نوچە.نێت
بەهۆی خانمی یەکەمی ووڵاتە یەکگرتوەکان ئەمریکا میلانیا ترامپ، گەشت کردن بۆ سلوڤینیا روو لە زیاد بوونە.
بەپێی سەرچاوەکانی نوسینگەی گەشتوگوزاری سلوڤینیا، دەریدەخەن کە لەسەرەتای ئەمساڵدا تاوەکو ئێستا یەک ملیۆن ونیو زیاتر گەشتیار رویان لە سلوڤینیا کردوە کە دەکاتە 15% بە بەراورد بە رێژەی گەشتیارانی ساڵی رابردوو، هۆکاری ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ سەردان کردنی میلانیا بوە بۆ سلوڤینیا .
شایەنی باسە، میلانیای هاوسەری ترامپ. لە دایکبوی ووڵاتی سلوڤینیایە ، لەتەمەنی بیست ساڵیدا لەوێ خوێندنی تەواو کردوە، سەرەتا وەک نمایشکار دەرکەوت، لە ئێستادا خانمی یەکەمی ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە.




