
دوور مه‌ڕۆن! هه‌ڵوێسته‌كانمان هه‌ڵقوڵاوی پره‌نسیپه‌كانمانن
عه‌لی باپیر
به‌پێویستی ده‌زانم له‌باره‌ی ئه‌و مشت و مڕه‌وه كه‌پاش ئیمزاكردنمان بۆ متمانه لێ ستاندنه‌وه‌ی به‌ڕێز نووری مالیكی له‌پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌ری هه‌ڵداوه چه‌ند خاڵێك بخه‌مه‌ڕوو:
یه‌كه‌م : حاڵه‌تی ته‌ندروست و ڕاست بۆ هه‌ركه‌س و لایه‌نێك ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی هه‌ڵقوڵاوی بیروڕاو قه‌ناعه‌تی بن، چونكه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه له‌شه‌رع دا نیفاق و دووڕوویی پێده‌گوترێ و له‌ده‌روونناسیش دا به‌حاڵه‌تێكی نه‌خۆشیی داده‌نرێ!
دووه‌م: ئێمه‌ی ئیسلامیی سیاسه‌تكردنیش وه‌ك هه‌ر جۆره چالاكییه‌كی دیكه‌مان به‌جۆرێك له‌دینداریی و طاعه‌ت بۆخوا عزوجل داده‌نێین و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین هه‌میشه به‌هانده‌ری خوا ڕازیكردن و خزمه‌ت به‌خه‌ڵك كردن، یان خواپه‌رستیی و خه‌ڵك دۆستیی و له‌بازنه‌ی شه‌ریعه‌ت و به‌هاو پڕه‌نسیپه به‌رزه‌كانی دا، هه‌نگاو بنێین و هه‌ڵوێست بنوێنین و فه‌رمانی خوا به‌جێ بێنین كه‌ده‌فه‌رموێ : (… وَاعْبُدُوا رَبَّكُمْ وَافْعَلُوا الْخَيْرَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) الحج -77-.
سێیه‌م : یه‌كێك له‌مه‌بده‌و و بنه‌ما گه‌وره‌و گرنگه‌كانیشمان له‌ژیانمان دا به‌گشتی و به‌تایبه‌ت له‌بواری كاروجم وجۆڵی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیمان دا ئه‌وه‌یه كه‌هه‌میشه دژی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌و خۆسه‌پاندن و ده‌ستدرێژیی بین و له‌گه‌ڵ سته‌ملێكراوو چه‌وسێنراوه‌و ماف زه‌وتكراوو لێقه‌وماوان دا بین، چونكه خوای دادگه‌ر به‌ڕوون و ڕاشكاویی له‌عنه‌تی له‌زاڵم و زۆرداران كردوه: (أَلَا لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ) هود -18-، وه له‌مسوڵمانانی قه‌ده‌غه كردوه كه‌ته‌نانه‌ت كه‌میش لایه‌نگریی سته‌مكاران بكه‌ن : (وَلاَ تَرْكَنُواْ إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُواْ فَمسَّكُمُ النَّارُ) هود-113-.
چواره‌م : هه‌ركه‌سیش به‌چاوێكی ورد‌و به‌ویژدانه‌وه سه‌رنجی واقیعی سیاسی ئێستای عێراق بدات، ناتوانێ نكووڵیی له‌وه بكات كه‌سته‌م و لادان و ناهاوسه‌نگییه‌كی زۆر سه‌ری هه‌ڵداوه‌و ده‌سته‌یه‌ك ده‌ستگه‌رمانه خه‌ریكی هه‌رچی زیاتر چڕكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌سته‌ڵاته‌كانن ته‌نیا له‌ده‌ستی خۆیان دا، زۆر له پێكهاته (مكوِّن) و ته‌وژم و حزب و عه‌شیره‌ت و كه‌سایه‌تیی هه‌ست به‌په‌راوێزخران و دوورخرانه‌وه (تهميش وإقصاء) ده‌كه‌ن، بگره له‌لایان بۆته واقیعێكی به‌رهه‌ست!
پێنجه‌م: هه‌ڵبه‌ته له‌حاڵه‌تێكی ئاواش دا بابایه‌كی ئیسلامیی و لایه‌نێكی ئیسلامیی، ئیمان و عه‌قیده‌و ئیلتیزامه ئیسلامییه‌كه‌ی ڕێی پێنادات بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست بێ، چونكه خوای كاربه‌جێ فه‌رمانی به‌مسوڵمانان كردوه كه‌فه‌رمان به‌چاكه‌و رێگریی له‌خراپه بكه‌ن : (وَلْتَكُن مِّنكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ ..) ال عمران -104-، دیاره دوای ئیمان و خوا به‌یه‌كگرتن هیچ چاكه‌یه‌ك له‌دادگه‌ریی (عدل) چاكترو، دوای كوفر‌و شیركیش، هیچ خراپه‌یه‌ك له‌سته‌م (ظلم) خراپتر نیه!.
كه‌واته :
ئائه‌وه‌ی گوترا هۆكارو هانده‌ری ئێمه‌یه كه‌ئیمزامان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی متمانه وه‌رگرتنه‌وه له‌سه‌رۆك وه‌زیران كردووه له‌پۆسته‌كه‌ی و، پێویست ناكات هیچ كه‌س به‌ملاو به‌ولادا بڕوا‌و سه‌ری خۆی به‌شیكردنه‌وه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره یان تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ی بێ بنه‌ماو ناواقیعی یه‌وه بێشێنێ.
دیاره خۆیشم كه‌له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانم له‌به‌غدا، زۆر باش ئاگاداری ئه‌و واقیعه تاڵ و دژواره‌م كه‌ئاماژه‌م پێیدا، كه‌مه‌گه‌ر كه‌سێك له‌دونیان بێ خه‌به‌ربێ، یان سیاسه‌ت زۆر توند ده‌ستی گرتبێ و په‌كی خستبێ، ئه‌گه‌ر نا ناتوانێ له‌به‌رانبه‌ری دا بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست بێ و هه‌وڵی گۆڕین و چاره‌سه‌ركردنی نه‌دات