
سه‌روه‌رییه‌كانی مێژوو، چاوه‌ڕوانییه‌كانی داهاتوو
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مێژووی خۆیدا، حزبی ره‌هه‌نده جیاجیاكانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان بووه. بۆیه له‌كۆڕی خه‌باتی شۆڕشگێڕی، ئازادیخوازی و دیموكراتی كوردستان و ناوچه‌كه‌دا رۆڵی گه‌وره‌و پێشه‌نگی بینیووه، حزبی شار‌و دێهاته. حزبی ره‌نجده‌ری بیر‌و بازووه، حزبی به‌رگری و پێشمه‌رگایه‌تییه له‌دژی داگیركه‌ران، حزبی خه‌باتی نهێنی و شه‌ڕی پارتیزانی، خۆڕاگری به‌رده‌م زیندان و ئه‌شكه‌نجه، حزبی هه‌ستانه‌وه‌ی پاش شكست و كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، و سه‌نگه‌ری خۆڕاگریی و حزبی راپه‌ڕینه.
چه‌ندین نه‌وه، هاونیشتمانییه‌كانمان له‌چین و توێژی جیاجیای كورده‌ورای، له‌یه‌كێتیی كۆبونه‌ته‌وه به‌و هیواو ئامانجانه‌ی كه‌یه‌كێتیی:
*خاوه‌ن پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردستانه بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسین و رزگاریی یه‌كجاره‌كی.
*حزبی هه‌ڵقوڵاوی واقیعی كورده‌وارییه، حزبێك بووه پێشڕه‌وی خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌و شۆڕشگێڕی و بۆ ئێستا‌و داهاتووش كۆڵه‌گه‌یه‌كی سه‌ره‌كی چه‌سپاندنی حوکمڕانیی ده‌ستووریی و سه‌روه‌ری یاسایه.
*خاوه‌ن پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانی و خۆشگه‌زارانی و دابینكاری دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه.
*هیوای كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكرات و مه‌ده‌نییه، له‌سه‌روه‌ركردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه كه‌سیی و گشتی و دیموكراسییه‌كان، یه‌كێتی حزبی بیری نوێیه، حزبی رێزگرتن له‌كولتوری كورده‌واری، پاراستنی ئازادییه دینییه‌كان و حورمه‌تگرتنی به‌ها پیرۆزه‌كانی ئایین و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئایین بۆ مه‌رامی سیاسی و حزبی.
*وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی وێستگه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات و رێزگرتن له‌ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ره.
*حزبی واقیعی جه‌نجاڵی وڵاته‌كه‌مان و ناوچه‌كه‌یه، ئیراده‌ی دڵسۆزانی یه‌كێتیش وایه كه‌حزبی ئه‌مڕۆ و ئاینده‌ش بێت.
له‌ماوه‌ی 37 ساڵی رابردوودا، به‌م دونیابینی و به‌رنامانه‌یه‌وه، یه‌كێتیی سه‌روه‌ری و ده‌سكه‌وتی مه‌زنی بۆ گه‌لی كوردستان به‌ده‌ست هێناوه، و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستییه‌كانی قۆناغه جیاجیاكان و گۆڕانكارییه‌كان بووه.
رۆڵی مام جه‌لال بنچینیه‌یی بووه له‌م كاروانه دوور‌و درێژه‌دا. مام جه‌لال كۆكه‌ره‌وه‌ی ره‌هه‌نده جیاجیاكان و پشتیوان و هاوكاری به‌گه‌ڕخستن و نوێبوونه‌وه‌ی وزه‌و توانا شاراوه‌كانی یه‌كێتی و تێكۆشه‌ره‌كانی بووه. بۆیه له‌م مێژووه پڕ سه‌روه‌رییه‌دا كه‌هه‌زاران شه‌هیدو قوربانی بۆ دراوه، یه‌كێتی رێی تێكۆشانی رزگاریخوازی شۆڕشگێڕیی، سیاسیی، پێشمه‌رگایه‌تی، دیپلۆماسیی، میدیایی، په‌رله‌مانی و دیموكراتی گرتۆته‌به‌ر، تا به‌ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه. ئه‌م ئه‌زموونه بۆ یه‌كێتیی، له‌لایه‌ك شانازییه و له‌لایه‌كیش زه‌خیره‌ی قاڵبوونه‌وه‌ی مه‌یدانیی تێدایه، كه‌ده‌بێ ئیلهامبه‌خشی ئاینده‌و په‌ندو ئه‌زموونیش بێت بۆ په‌ره‌پێدانی باشییه‌كان‌و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كانمان.
2
ئێستا‌و له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا، له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستیمان به‌گفتوگۆیه‌كی راشكاوانه‌ی یه‌كێتییانه هه‌یه، گفتوگۆیه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی رابردووی یه‌كێتی، ره‌چاوكردنی ده‌سكه‌وت و شانازییه‌كان، ره‌خنه‌كردنی كێشه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆیان، و لێره‌شه‌وه هه‌ڵنانی هه‌نگاوی پته‌و بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌شاوه‌ی پشت‌قایم به‌ڕابردووی چاو له‌ئاسۆی داهاتوو.
پله‌ی یه‌كه‌می باسوخواسه‌كانمان له‌و گفتوگۆ هه‌ڤاڵانه‌یه‌دا، پێویسته ته‌رخان بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌زموونی حزبی، و ره‌فتاری حزبایه‌تی خۆمان به‌ره‌چاوكردنی سێ بنه‌مای سه‌ره‌كی:
*بنه‌مای یه‌كه‌م: پاراستنی یه‌كێتی و به‌رزراگرتنی مێژووی پڕ سه‌روه‌ریی یه‌كێتی، به‌و مانایه‌ی ماڵه گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتیی ماڵی هه‌موو تیكۆشه‌ره‌كانێتی. ره‌هه‌نده جیاكانی یه‌كێتی، له‌نێو ماڵی یه‌كێتی، بۆ پرۆژه‌ی سیاسیی دیموكراتی نوێخواز به‌ئامانجی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان بێت. شانازی و سه‌روه‌ریی و ده‌سكه‌وت و مێژووی گه‌شاوه‌ی یه‌كێتی، ئیلهام به‌خشی خه‌باتی ئاینده بێت.
*بنه‌مای دووه‌م: مام جه‌لال وه‌ك چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو یه‌كێتییه‌كانه، مام جه‌لال له‌مێژووی سه‌ركردایه‌تیكردنی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌لی كوردستاندا، پێگه‌یه‌كی مێژوویی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و، یه‌كێتی له‌ره‌وتی خه‌باتی خۆیدا شانازیی به‌م هێزه مه‌عنه‌ویی و مێژوویی و ئاینده‌ییه‌ی مام جه‌لاله‌وه ده‌كات، و وه‌ك چۆن له‌رابردوودا رێبه‌رو داینه‌مۆی كاروانی یه‌كێتی بووه، بۆ ئێستا چاوه‌ڕوانیی لێ ده‌كرێ و له‌مه‌ودواش سایه‌ی نوێبوونه‌وه‌و گشه‌پێدانی بێت.
*بنه‌مای سێهه‌م: كاركردنی لێبڕاوانه بۆئه‌وه‌ی یه‌كێتی بكه‌ینه حزبی خاوه‌ن پرۆژه‌ی سیاسی و دیموكراتیی گونجاو له‌گه‌ل ئه‌م سه‌رده‌مه‌و به‌رنامه‌ریژ بۆ ئاینده‌یه‌كی دیموكراتی گه‌شه‌سه‌ندووی كوردستان.
3
یه‌كێتی و بۆچوونه جیاوازه‌كان
له‌دروستبوونییه‌وه یه‌كێتی، چوارچیوه‌ی بۆچوون و دیدو ره‌نگی جیاواز بووه. سه‌رباری ئه‌مه‌ش، بوونی دیدی ره‌خنه‌گرانه، یه‌كێكه له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
به‌داخه‌وه له‌مێژووی یه‌كێتیدا، زۆرجار هه‌بووه ئه‌م جیاوازیانه، یا ئه‌م ره‌خنه‌و ناڕه‌زاییانه، بوونه‌ته مایه‌ی ململانێی توند‌و تیایدا كادری دڵسۆز هاندراوه‌و بێ ئومێدكراوه‌و به‌داخیشه‌وه چه‌ندینجار لێكداترازان و جیابوونه‌وه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌و حزبه‌كه‌مانی گیرۆده‌ی گێژاوی ململانیێ ناوخۆیی و ده‌سته‌گه‌ری كردووه.
بێگومان یه‌كێتی ده‌بێت گوێبیستی تێبینی و ناڕه‌زاییه‌كان بێت و ده‌بێت بۆ قۆناغی دادێ، تێگه‌یشتنێكی قوڵتری بۆی هه‌بێت، چونكه بوونی دیدی ره‌خنه‌گرانه نیشانه‌ی وریایی یه‌كێتییه‌كان و نیشانه‌ی به‌هێزی و تۆكمه‌یی حزب، و به‌ڵگه‌ی په‌رۆشیی ئه‌ندام و لایه‌نگرو كادرانه بۆ یه‌كێتی و چاره‌نووسی. ره‌خنه‌گرتنی دۆستانه‌ی بنیاتنه‌ر، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، هێشتا یه‌كێتی جێگه‌ی ئومێد‌و هیوای خه‌ڵكه، هێشتا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ده‌یانه‌وێت به‌گوزارشتێكی ساده، یه‌كێتی چاك بكه‌ن به‌و مانایه‌ی بۆ ئاینده‌یه‌ك كه‌هه‌موو بواره‌كان تیایدا گۆڕان ئاماده‌و ته‌یار بكه‌ین.
به‌ڵام، بوونی گله‌یی و ره‌خنه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نیشانه‌یه له‌سه‌ر دروستی و به‌هێزیی یه‌كێتی، نیشانه‌شه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی گرفتی هه‌یه، كێشه‌ی هه‌یه، كه‌پێویستی به‌چاره‌سه‌ری گونجاوی دیراسه‌كراو هه‌یه: به‌ڵێ كێشه‌مان هه‌یه. ئه‌م نموونه‌یه‌ی حزبایه‌تی له‌قه‌یراندایه به‌هۆی گۆڕانكاری بابه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی، نێوخۆ‌و ده‌وروبه‌ر. سه‌رباری ئه‌مه‌ش، یه‌كێتیی به‌هۆی كۆمه‌ڵێك ململانێی نێوخۆیی و ده‌سته‌گه‌ری، زیانی گه‌وری لێكه‌وتووه. بۆیه جه‌ماوه‌رو ئه‌ندامه‌كانی په‌رۆشی ئاینده‌ی حزبه‌كه‌یانن، و چاوه‌ڕوانیان له‌سه‌ركردایه‌تی هه‌یه باشتر كار بۆ ئاینده بكات، ده‌رفه‌تی تێگه‌یشتنیان له‌دنیابینی رۆژانه‌و قووڵی حزبه‌كه، بۆ بڕه‌خسێنێت و به‌كرده‌وه بواری ئه‌وه‌یان پێ بدات، شانازی به‌ره‌فتاری سیاسی سه‌ركرده‌و حزبه‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن. وه‌ك چۆن (سه‌رخان ره‌نگدانه‌وه‌ی ژێرخانه)، سه‌رخانی سیاسی، به‌هۆی ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركی لێپرسراوانه‌یه‌وه، به‌ره‌وپێشبردن و بنیادنانی ژێرخانی سیاسی له‌ئه‌ستۆیه‌و قۆناغی داهاتوو، ئه‌وه له‌یه‌كێتی ده‌خوازێت كه‌سه‌ركردانه ره‌فتار بكات و بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی یه‌كڕیزو تۆكمه‌و خاوه‌ن فیكری هه‌بێت.
كێشه‌مان هه‌یه له‌پێناسه‌كردنی ده‌وری حزب له‌ژیانی كۆمه‌ڵگا، به‌تایبه‌تی له‌قۆناغی گۆڕانكارییه‌كان، له‌تێڕوانینمان بۆ پرسی حوكمڕانی، له‌ده‌سته‌گه‌ری، له‌رێوشوێنی گه‌ڵاڵه‌كردنی بڕیار، له‌هه‌ره‌می رێكخراوه‌یی بڕیاردان و ئاستی به‌شداری هه‌ڤاڵان له‌دروستكردنی بڕیار‌و له‌شێوازو راده‌ی جێبه‌جێكردنیدا. ره‌خنه هه‌یه له‌نه‌بوونی دنیابینیی گشتیی له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌ی رۆژ و بابه‌تی هه‌ستیار، كه‌وایكردووه فره لێدوانی، راجیایی له‌كاروكاردانه‌وه رووبداو ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاری دروستی وه‌رگیراو، په‌ك بخرێت و جێبه‌جێ نه‌كرێ یان به لاڕێدا ببرێت كه‌ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به‌تاڵ بكرێته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌كۆتاییدا سه‌ر له‌كادری یه‌كێتی ده‌شێوێنێ و فه‌وزایه‌كی رێكخراوه‌یی دیدێكی لێڵ دروست ده‌كات.
بۆیه پێویسته یه‌كێتی بۆ گرفته‌كانی، پلانی چاره‌سه‌ری هه‌بێت و كاری له‌سه‌ر بكات، رای گشتی یه‌كێتییه‌كانی بۆ وه‌ربگرێت، و شه‌رعیه‌تی حزبی و دیموكراتی بۆ ئه‌م چاره‌سه‌رییانه دابین بكا تا هێزی جێبه‌جێكردنیانی هه‌بێت.
4
فیكر و پێناسه‌ی سۆسیال دیموكراسی
سۆسیال دیموكراسی، یان خه‌ڵكسالاریی، كار بۆ دابینكردنی مافه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی هاووڵاتیان ده‌كات. ده‌ستگه‌یشتن و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك (ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، چاودێری مناڵ و به‌ساڵاچووان و مافی كار و كرێكار) به‌ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت. و دژی دروستكردنی جیاوازییه له‌سه‌ر بنه‌مای بیروڕای جیاواز، نه‌ژادو دینی جیاواز و جێنده‌ر، ته‌مه‌ن و چینی كۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز. سۆسیال دیموكراسی، كار ئه‌كات بۆ دابینكردنی ئازادییه‌كان و یه‌كسانی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا.
سۆسیال دیموكراسی كار ئه‌كات بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسیی نوێنه‌رایه‌تی، ئازادیی كۆمه‌ڵایه‌تی، دیموكراسیی ئابوری، ته‌ندروستكردنی بازاڕ و بازرگانی و پاراستنی سروشت و پاراستنی سیكۆلاریزم.
لێره‌شه‌وه یه‌كێتی پشت به‌ستوو به‌سۆسیال دیموكراسی، خاوه‌ن ناسنامه‌ی دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ییه، رێز له‌ئازادییه دینییه‌كان ده‌گرێ و حورمه‌تی به‌ها پیرۆزه‌كانی ئایین ده‌گرێ و له‌هه‌مانكاتدا دژی به‌كارهێنانی ناڕه‌وای ئایین بۆ مه‌رامی سیاسی ده‌وه‌ستێته‌وه.
شاراوه نییه كه‌سۆسیال دیموكراسی، په‌یوه‌ندیی به‌بنه‌ماڵه‌و ناوچه‌گه‌رێتییه‌وه نیه به‌ڵكو رێككه‌وتنه له‌سه‌ر یاسا‌و پێوه‌ری تایبه‌ت. له‌م سیستمه‌دا له‌بری هاو حزب و هاو نه‌ته‌وه‌و هاو دین، ئه‌وه‌ی به‌های هه‌یه، هاووڵاتی بوونه، هاو به‌هاییه. ئه‌م تێزه له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه له‌وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرئاوا سه‌ری هه‌ڵداوه‌و ره‌گی داكوتاوه. له‌و سیستمانه‌دا، (خه‌ڵك) ، (به‌رژه‌وه‌ندی گشتی) و (كۆمه‌ڵگه) زۆرترین به‌هایان هه‌یه‌و حزبی سیاسی كارده‌كات تا بتوانێت جوانترین و شیاوترین پرۆژه بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كۆمه‌ڵگه‌و ژینگه‌كه‌ی پێشكه‌ش و جێبه‌جێ بكات. له‌م قوتابخانه فیكرییه‌دا، ده‌نگدان جێی شه‌ڕی چه‌كداری، و به‌شداریی جێی مۆنۆپۆل و یه‌كسانیی جێی جیاوازی و ئازادیی جێی سه‌ركوتكاریی گرتۆته‌وه.
لێره‌شه‌وه یه‌كێتی وه‌كو حزبێكی باوه‌ڕدار به‌سۆسیال دیموكراسی، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه خێرا‌و كاریگه‌ر و پێشبینی نه‌كراوه‌كاندا هه‌ڵبكات، پێویسته ره‌وتی به‌مه‌ده‌نی بوونی حزبایه‌تی به‌رده‌وام به‌ره‌و پێشه‌وه ببا‌و ببێته خاوه‌نی پڕۆژه‌ی كراوه به‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كان و له‌و رێگه‌یه‌وه ئاینده دابین بكا. پێویسته ببێته حزبێك كه‌به‌های هاووڵاتیبوون له‌تیۆرو پراكتیكدا بسه‌لمێنێت و كار بۆ ئه‌وه بكا ببنه به‌های چه‌سپاو ئه‌گه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتیشدا بوو، خزمه‌تی هه‌موو چین و توێژ‌و بیروباوه‌ڕه‌كان بكات و ئه‌گه‌ریش له‌ئۆپۆزسیۆندا بوو، باوه‌ڕی به‌وه هه‌بێت كه‌ده‌توانێت به‌پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی نوێ، بگاته‌وه ده‌سه‌ڵات. ئه‌م حزبه مه‌ده‌نییه ده‌توانێت نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكات له‌داهاتووی سیاسی ناوچه‌كه‌دا.
5
یه‌كێتی و شێوازی رێكخستن
رێكخستنی حزبی، پێكهاته و په‌یكه‌رو مۆدێلی كاركردنی حزبی، یه‌كێكی تره له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی پێویستی به‌سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه‌و شه‌نوكه‌و هه‌یه. به‌ره‌چاوكردنی گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ت، و به‌مه‌به‌ستی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵیدا، سیستمی رێكخستنی حزبی، پێویستی به‌چاكسازی و ته‌نانه‌ت به‌دووباره رێكخستنه‌وه‌ش هه‌یه.
یه‌كێتی له‌رووی رێكخراوه‌ییه‌وه، خاوه‌نی رێكخستنێكی فراوانه. رێكخستنێك كه‌شۆڕبۆته‌وه بۆ ناو هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ، به‌ڵام شێوازی كاری حزبایه‌تی و شێوازی رێكخستنمان، شێوازێكی كلاسیكییه كه‌سه‌رده‌مێكی زۆره ئه‌م مۆدێله له‌كاری حزبایه‌تی به‌سه‌رچووه. ئێستا ئاسۆیه‌كی فراوان له‌به‌رده‌م یه‌كێتیدا كراوه‌ته‌وه كه به‌ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژینگه‌ی سیاسی كوردستان، سوود له‌ئه‌زموونی حزبه سۆسیال دیموكراته‌كان و توێژینه‌وه سیاسی و ستراتیژییه‌كانی حزبایه‌تی له‌دونیادا وه‌ربگرێت. هه‌روه‌ك چۆن سوود وه‌رگرتن له‌ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری بۆ دروستكردنی رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیی سنوور-به‌زێن، له‌گه‌ڵ گه‌نج و نه‌وه‌ی نوێ و ژنان و فراوانكردنی بازنه‌ی به‌شدارییان له‌كارو بڕیاری یه‌كێتییدا، یه‌كێكی تره له‌چانسه به‌رزه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی میتۆدی رێكخستنی حزبی. ئه‌م متیۆده ده‌رگا ده‌كاته‌وه بۆ بایه‌خدان به‌پرسه تایبه‌تییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ، و بۆ پرسه گشتییه‌كانی یه‌كێتی و وڵاته‌كه‌شمان به‌سووده.
ئه‌گه‌ر یه‌كێتی تاكو ئێستا له‌سه‌ر شێوازی كاركردن و خۆ رێكخستنی ته‌قلیدی، ده‌سكه‌وتی به‌ده‌ست هێنابێت، ئه‌وا دۆزینه‌وه‌ی شێوازێكی نوێ كه‌سه‌رچاوه گرتوو بێت له‌توانای راسته‌قینه‌ی كادران و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگران له‌ده‌وری به‌رنامه یان پرۆژه‌یه‌كی دیاریكراو، كه‌ره‌نگدانه‌وه‌ی خواست و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك و پێداویستی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگای كوردستان بێت، سوودی زیاتر به‌یه‌كێتی ده‌گه‌یه‌نێت و وێنایه‌كی نزیكتر له‌قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی یه‌كێتی پێكده‌هێنێت.
شاراوه نییه وه‌كو زۆر له‌حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌رۆژهه‌ڵاتدا، یه‌كێتیش خه‌ڵكانیك بۆ ئیمتیازات روویان تێكردووه‌و رووی تیده‌كه‌ن له‌ئه‌زموونی خۆماندا، جار هه‌بووه، ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له‌بازنه‌یه‌ك كه‌متر بووه له‌ژماره‌ی ناونووسی ئه‌ندامان، كه‌ئه‌مه نیشانه‌ی ناسه‌ركه‌وتووییه بۆ حزبی هه‌ڵبژاردن. چیتر ئه‌م شێوازه‌ی ریكخستن گونجاو نییه‌و تێچوو و زه‌حمه‌تییه‌كی زۆر ده‌خاته ئه‌ستۆی یه‌كێتی و بۆ له‌مه‌ودا، ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م میتۆده، زۆر له‌تێچوونه‌كانی كه‌متر ده‌بن و بارێكی ناهاوسه‌نگ له‌ژینگه‌ی سیاسی ناوخۆی حزب، و ناو كۆمه‌ڵگا دروست ده‌كاو ده‌رگایه‌كی گه‌وره به‌رووی ده‌سته‌گه‌ریدا ده‌كاته‌وه.
ئه‌م شێوازه له‌رێكخستن و ((ناونوس كردن))ی ئه‌ندام، حزبی كردۆته خاوه‌نی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه‌كی ماندوی بیرۆكراتیی گه‌وره‌و بارگرانییه‌كی زۆری دروست كردووه. له‌م شێوازه‌دا، زۆری و بۆری و قه‌به‌یی ئاماره‌كان و ئه‌ندامان، نیشانه‌ی گه‌شه‌كردنی حزب نییه، به‌ڵكو نه‌خشه‌یه‌كه رێی هه‌ڵدێرو به‌سه‌رچوون نیشان ده‌دات. هه‌میشه حزبه حوكمڕانه‌كان له‌سیستمی ناته‌ندروستدا، ده‌توانن خاوه‌نی جۆرێك له‌رێژه‌ی هه‌ڵكشاوی ئه‌ندامێتی بن كه‌هه‌رچه‌ند بارێكی قورسی ناپێویست له‌ئه‌ستۆی حزبه‌كه ده‌نێن به‌ڵام له‌سه‌نگی مه‌حه‌كدا، كه‌هه‌ڵبژاردن و كارتێكردنی رای گشتییه، زیانبه‌خش و بێ سوودن. به‌مه‌ش ده‌بنه زۆر‌و بۆرێك كه له‌كاتی ململانێی سیاسیی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و هه‌ڵبژاردندا ناتوانن فریادڕه‌س و ره‌نگده‌ره‌وه‌ی قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی ئاسایی بن. بۆیه یه‌كێتی پێویستی به‌وه‌یه ببێته حزبێكی هه‌ڵسوراوی خاوه‌ن پڕۆژه كه‌خه‌ڵك وه‌ك لایه‌نگرو به‌شدار له‌ده‌وری پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی دیاریكراو كۆبكاته‌وه، نه‌ك به‌رواڵه‌ت له‌ده‌وری باره‌گاو مه‌كته‌به‌كانیدا.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌بێت یه‌كێتی شێوازی كاركردن، رێكخستن، و هه‌ڵسوڕانی خۆی بگۆڕێت و له‌بری پێشبڕكێ بۆ ناو نووسكردنی (ئه‌ندام) و له‌بری ئه‌وه‌ی باسی زۆریی ژماره‌ی ئه‌ندامانی رێكخستنه‌كانی بكات، (كه به‌ناو چه‌ند سه‌د هه‌زار ئه‌ندامن)، پێویسته بایه‌خ به‌چۆنایه‌تی بدات. یه‌كێتی پێویسته به‌په‌رۆشه‌وه كار بكات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نگر و ده‌نگده‌رو نوێنه‌رایه‌تیكردنی خواستی خه‌ڵك؛ چونكه له‌پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنه جیاوازه‌كاندا ئه‌وانن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هاوكێشه‌و نه‌خشه‌ی سیاسی داده‌نێن.
پارتی كرێكارانی به‌ریتانی له‌كۆی 63 ملیۆن هاووڵاتیی به‌ریتانی ته‌نها 193 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه، به‌ڵام ته‌ماشای ژماره‌و ئاماره‌كان بكه‌ن، ته‌ماشای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ریتانیا بكه‌ن له‌خوله‌كانی نیوه‌ی دووه‌می نه‌وه‌ده‌كان و نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵانی دوو هه‌زاردا، ئه‌و پارته له‌چه‌ندین هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌و كاندیده‌كه‌ی له‌چه‌ندین سه‌رده‌می جیاوازدا حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تی به‌ریتانیای بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌و پرۆژه‌كانی، وه‌رگرتووه.. له‌سوید له‌كۆی دانیشتوانی كه 9 ملیۆن كه‌سه، ده‌سته‌خوشكمان كه‌پارتی سۆسیال دیموكراتی سویده 110 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه.
بۆیه یه‌كێك له‌و ئه‌رك و هه‌ل و ده‌سكه‌وتانه‌ی له‌به‌رده‌م ئێستای یه‌كێتیدایه، ئه‌وه‌یه یه‌كێتی ده‌ستبه‌رداری شێوازی (ناونووسكردن)ی ئه‌ندام بێت كه له‌زۆربه‌ی جاردا گوزارشت له قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی یه‌كێتی ناكات، و له‌بری ئه‌وه، پێویسته به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی گونجاومان هه‌بێت كه لایه‌نگر و ده‌نگده‌رمان بۆ كۆبكاته‌وه. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی كارێكی له‌و جۆره‌ی كرد، ئه‌وا پێویستمان به‌ده‌زگای بیرۆكراتیی گه‌وره‌و گران و بێكار نابێت، به‌ڵكو حزبه‌كه‌مان ده‌بێته حزبێكی زیندووی پڕ له‌جوڵه و كاركردن و بیركردنه‌وه‌ی دروست، كه به گه‌ڵاڵه‌كردنی به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی زانستی سه‌ركه‌وتوو و گونجاو له‌گه‌ڵ خواست و داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا ده‌گونجێت و ده‌رفه‌تیش ده‌دات كه‌خزمه‌ت و هاوكاری هه‌ڤاڵه‌كانیشمان بكه‌ین.
6
یه‌كێتی و حوكمرانی
له‌سیسته‌می دیموكراتیدا، حكومه‌ت له‌لایه‌ن حزب، یان هاوپه‌یمانێتی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكدێت. له‌سیسته‌می دیموكراسی و یاسا سه‌روه‌ریدا، حزب متمانه‌ی پێ ده‌كرێت بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌ت، و چاره‌نووس و ده‌سه‌ڵات و سامانی وڵاتی پێ ده‌ستپێردرێت بۆئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به‌خه‌ڵكی داوه، جێبه‌جێی بكات. ئه‌ركی حزب له‌سیستمی ته‌ندروستدا خزمه‌تكردنه، خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان، به‌وانه‌شه‌وه كه له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌نگیان پێ نه‌داوه. له‌رووی بنچینه‌ییه‌وه، حزب بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست. ئه‌مه‌ش واته پاراستن و فراوانكردنی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی له‌رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حزبییه‌وه.
له‌ره‌وه‌ندی سیاسی‌دا ئه‌وه‌ی به‌های ئه‌ندێشه‌و هه‌نگاوی كاره‌كته‌ره‌كان زیاتر ده‌كات بریتییه له‌بوونی رێكخراو. به‌تایبه‌ت كه‌رێكخراو ده‌توانێت ئه‌ركی رێكخستنی خواستی هه‌زاران كه‌س بگرێته ئه‌ستۆ. لێره‌شه‌وه حزب وه‌ك یه‌كێك له‌گرنگترین رێكخراوه سیاسییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌بڕوای بیرمه‌ندانی سیاسی، وه‌ك چۆن حزبی سیاسی پردی نێوان خواستی خه‌ڵك و دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی بڕیاردانه له‌حكومه‌تدا، پێكهێنه‌ری حكومه‌ته‌و بواری ئه‌وه‌ش بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌ڕه‌خسێنێت كه به‌رده‌وام له‌كایه‌ی سیاسی‌دا بوونیان هه‌بێت. ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌وه‌ك ئامرازی سه‌قامگیری بڕوانرێته حزب.
شاراوه نییه كه‌ئامانجی حزب بریتییه له‌گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات یان مانه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتدا. به‌م پێیه، ئه‌ركه تایبه‌ته‌كانی حزب بریتیین له‌هاوئاهه‌نگكردن، ئاسانكردن و سه‌قامگیری به‌خشین به‌پرۆسه‌ی سیاسی. ئه‌وه حزبه كه‌ده‌توانێت جیاوازییه ناوچه‌یی و تایه‌فی و ئایدیۆلۆژییه‌كان له‌بۆته‌ی كۆده‌نگیدا بتوێنێته‌وه. حزبه كه‌ده‌توانێت بێ سه‌روبه‌ری بكاته رێكخستن و به‌نوێنه‌رایه‌تیكردنی به‌رژه‌وه‌ندی چین و توێژه جیاوازه‌كان، كۆده‌نگی جه‌ماوه‌رو هێزی سیاسی به‌ده‌ست بێنێت.
له‌هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌لیستی كوردستانیدا، به‌رنامه‌یه‌كان راگه‌یاند، به‌ناوی نوێبوونه‌وه‌و ئاوه‌دانی، وگفتماندا هه‌وڵبده‌ین بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تی هاووڵاتیبون و رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ره‌چاوكردنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی حزبی له‌كاروباری حكومه‌ت، و رێكخستنی په‌یوه‌ندیی نێوان حزب و حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال كه له‌ساڵی 2008 دا رایگه‌یاندبوو.
جێبه‌جیكردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له‌به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانی و هه‌نگاونان به‌ره‌و حكومه‌تی هاوڵاتیبوون، به‌به‌رجه‌سته‌كردنی له‌به‌رنامه‌ی دامه‌زراندن و ره‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان، و تواناسازی و ..هتد، ره‌نگه هاوكار بووبین بۆ گێڕانه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نها متمانه‌ی به‌شێكی ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی خۆمان، به‌ڵكو متمانه‌ی خه‌ڵكی تریش به‌ده‌ستهات و توانرا نموونه‌یه‌كی حوكمڕانی پێشكه‌ش بكرێ كه‌جیاوازو هیوابه‌خش بێت.
یه‌كێتی له‌ئه‌زموونی خۆی، زه‌ره‌رمه‌ند بووه له‌تێكه‌ڵاویی حزب و حكومه‌تدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و گه‌شه‌كردنه سیاسی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی نیۆخۆی كوردستان، زیاتر ئه‌و راستییه به‌رجه‌سته ده‌بێت و ده‌بینین له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، ئه‌و مۆدێله‌ی حوكمڕانی به‌سه‌رچووه كه‌كه‌س، چ تاك چ حزب، بێباكانه خه‌ڵك به‌گوێڕایه‌ڵی هه‌تاسه‌ری خۆی بزانیت. بۆیه یه‌كێتی، وه‌ك هێزێكی ده‌ستپێشخه‌ر، به جێبه‌جیكردنی پرۆژه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و به‌رنامه‌كه‌ی لیستی كوردستانی، ده‌توانێ له‌م قۆناغه‌دا چاكسازی به‌رجه‌سته‌ی بكا‌و ژێرخانی سیاسی و پشتیوانیی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی فراوان بكات.
7
یه‌كێتی و بازاڕ‌و ئابووری
یه‌كێتی له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه، حزبێك بووه ئاوێته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك. جگه له‌خه‌بات و تێكۆشانی سیاسی، وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌رشانی، خزمه‌تی هه‌مه‌جۆری پێشكه‌ش به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كردووه، و مێژوو شاهیدی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌دات.
به‌سه‌رنجدان له‌رێڕه‌وی بیست ساڵه‌ی حوكمڕانیی كوردی، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌په‌یوه‌ندیی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی باشبوونی گوزه‌رانی خه‌ڵك و ده‌ركه‌وتنی چینی ناوه‌ند، خواستی سروشتی خه‌ڵك بۆ گۆڕان و نوێبوونه‌وه، و كه‌ڵه‌كه‌بوونی كۆمه‌ڵێك كێشه‌و كه‌موكورتیی چه‌ند ساڵه، و پاڵنه‌ری ئیقلیمی و هۆكاری نێوده‌وڵه‌تی.
ئابووری و بازرگانی و بازاڕ، كه‌رتی گرنگ و هه‌ستیارو بایه‌خداری وڵاتن، ده‌بێت یه‌كێتی تێگه‌یشتنێكی بابه‌تی و قوڵ و زانستیی هه‌بێت بۆ ئه‌م كه‌رتانه، به‌باشی و به‌وردی له‌ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی بۆ كه‌رتی بازرگانی و ئابووری تێبگات، پێگه‌ی خۆی بزانێت، مه‌ودای بازرگانی و بازاڕ‌و ئابووری بۆ خه‌ڵكی زیاتر بكاته‌وه‌و زه‌مینه‌ی گه‌شه‌كردن و هه‌ڵسوڕان له‌و كه‌رته گرنگه‌دا مه‌یسه‌ر بكا‌و هاوسه‌نگی و به‌رابه‌ریی زیاتر ده‌سته‌به‌ر بكات.
له‌ماوه‌ی رابردوو، یه‌كێتی له‌ڕێی به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانییه‌وه كۆمه‌ڵیك ده‌ستپێشخه‌ریی گرنگی كرد، له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵكی گشتی و هه‌نگاونان بۆ ئازادكردنی بازاڕ‌و رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مۆنوپۆل، كه‌هه‌ندێكی جێبه‌جێكران، به‌ڵام هێشتا زۆری ماوه تا دڵنیای ته‌واو ببه‌خشێته خه‌ڵك.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، پێویسته یه‌كێتی سوور بیت له‌سه‌ر جێبه‌جیكردنی ئه‌و به‌رنامانه‌ی رابردووی و به‌رنامه‌ی نوێش بخاته‌ڕوو. ده‌بێ به‌كرده‌وه هاوكارو رێگه‌خۆشكه‌ری ئازادكردنی بازاڕ‌و دابینكاری هه‌لی یه‌كسان بێت. تاكو پێ به‌پێی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگای كوردستان، له‌بواره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئابوورییش هه‌نگاوی گه‌وره‌ترو ئازایانه‌تر هه‌ڵنێت.
ده‌ستوه‌ردان له‌كه‌رتی تایبه‌ت و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته ئابورییه‌كان، ناڕه‌زایی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ سست ده‌كاو، گرانی به‌رهه‌مده‌هێنێت و گه‌وره بازرگانی نه‌ناسراوو سه‌رمایه‌ی گوماناوی دروست ده‌كاو ته‌ندروستی سیستم ده‌خاته ژێر پرسیار‌و بواری گه‌نده‌ڵی فراوان ده‌كات و بانگه‌شه‌ی یه‌كێتی بۆ كرانه‌وه‌ی بازاڕ‌و ره‌خساندنی وه‌ك یه‌كی هه‌ل و ده‌رفه‌تی بازرگانی و هه‌وڵدان بۆ قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.
به‌بڕوای بیرمه‌ندانی ئابووریی سیاسی، ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن نه‌وت، شێوازی به‌كارخستنی سه‌رمایه تیایاندا جیاوازه. سه‌رمایه‌ی نه‌وتی، تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه له‌به‌گه‌ڕخستندا. كاتێك پترۆ دۆلار له‌بنیادنانی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی نوێ‌دا به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌وا دامه‌زراوه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كان له‌و سیستمانه‌دا ده‌شێوێنرێن. له‌م هاوكێشه‌یه‌دا سیستمی سیاسی ده‌یه‌وێت په‌له بكات له‌بنیادنانه‌وه‌ی خۆیدا، كۆمپانیاكانی نه‌وت ده‌یانه‌وێت ده‌ستبه‌سه‌ر زۆرترین سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی خاو‌دا بگرن و به‌شێكی ده‌سه‌ڵاتدارانیش هه‌وڵده‌ده‌ن زۆرترین ده‌ستوپێوه‌ند بۆخۆیان كۆبكه‌نه‌وه. ئه‌م ده‌ستوپێوه‌ندگه‌راییه، ده‌سه‌ڵات له‌بازنه‌یه‌كی داخراوی بچو‌وكدا كورتده‌كاته‌وه، تۆڕی گه‌نده‌ڵی و كاری ژێر به‌ژێر، له‌نێوان كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌تدا دروست ده‌كاو باڵانسی په‌ره‌پێدانیش ده‌شێوێنێت به‌تایبه‌ت كه له‌م هاوكێشه‌یه‌دا، ده‌سه‌ڵات بۆ بنیادنانه‌وه ته‌نها پشت به پترۆ دۆلار و یه‌ك سه‌رچاوه‌ی بژێوی ده‌به‌ستێت و كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و وه‌رگرتنی باج فه‌رامۆش ده‌كرێن. به‌مه‌ش په‌ره‌پێدانێكی نێگه‌تێڤ جێی گه‌شه‌پێدانێكی پۆزه‌تیڤ ده‌گرێته‌وه.
8
یه‌كێتی و رێكخراوی جه‌ماوه‌ریی و پیشه‌یی
شاره‌زایان ده‌ڵێن پێكهاته‌ی پارتی سیاسی، په‌یوه‌نداره به‌و میتۆده‌ی كه‌حزب بۆ پێكانی ئامانجه‌كانی سوودی لێ وه‌رده‌گرێت. به‌م پێیه، ئه‌و حزبانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت حزبی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگده‌ر بن، ده‌بێ پێكهاته‌یان جیاواز بێت له‌وانه‌ی كه به‌نهێنی كار ده‌كه‌ن یان حزبی سه‌رده‌می شاخ بوون.
حزبی سیاسی پردی نێوان حكومه‌ت و جه‌ماوه‌ره‌و هه‌وڵده‌دات ده‌نگده‌ران هۆشیار بكاته‌وه، رێنماییان بكات و چالاكییان پێ بنوێنێت. لێره‌شه‌وه به سوود وه‌رگرتن له‌میدیا و رێكخراوه‌كان، هه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر به‌هێز ده‌كات و هه‌م به خستنه‌ڕووی سیاسه‌ته جیاوازه‌كانیش، رێنماییان ده‌كات. بۆیه پارته سیاسییه‌كان، سوود له دامه‌زراندنی سه‌ندیكاو كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كان وه‌رده‌گرن و به‌م ستراتیژه كلاسیكییه، له‌رووی پیشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان رێكده‌خه‌ن. كه‌واته بوونی رێكخراوی جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یی، له‌هه‌ر حزبێكدا ئاماژه‌ی گرێدراویی ئه‌و حزبه‌یه به‌چین و توێژه‌كانی گه‌له‌وه‌و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئاماده‌گی كۆمه‌ڵگه له‌په‌یوه‌ستبوون و كۆبوونه‌وه له‌سایه‌ی رێبازی گشتی و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و حزبه‌دا.
هه‌ر حزبێك كه‌به‌رفراوان و جه‌ماوه‌ری و خاوه‌ن ره‌وتێكی دوورودرێژی تێكۆشانی پیشه‌یی بێت، وه‌ك یه‌كێتی، ئه‌وا ئه‌و حزبه ده‌بێته ساباتی رێكخراوی جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یی هه‌مه‌لایه‌ن و نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی چین و توێژه جیاوازه‌كان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت، به‌مه‌ش رێكخراوه‌كانی، له‌سیاسه‌ته گشتییه‌كاندا بۆی ده‌بنه هاوكارو پشتیوان، و له‌سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردن و خه‌باتی دیموكراتیشدا، ده‌بنه پاڵشتی مرۆیی و فاكته‌ری سه‌رخستنی به‌رنامه‌كه‌ی.
یه‌كێتی، خاوه‌ن ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌نده له‌پشتیوانیكردنی خه‌باتی پیشه‌ییدا، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می شۆڕش و خه‌باتی چه‌كداریشدا، مامه‌ڵه‌ی دروستی له‌گه‌ڵدا كردبوون. له‌سه‌رده‌می شۆڕشدا، رێكخراوه‌كانی خوێندكاران، دواتریش ژنان و گردبوونه‌وه‌ی جوتیاران و كرێكاران و نووسه‌ران له‌ده‌ره‌وه‌ی قه‌واره‌ی حزبایه‌تیدا، هێزی پشتیوان و پاڵپشتبوون بۆ خه‌باته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كه‌ی یه‌كێتی. هه‌ندێك له‌و رێكخراوانه، بۆ نموونه خوێندكاران، له‌قۆناغی شۆڕشدا، ناوه‌ندی پێگه‌یاندنی كادر‌و سه‌ركرده‌ی سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی بوون له‌ناوچه جیاجیاكانی كوردستاندا.
له‌دوای راپه‌رینیشه‌وه، رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كان، رۆڵی كارا‌و به‌رچاویان هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌م خه‌باته پێویستی به‌گه‌شه‌كردنی چۆنایه‌تییه تا بتوانن له‌گه‌ڵ خواست و داواكارییه‌كانی قۆناغی نوێ‌دا هه‌ڵبكه‌ن و سه‌رده‌سته بن.
بۆ ئه‌م قۆناغه رێكخراوه دیموكراتییه‌كان، پێویسته رێكخراوی كارا‌و كاریگه‌رو ئازادبن، خه‌ون و خواستی چین و توێژه‌كان بۆ یه‌كێتی بگوازنه‌وه‌و پشتیوانی یه‌كێتیش بن له‌ناو خه‌ڵكدا، رێكخراوه‌كان ده‌بێت پرد بن، خواستی خه‌ڵك بۆ یه‌كێتیی و پلانی خه‌مخۆرانه‌ی یه‌كێتیش بۆ خه‌ڵك بگوازنه‌وه و په‌ره‌یان پێبده‌ن.
بێ ئه‌وه‌ی سروشتی په‌یوه‌ندیی نێوان یه‌كێتی و رێكخراوه‌كانی بشێوێت، پێویسته له‌م نێوه‌نده‌دا به‌رزترین ئاستی هه‌ماهه‌نگی و دیموكراتیترین رایه‌ڵه‌ی ئۆرگانی دابمه‌زرێنن، به‌جۆرێك نه ئه‌وان وه‌ك رێكخراوه دیموكراتییه‌كان له‌یه‌كێتی په‌رتبن، و نه یه‌كێتیش وه‌ك حزب شه‌ته‌كیان بدا‌و جوڵه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانیان په‌كبخات. به‌مه‌ش پێویسته جۆرێك له هاوسه‌نگی هه‌بێت، هه‌م یه‌كێتی حسابیان بۆ بكات و هه‌م ئه‌وانیش حساب بۆ ئه‌ركه گه‌وره‌كانی یه‌كێتی بكه‌ن.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه یه‌كێتی ده‌توانێت ستراتیژی په‌یكه‌ری خۆگونجێن، په‌یڕه‌و بكات. واته توانای خۆگونجاندن و نیشاندانی جیاوازیی میتۆدی كار‌و بڕی تێوه‌گلان له‌كاری رێكخستدا بخاته‌ڕوو، ئه‌ویش به پشت به‌ستن به: جیاوازیی جوگرافیا، جیاوازیی نه‌خشه‌ی سیاسی و هێزه باڵاده‌سته‌كان، جیاوازی فه‌رهه‌نگ و پارێزگاكان، جیاوازی خواستی شار‌و گونده‌كان، جیاوازی چین و توێژه‌كانی یه‌ك ناوچه و جیاوازی ره‌گه‌زو ته‌مه‌ن و هیواكان.
شێوازی رێكخستنی كاسبكاران جیاواز بێت له‌كاركردن له‌ناو مامۆستایانی زانكۆدا‌و جیاوازیی كاركردن له‌نێوان راكێشانی عه‌قڵی گه‌نجان و پشتیوانی جوتیاران به‌روونی دیار بێت. جگه له‌میتۆدی كاركردن، په‌یكه‌ری رێكخستنیش ده‌بێت جیاواز‌و خۆگونجێن بێت. واته ئه‌گه‌ر بۆ كاركردن له‌ناو عه‌شایه‌رو كاسبكاردا، پشت به په‌یكه‌ری ستونی ببه‌سترێت، ئه‌وا رێكخستن له‌ناو نوخبه‌ی خوێنده‌وار، گه‌نجان، ژنان و خوێندكارانی زانكۆدا، پێویسته ئاسۆیی بێت.
به‌م رێگه‌یه، یه‌كێتیی ده‌بێته پێشه‌نگ و رێكخراوه دیموكراتیی، پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كان، به‌پێی جیاوازی خواست و هیواكان، له‌م حزبه‌دا رۆڵ ده‌بینن، پێگه‌یان ده‌بێت و پرۆژه‌كانیان به‌ها و سه‌نگی ده‌بێت.
9
یه‌كێتی و راگه‌یاندن
راگه‌یاندن، یه‌كێك بووه له‌كۆڵه‌كه پته‌وه‌كانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان. ده‌زگاو ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی، خاڵی هێزو جیاكه‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌م حزبه تێكۆشه‌ره بووه له‌كۆڕی خه‌باتی شاخ و سه‌رده‌می ئاوه‌دانیشدا. چونكه یه‌كێتی له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه، تێگه‌یشتنێكی سیاسیی و رووناكبیریی قووڵ و مامه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی نوێگه‌ری له‌گه‌ڵ میدیا‌و راگه‌یاندندا هه‌بووه، به‌جۆرێك به‌كه‌مترین توانای مادیی و كه‌ره‌سته‌ی به‌رده‌سته‌وه، یه‌كێتی ئامرازێكی كاریگه‌ری بۆ خه‌باتی سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له‌شۆڕشی نوێ‌دا، له‌میدیا به‌رهه‌مهێنا. به‌مه‌ش راگه‌یاندن بووه به‌شێكی سه‌ره‌كی و دانه‌بڕاوی خه‌باتی بێ وچانی نه‌پساوه‌ی یه‌كێتی.
له‌شۆڕشی نوێ‌دا، میدیا‌و راگه‌یاندنكار رۆڵی گه‌وره‌و كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌روونكردنه‌وه‌ی راستییه‌كان، داكۆكیكردن له ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، و خستنه‌سه‌رپێی مافه دیموكراتی و نیشتمانییه‌كان. راگه‌یاندنی یه‌كێتی رۆڵی لێزانانه‌ی هه‌بووه له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی میلله‌ت به‌رامبه‌ر ماف و خواسته ره‌واكانی، له‌به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی چه‌واشه‌كاری به‌عس و داگیركه‌ران له‌په‌رده هه‌ڵمالێن له‌تاوانه دڕندانه‌كانی رژێم دژ به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌گه‌یاندنی سیاسه‌ت و په‌یامی یه‌كێتی و له‌كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی و كاركردن له‌سه‌ر به‌جیهانیكردنی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر كوردا هات.
له‌شۆڕشدا، راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی، به‌تایبه‌تی ده‌نگه دلێرو زوڵاڵه‌كه‌ی یه‌كێتی: ده‌نگی گه‌لی كوردستان، بڵندگۆی شۆڕش و پێشمه‌رگه‌و تێكۆشانی میلله‌تێكی به‌شخوراو بوو. رۆژنامه وگۆڤارو كتێب و بڵاوكراوه‌كانی شاخ، شۆڕشێك بوون له‌بواری رووناكبیری و هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیدا.
له‌دوای راپه‌ڕینیش، یه‌كێتی دامه‌زراوه‌ی میدیایی جۆراوجۆری به‌هێزی دامه‌زراند، وه‌ختێك یه‌كێتی رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌ی ده‌ركرد، هیچ كه‌ناڵێك بۆ گوزارشكردن له‌خه‌ڵك و خواستی كوردستانی راپه‌ریوو له‌ئارادا نه‌بوو، بۆیه رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، تاقانه هیوای كوردستانی نوێ بوو.
یه‌كێتی له‌دوای راپه‌رین په‌ره‌ی به‌ئه‌ركی پێشمه‌رگانه‌ی میدیاییداو له‌داهێنانێكی ده‌گمه‌ندا، به‌بیرو بازووی كادر‌و شاره‌زای خۆماڵی، ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستانی خسته‌كار، ئێزگه‌ش، وه‌ك هه‌میشه، ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ده‌نگی هه‌قبێژی خه‌ڵك و یه‌كێتی بوو.
ئێستا و له‌گه‌ڵ فراوانبوونی یه‌كێتیدا، راگه‌یاندنی یه‌كێتیش فراوان بووه، جگه له‌كه‌ناڵه ره‌سمییه‌كانی، به‌كوردی و عه‌ره‌بی و زمانه‌كانی تر، چه‌ندین راگه‌یاندن و ده‌زگای رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی هه‌ن كه‌یه‌كێتی هاوكاریان ده‌كات و به‌ئازادیی كارده‌كه‌ن.
به‌ڵام به كاریگه‌ریی ته‌كنولوژیای نوێ، گۆڕانی تێگه‌یشتن و خواستی ژیانی مۆدێرن له‌راگه‌یاندن و فره‌یی له كه‌ناڵ و بیروڕادا، ژینگه‌ی كاری راگه‌یاندنییش گۆڕاوه. به‌م چه‌شنه، سه‌رباری به‌گه‌ڕخستنی كادری هه‌ڵكه‌توو و تێچوونی دارایی و دابینكردنی ئازادیی راده‌ربڕین، هێشتا به‌هۆی سیاسه‌تی راگه‌یاندنی ته‌قلیدیمان و تێنه‌گه‌یشتن له‌م ژینگه نوێیه‌ی كۆمه‌لگا، كاری راگه‌یاندنی حزبی سنوورداركردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌زگای تری راگه‌یاندن.
له‌م ژینگه نوێیه‌دا، كه‌هه‌ر هه‌واڵێكی ناڕاست به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه‌و هه‌ر به‌كاربه‌رێكی ئینته‌رنێت، وه‌ك سه‌نته‌رێكی هه‌واڵ ره‌فتار ده‌كات، پروپاگه‌نده هێند به‌هێزو بێزراو بووه، كه‌ته‌نانه‌ت راستگۆترین سه‌رچاوه‌كانیش جێی گومانن. بێگومان له‌وه‌ها ژینگه‌یه‌كدا، حزبی سیاسی، ناتوانێت بۆ پاراستنی پێشه‌نگیی خۆی، پشت به پروپاگه‌نده ببه‌ستێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی حزب ده‌كاته پێشه‌نگ، پشتبه‌ستنه به‌راستگۆیی له‌گه‌یاندنی زانیاری و كراوه‌یی له رووماڵكردن و ئازادیی له‌شیكار و بیروڕادا. پشتبه‌ستن به‌راستگۆیی و كراوه‌یی و ئازادیی، پشتبه‌ستنه به عه‌قڵانییه‌ت له دونیای نوێی راگه‌یاندندا و ئه‌م میتۆده‌ش بوژاندنه‌وه‌ی راگه‌یاندنی حزبی لێده‌كه‌وێته‌وه.
یه‌كێتی ئه‌گه‌ر ده‌رگای ئازادیی بیروڕا و ره‌خنه له‌خۆ گرتن واڵا بكات، راستگۆیی ده‌زگاكانی به‌هیزتر ده‌كات. یه‌كێتی به‌م هه‌نگاوه ده‌توانێت هه‌م گفتوگۆ‌و ره‌خنه‌كان له‌نێو ماڵی خۆی، له‌سه‌ر رووپه‌ڕی رۆژنامه‌و ناو ژووری هه‌واڵ و ستۆدیۆی به‌رنامه‌و په‌یجه‌كانی فه‌یسبوكی خۆیدا كۆنترۆڵ، سه‌رپه‌رشتی و چاره‌سه‌ر بكات و هه‌میش ببێته ئه‌لته‌رنه‌تیڤێكی به‌هێزو راستگۆ‌و كراوه بۆ ركابه‌ریكردن له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه میدیاییه ناحزبییه‌كاندا.
راگه‌یاندنی یه‌كێتی وه‌ك چۆن پارێزه‌ری ده‌سكه‌وته‌كان، و نیشانده‌ری چالاكیی و به‌ره‌وپێشچوونه حكومه‌تی و حزبییه‌كانه، پێویسته پارێزه‌ری مافی گشتی و داكۆكیكاری هاووڵاتی و چاوی خه‌ڵك بێت له‌سه‌ر كه‌موكورتییه‌كان.
ئه‌گه‌ر میدیا ئازاد بوو، ره‌خنه‌گر راستگۆ بوو، و توانی نوێنه‌رایه‌تی خواستی خه‌ڵك بكات، ده‌شتوانێت له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی په‌یامی خۆیدا، سه‌رنجی خه‌ڵك و رای گشتی به‌ره‌و لای خۆی رابكێشێت.
ئێستاش كه‌سه‌رده‌می سۆشیال میدیا‌و چالاكیی خێرا‌و هه‌واڵی به‌په‌له‌و په‌یوه‌ندی ئه‌لیكترۆنییه، پێویسته ئێستا یه‌كێتی، بایه‌خیكی تایبه‌ت به‌سۆشیاڵ میدیا دابمه‌زرێنێت، تا بتوانین به‌پێی جیاوازی كات و ئامانجه‌كان، له‌جوگرافیای بێ سنووری سۆشیاڵ میدیادا رۆڵی ستراتیژیی خۆی ببینێت.
چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاتێك باراك ئۆباما سودی وه‌رگرت له‌سۆشیاڵ میدیا بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، زۆر كه‌م بوون ئه‌و پارته سیاسییانه‌ی كه‌به‌م رێبازه ئاشنابوون. به‌ڵام ئه‌مڕۆ سۆشیاڵ میدیا بووه به‌چه‌كێكی كاریگه‌ر بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌رو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناوچه‌ی خۆڵه‌مێشی.
باپرسین، ئایا یه‌كێتی، سیاسه‌تی سۆشیاڵ میدیای هه‌یه؟ توانیوویه‌تی فه‌یسبوك و تویته‌ر، بۆ خستنه‌ڕووی سیاسه‌تی گشتی خۆی، بۆ رۆشنگه‌ری، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامی نوێ، و بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنێت؟
یه‌كێتی، وه‌ك حزبێكی پشتبه‌ستوو به‌هه‌ڵبژاردن و باوه‌ڕدار به‌ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات، پێویستی به‌سۆشیال میدیا هه‌یه بۆ پاراستن و فراوانكردنی جوگرافیای ده‌نگده‌رو لایه‌نگره‌كانی. به‌تایبه‌ت كه ئه‌م میتۆده بواری گفتوگۆ، خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی نوێ، پرۆژه‌ی سیاسی و به‌دواداچوونیان ده‌ڕه‌خسێنێت و ئاستی په‌یوه‌ندیی نێوان حزب، ئۆرگانه جیاوازه‌كان و لایه‌نگران، په‌ره‌پێده‌دا و سنور‌و رێگرییه‌كانی په‌یوه‌ندیی كلاسیكییش ده‌به‌زێنێت.
بانگه‌شه‌كانی لیستی كوردستانی، رووداوه‌كانی فێبرایه‌رو دیسه‌مبه‌ری 2011، و گرژییه‌كانی نێوان حزبه سیاسییه‌كان و هه‌رێم و به‌غداش، له‌نێو ژینگه‌ی سۆشیاڵ میدیادا، نیشانی‌دا كه‌سه‌رباری گرنگییه‌كه‌ی، هێشتا ئه‌م میتۆده نه‌خه‌مڵیوه، به‌كارهێنانی به‌زانستی نه‌كراوه‌و حزبی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا نه‌یتوانیووه وه‌كو پێویست سودی لێوه‌ربگرێت.
لێره‌شه‌وه باشوایه یه‌كێتی، به‌رنامه‌ی گونجاوی هه‌بێت تایبه‌ت به‌سۆشیاڵ میدیا. كه ئه‌ندامانی له‌نوێنه‌رانی ئۆرگان و ده‌زگا جیاجیاكانی حزب پێكهاتبن به‌جۆرێك كه‌ئه‌م كۆمیته‌یه بتوانێت، هه‌م نوێنه‌رایه‌تی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن بكا، هه‌م ئه‌ركی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن جێ به‌جێ بكو هه‌م سه‌روه‌یی مه‌كته‌بی شه‌هیدان بڵاو بكاته‌وه و هه‌م په‌یوه‌ندی له نێوان گه‌نجانی یه‌كێتی و ده‌ره‌وه‌شیدا دروست بكا. كۆمیته‌یه‌ك كه بتوانێت به‌پێی جیاوازی ئه‌رك و ئامانجه‌كان، له‌جوگرافیای بێ سنووری سۆشیاڵ میدیادا رۆڵی ستراتیژیی خۆی ببینێت.
سه‌رباری ئه‌مه‌ش، ده‌ستبه‌جێ پێویسته ماڵپه‌ری ره‌سمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دابمه‌زرێنین!
10
ئه‌وه‌ی مێژووی 37 ساڵی رابردوو ده‌یسه‌لمێنێ ئه‌وه‌یه كه‌یه‌كێتی رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌رابردوودا، و چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك، و تیكۆشه‌ره دێرینه‌كان، و كه‌سوكاری شه‌هیدان و گه‌نجانی ئه‌م وڵاته، له‌یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كه‌ببێته حزبی ئاینده، له‌ئاینده‌شدا رۆڵ و پێگه‌ی له‌ئاراسته‌كردنی رووداو و پێشهاته‌كاندا مایه‌ی دڵنیایی خه‌ڵكی كوردستان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ببیته حزبی ئاینده به‌ره‌چاوكردنی به‌رنامه‌ی به‌ره‌و حزبێكی مه‌ده‌نی و ئاوێته‌ی به‌رژه‌وندییه‌كانی خه‌ڵك، پێویستی به خۆ نوێكردنه‌وه و گۆڕانكاری ریشه‌یی هه‌یه له سیسته‌می كاركردنی و له به‌رنامه و له دونیابینییه‌كانی. هیوادارم ئه‌م یاده بكه‌ینه ده‌رفه‌تی هه‌نگاونان به‌و ئاراسته‌یه و ده‌رگای گفتوگۆیه‌كی هێمنانه بۆ باشترین بژارده بكه‌ینه‌وه.
جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك
لە کوردستانی نوێ وە