ڕێ له هه‌ناسه‌کانی گه‌نجان مه‌گرن..تکایه!!
ئاسۆ شێخ نوری
ژه‌هری مار مرۆڤ ده‌کوژێت، که‌چی به‌کارهێنانی له هه‌ندێ داوده‌رماندا چاره‌سه‌ری زۆرێک له نه‌خۆشیه‌کان ده‌کات. زۆر شت هه‌یه له دونیادا که‌له‌به‌کارهێنانیدا دووجه‌مسه‌ری لێکدژو جیاوازی هه‌یه، بێگومان ئینترنێتیش یه‌کێکی تره له‌و داهێنانه نوێیانه‌ی که‌چه‌ندین خێر‌و بێرو سودی هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌باشی به‌کارنه‌هێنرێت زیانی زۆریش ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش هه‌موو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌کارهێنه‌ره‌که‌ی که‌بۆچی مه‌به‌ستێ به‌کاریده‌هێنیت،
ئه‌مڕۆ ‘فه‌یس بووک’ بۆته پانتایه‌ک که گه‌نجان ده‌توانن تێیدا هه‌ناسه قه‌تیس ماوه‌کانیانی تێدابده‌ن، ئه‌و ئه‌ندیشه‌و وشانه‌ی له ناخیاندا کپ کراوه ده‌توانن له فه‌یس بوکدا ئازادیان بکه‌ن و بیاندرکێنن، وه هیچ فه‌رمانێک نیه بتوانێ ڕێ له ده‌ربڕین و خواستی گه‌نجان بگرێت به‌هه‌رجۆرێک که بۆیان بلوێت، جا به‌هێمنی بێت یان به توره‌ی ئه‌وه‌ی له ناخیاندا زیندانی کراوه بوارێکی بۆ ده‌ره‌خسێ ئازادی بکه‌ن.
ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین ره‌نگه بتوانرێ بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ئه‌و هه‌ناسانه له کونجی خۆیاندا په‌نگ بده‌ن، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موان ئاماده‌بن بۆ ته‌قینه‌وه‌ی له‌ناکاویدا، که‌که‌س ناتوانێ پێش بینی ئه‌وه بکات به چ شێوازێک و به چ ئاراسته‌یه‌کدا ده‌ته‌قێته‌وه..
بۆیه باشتره له‌بری ‘ڕێگرتن’ له‌و ده‌نگه تاساوانه و سه‌رکوت کردنیان ،ڕێنومای بکرێن و گوێ له ده‌نگ و بیر‌و بۆچونیان بگیرێت و به‌و شێوه‌یه ئاراسته بکرێن که له‌خزمه‌تی مییله‌ت و پیگه‌یاندنی که‌سایه‌تی گه‌نجان و نه‌وه‌ی ونێدابێت.
نوچەنێت. لە پەیجی نوسەرەوە