
وه‌ڵامه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم هى فه‌خرى كه‌ریم بوو؟
فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
كاتێك سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له جارى یه‌كه‌مدا وه‌ڵامى مالیكى دایه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ى ئاشكراكردنى به‌ڵگه‌ى كرد، زۆرێك له چاودێرانى سیاسى و بڕیارده‌رانى ناو دونیاى سیاسه‌تى عێراق و هه‌رێم به بایه‌خه‌وه چاوه‌ڕوانى ئه‌و به‌ڵگانه‌یان ده‌كرد، به خه‌یاڵى ئه‌وه‌ى كه ره‌نگه له كه‌والیس سیاسه‌ته‌وه هه‌بن و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌و بارودۆخه گرژه دا ئاشكراى بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه بێت كه رۆژى پێنچ شه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، ئه‌وا بڵاونه‌كردنه‌وه‌ى باشتر بوو.
له زمانى سه‌ركرادیه‌تى كورد ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وان به‌نیازى هیچ گفتوگۆیه‌ك نه‌بن، له‌گه‌ڵ مالیكى، ره‌نگه ئه‌مه‌شیان هه‌ڵه‌یه‌ك بێت، له ئێستادا به ئاشكرا ره‌تكردنه‌وه‌ى دیالۆگ باش نه‌بێت، چونكه خۆیان ده‌زانن سیاسه‌ت هه‌رچه‌نده له مه‌فهومدا پێشكه‌وت بێت، ئێستاش باوى ئه‌و پێناسه‌یه ماوه كه “فه‌نى مومكینات” بێت.
جا ئه‌و زمانى هه‌ره‌شه‌یه‌ى كورد ئێستا له به‌رامبه‌ر به‌غدا هه‌یه‌تى، چاكتر خاوتر بكرێته‌وه
زۆرجار هه‌ڕه‌شه ئاشكراكردنى نهێنى زیاتر فشار له به‌رامبه‌ر دروست ده‌كات، نه‌وه‌ك ئاشكراكردنى، رێك براده‌رانى سه‌ركردایه‌تى كورد ئه‌و خاڵه‌یان فه‌رامۆشكرد، كۆمه‌ڵێك شتیان باسكرد به‌ناوى ئاشكراكردنى به‌ڵگه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى مالیكى، كه سه‌رجه‌میان ئه‌و قسانه‌ن كه رۆژانه ده‌كرێن و جیا له‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك خاڵیش وروژاندراوه كه زۆر لاوازن وه‌ك پابه‌ند نه‌بوون به ده‌ستوور و مه‌سه‌له‌ى گه‌نده‌ڵێ.
من هه‌فته‌ى رابردوو به جددى سه‌یرى ئه‌و دیمانانه‌م ده‌كرد كه له‌گه‌ل سه‌رۆكى ده‌زگاى مه‌دا له‌گه‌ڵى ئه‌نجام درا، به‌ر له‌وه‌ى بگه‌رێمه‌وه سه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، چه‌ند خاڵێك هه‌یه، له‌باره‌ى سه‌رۆكى ده‌زگاى مه‌داوه ده‌بێت له‌به‌ر چاو بگیرێت، یه‌كه‌م فه‌خرى كه‌ریم راوێژكارى تاڵه‌بانى بوو، ماوه‌یه‌كى زۆر موماره‌سه‌ى ئه‌و پۆسته‌ى نه‌ده‌كرد و زۆرجار خۆى له‌وه به‌دوور ده‌گرت، كه خۆى وه‌ك راویژكارى سه‌رۆك كۆمار بناسێنێت.
به‌ڵام له هه‌فته‌ى رابردوو ده‌ركه‌وته‌وه و زۆر سه‌رسه‌ختانه له برى كورد قسه‌ده‌كات، ئه‌مه‌یان ره‌نگه ئه‌گه‌ر كوردانه سه‌یربكه‌ى جێگاى خۆشحاڵى بێت هه‌ر له هه‌فته‌ى رابردوو دوو دیمانه‌ى كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له دانیشتنى نه‌جه‌ف ئاماده‌بوو ، وا دیاره ئه‌ستێره‌ى به‌ختى ده‌ركه‌وتۆته‌وه.
ئه‌مه‌ى مه‌به‌ستى من بێت ئه‌وه‌یه كاتێك روونكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمم خوێنده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و قسانه‌ى كه له دوو دیمانه‌كه فه‌خرى كردوویه‌تى و ئه‌و نووسیانه‌ى له مه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، زۆر له‌یه‌ك ده‌چوون، هه‌ندێك له‌و به‌ڵگانه‌ى كه باسى گه‌نده‌ڵى له پاره‌ى كاره‌با ده‌كات له رۆژنامه‌ى مه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، پێش چه‌ند رۆژێكیش ئه‌و دوو به‌ڵگه‌یه بڵاوكرایه‌وه له‌باره‌ى پابه‌ند نه‌بوونى مالیكى به رێكه‌وتنه‌كانه‌وه بوو، ئه‌ویش ته‌نها مه‌دا بڵاوى كردبووه و تایبه‌ت به مه‌دا بوو، لێره‌دا پرسیارى ئه‌وه ده‌كه‌م، كه ئایا ئه‌و روونكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، هى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یه، یان فه‌خرى به ناوى سه‌رۆكایه‌تى نووسیویه‌تى، ئایا له‌كاتێكدا زۆرێك له‌به‌رپرسانى كورد بێده‌نگن، ئه‌م وه‌زیفه نوێیه به فه‌خرى دراوه.