نوچە.نێت
نمایشکاری ئێرانی سابا هومانی، ئاشکرایدەکات کە بەهۆی ترسی، دەستەڵاتدارانی ئێرانەوە، بەنهێنی کاری نمایشی جل و بەرگ دەکات.
هومانی، رایدەگەیەنێت کە ئەو بۆ کاری نمایش، دەروات بۆ شوێنی نادیار بۆ ئەوەی کارەکەی ئاشکرا نەبێت”
بەهۆی ئەوەی لە ئێراندا دەرکەوتن بە بێ حجاب قەدەغەیەو سزای لێدانی جەڵدی بەدوادا دێت ، وەک سابا خۆ دەڵێت” نایەوێت وێنەکانی لەکاتی نمایشی جل وبەرگدا لە ماڵپەرە تایبەتیەکان بڵاو بێتەوە.
ئەو نمایشکارە ئێرانییە ئاماژە بەوە دەکات کە” وێنەگرتن، یان نمایشکردنی جل وبەرگ لەلایەن ئافرەتانەوە، دوای شۆرشی ئیسلامی ئێرانەوە، پێچەوانەی یاساکانی ئێرانە”.
رۆژنامەی “صاندي تايمز”یش ئەوەی خستۆتەڕوو، کە”حەسەن روحانی رەزامەندی دەربریوە بۆ نمایشی جل وبەرگ لەلایەن ئافرەتانەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران رەتیان کردەوەتەوە.
