نوچە.نێت
دەرهێنەرێکی ئەمریکی- بەرەگەز عێراقی رۆڵێکی گرنگی سینەمایی، پێشکەش بە هونەرمەند کلودیا حەنا دەکات، و کلودیا دەست بەجێ رەزامەندی دەدات و قبوڵی دەکات کە ئەو رۆڵەببینێت.
ئەو دەرهێنەرە، رۆڵی “رەغدە”ی کچی صەدام حسێن ، سەرۆکی پێشوی عێراق، پێشکەش بە کلودیا دەکات، کلودیاش دەست بەجێ رازی دەبێت، چونکە کلودیا پێی وایە رۆڵێکی گرنگ دەبێت بۆ ئەو.
کلودیا رایگەیاند کە ” ئەو رۆڵە بۆ ئەو، کارێکە دەبێتە هۆی ئاشکراکردنی کەسایەتی و سەرەتای دەست پێکردنی ژیانی کچەکانی سەرۆکی پێشوی عێراق “صەدام حسین” لە ژیانێکی ئاساییەوە بەرەو کۆشکی زێرین، دەچن، هەروەها چۆنەیتی بەسەربردنی ژیانیان، هەتا ساڵی ٢٠٠٣بە کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی حکوم رانی صدام و پەرتەوازە بونی خێزانی صەدام و لەناو بردنی دەستەلاتەکەی لە عێراقدا نیشان دەدات”.
ئەو دەرهێنەرە ئەوش دەخاتە روو کە بەمزوانە دەست بە وێنەگرتنی فیلمەکە دەکرێت و لەنزیکترین کاتدا لە هۆڵی سینەماکاندا نیشان دەدرێت.