کورد‌و فەیسبووک، جەنگ و سوکایەتی
نوچەنێت:. گەنجانی کورد لە فەیسبووک، سوکایەتی بەیەکتر، هەوڵی شکاندنی یەک، جەنگ بەوەکالەتی سیاسیەکان، خۆشکردنی ئاگری جەنگ، هۆکارەکان، ئەنجام، چارەسەر؟.
شۆرش ئه‌نوه‌ر: ده‌لاله‌ته‌كان له په‌راوێزی ئه‌و جه‌نگه‌دا
ئەم یەکتر قبوڵنەکردنە زۆرتر دوای وه‌رگیرانه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حکومەت له دكتۆر به‌رهه‌م هه‌ستی پێده‌كرێت
ماوه‌یه‌كه له په‌یچه‌كانی فه‌یسبوك ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی و پارتی جه‌نگێكی گه‌وره‌ی ئیعلامی له‌هه‌مبه‌ر یه‌كتر به‌رێوه ده‌به‌ن، جه‌نگێكی ئیعلامی كه تێیدا كه‌ره‌سته‌كانی زۆرتر ئه‌و موفره‌دانه‌ن كه سوكایه‌تكردنن به‌یه‌كتری، نه‌ك گفتوگۆ‌و خستنه‌رووی ئه‌و بۆچونانه‌ی كه به‌رمه‌بنای جیاوازیه مه‌عقوله‌كانی نێوان هه‌ردوو پارتن.
باوه‌رم وایه كه ئه‌و جه‌نگه ئیعلامیه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر راستیه‌ك، به‌ڵگه‌یە له‌سه‌ر راستی ئه‌وه‌ی كه رێككه‌وتن نامه ستراتیژیه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، ئه‌وه‌نده‌ی له‌ناو ناوه‌ندی بریار به‌ده‌ستی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه كارلێكی له‌گه‌ڵدا كراوه، ئه‌وه‌نده له خواره‌وه‌و له‌ناو كادیر‌و لایه‌نگرانیاندا كارلێكی له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه، وه ئه‌وه‌نده‌ی لای سه‌ركرده‌كانیانه‌وه حه‌ماسه‌تی پابه‌ند بوون هه‌بووه به ریككه‌وتننامه‌كه‌وه، ئه‌وه‌نده ئه‌ندام ولایه‌نگرانیان به جددی كڕیاری نه‌بوون.
خه‌ستبونه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه ئیعلامیه‌ش له‌دوازه‌مه‌نی ماوه‌ی رێككه‌وتنامه‌كه، كه ده‌گوترێت تاساڵی ( 2013) یه، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه پێده‌چێت رێككه‌وتنامه‌كه چیدی هێزی مانه‌وه‌و ئیداره پێكردنی جیاوازی و ململانێ سیاسیه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی نه‌مابێت و ناوه‌ندی بریار به‌ده‌ستی هه‌ردوو پارت گه‌یشتبنه ئه‌و بروایه كه جۆرێكی دیكه‌ی رێكه‌وتن و شێوازێكی تری پێكه‌وه‌ژیانی سیاسیان پێویسته و به‌دوای چیرۆكی تردا بگه‌رین، كه بۆ خواره‌وه‌یان قبوڵكراوتر بێت، به جۆرێك كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی قۆناغه‌كانی ئێستا بن و، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه تێر بكات كه كێشه‌و گرفته‌كانی ئێستا‌و ئاینده‌ی نزیك دروستیان ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌وڵ وبریارێكیش له‌لایه‌ن بریاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداریشه‌وه هه‌بێت و جددی بێت بۆ راگراتن بۆ یان سنوردانانێك بۆ ئه‌و جه‌نگه ئیعلامیه، هێشتا سه‌ركه‌وتوو نابێت و هه‌وڵێكی بێ ئاكامی لێده‌رده‌چێت، چونكه فه‌زای ناو انترنێت، سنوره‌كانی و ده‌روازه‌كانی دیارنین، به‌ڵكو زۆر جار جه‌نگاوه‌ره‌كانیشی نه‌ناسراون و زۆربه‌یان ماسك به روویانه‌وه‌یه، به‌مه‌ش پرۆسه‌ی كۆنترۆڵ كردن، زۆر قورس ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش پێده‌چێت له‌ناو هه‌ردوو پارتدا نه‌وه‌یه‌ك دروست بوبێت كه توانای به‌رگه‌گرتنی سیاسی یه‌كترو خاتری یه‌كتر گرتن له‌لایان ئیتر پاساوی نه‌مابێت، ئه‌و هه‌سته له‌ناو ئه‌و نه‌وه‌یه‌ش زۆرتر دوای وه‌رگیرانه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حکومەتی هه‌رێم له دكتۆر به‌رهه‌مه‌وه هه‌ستی پێده‌كرێت!!.
هه‌رچۆنێكیش بێت ئه‌و جه‌نگه ئیعلامیه سودی گه‌وره‌ی ئه‌وه‌یه كه زیندویه‌تی گه‌راندۆته‌وه ناو گه‌مه‌ی سیاسی و خه‌ریكه گیان ده‌كاته‌وه به‌به‌ر ململانێ سیاسیه‌كانی نێوان هه‌ردوو پارت، گومانیش له‌وه‌دانیه كه ئه‌و دوو پارته به جیاوازیه‌كانیان، ده‌توانن رۆڵێكی گه‌وره بگێرن له سه‌ر گۆره‌پانی گه‌مه‌ی سیاسی و ئه‌و جوڵه‌یه‌ی كه بۆ هه‌ر گه‌مه‌یه‌كی سیاسه پێویسته، ئه‌و چه‌ند ساڵه‌شی كه رێككه‌وتن نامه‌ی ستراتیژی، هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری به توندی مه‌حكوم كردبوو به پابه‌ندبوون به گه‌مه‌یه‌كی سیاسی دیاریكراو، به‌وه به‌شێكی گه‌وره‌ی یاریزانه‌كانی ناو گه‌مه‌ی سیاسی له‌هه‌رێم بێ ده‌رفه‌ت و بێ رۆڵ كرابوون.
واشنازانم ئه‌و جه‌نگه ئیعلامیه‌ی ناو فه‌زای ئینته‌رنێت و فه‌یسبوك، سه‌ره‌تاكانی لێدانی كه‌ره‌نای گه‌رانه‌وه بێت بۆ جه‌نگێكی تری ناوه‌خۆ، ئه‌وه بریاریكه بۆ هه‌موو لایه‌ك زۆر سه‌خته‌و وای نابینم كه هیچ لایه‌ك به‌ئاسانی بچێته‌وه ژێریاری، به‌ڵام ده‌كرێ ئه‌وه‌ی ئێستا له ئینته‌رنێت و له فه‌یسبوك رووده‌دات به‌دیل بیت ، به‌دیلی ئه‌وه‌ی كه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی جیاوازی و ناكۆكیه‌كان چیدی نه‌گه‌رێینه‌وه بۆ دادگاكانی تفه‌نگ و لوله‌ی تفه‌نگه‌كان چیدی تاكه رێره‌و نه‌بن بۆ دیاریكردنی سیاسه‌ت و گه‌مه‌ی سیاسی، به‌دیلێك ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تاكانی به‌و جه‌نگه ئیعلامیه‌ش بێت كه تێیدا دیسپلین و ئه‌خلاق تاراده‌یه‌كی زۆر غائیبن، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت له‌م كاتانه‌شدا بۆهه‌ردوو لا هه‌ناسه‌یه‌كی باشه بۆ خۆ خاڵیكردنه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتری !.