
ماڵاوا کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی کورد
سمایل شه‌ره‌فی
دوای ته‌واو بوونی رێوره‌سمی یادی 66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له‌شاری هه‌ولیر له‌توێی وتارێک دا، باسم لهزهمینهکانی پێکهێنانی کۆنفراسی نه‌ته‌وه‌یی کرد.
به‌شداریی هێزو لایهنهسیاسییهبهرچاوهکانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان له‌و یاده‌دا په‌یامێکی دڵخۆشکه‌ری به‌گوێ دا چپاندین و من پێم وابوو که‌پارتی دێموکراتی کوردستان، کهئاڵا هه‌ڵگری بیرۆکه‌ی “کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی” یه، ئه‌م یاده‌ی کردۆته”پیش درامد” ێک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی.
ئێستا کهبهنموونهچووکهکانی ئه‌م جۆرهلهکاری گشتیی_ نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و ئه‌و قۆناغه(کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی) هه‌نگاو هه‌ڵدێنینه‌وه، تووشی شک و گومانی تێکه‌ڵ به‌دڵه‌راوکێ ده‌بین.
هه‌ر له‌ماوه‌ی که‌متر له‌یه‌ک مانگی رابردوودا، دوو کۆنفرانسی لاوان و ژنانی کوردستان له‌شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوون که‌من هه‌ر به”رێ خۆشکه‌ر” و “سه‌ره‌تا”یه‌ک بۆ کۆنفڕاسهگهورهکه(کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی) یان ده‌بینم. ئه‌م دوو کۆنفڕانسه(لاوان و ژنان) و ئاکامه‌کانیان، به‌پێچه‌وانه‌ی یادی 66 ساڵه‌ی کۆماری کوردستان، منیان تووشی شک و گومان کرد.
کۆنفڕانسی ژنان که‌به‌به‌شداری نه‌کردنی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد، به‌بایکۆتی ژنانی باکوور‌و رۆژئاوای کوردستان کۆتایی به‌کاره‌کانی هێنا.
ئه‌گه‌ر ئامانج له‌به‌رێوه‌بردنی ئه‌م سه‌ره‌تاو رێ خۆشکه‌رانه، یادداشت ههڵگرتنهوهبن بۆ چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی، بێ گومان بێ خوێندنه‌وه‌ی که‌م و کوڕییه‌کان و پشت گوێ خستنی خواستی لایه‌نه‌کانی به‌شدار بوو ناکرێ ئولگوویه‌کی به‌رزتر درووست بکرێ.
به‌گشتی من پێم وایه ساز کردنی زه‌مینه‌و به‌ستێنی عه‌مه‌لی بۆ کۆنفڕانسێکی وڵامده‌ری نه‌ته‌ویی پێویستی به‌کاتێکی زیاتر ههیهکهبتوانرێ له‌و زه‌مه‌نه دا دانووستانی زیاتر له‌نێوان لایهنهپێوهندیدارهکاندا بێته‌ئاراوه. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه گرتنی کۆنفڕانسێکی نه‌ته‌ویی کوردی که لایه‌نێک پێی وابێ به‌ته‌نیا داهێنانه‌که‌ی ده‌گرێته‌ده‌ست و ئیمتیازی پێ وه‌رده‌گرێ و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی به‌شداربوویش ته‌نیا بۆ پڕکردنه‌وه‌ی کورسییه‌کان ده‌خوێندرێنه‌وه، محاڵه‌و پێویستهماڵاوایی له‌و بیرۆکهبکرێ.