیان زۆر هاوشیوەی یەکترن.




