واقعی كوردستان و كرده‌وه‌ی چاكسازی
سەرۆ قادر
بەشی دووەم
چاکسازی ئابووری بوارێکی دیکه‌یه و قۆناغی جیاجیای هه‌یه. بۆ نموونه له قۆناغی پێش سه‌رمایه‌داریدا ئه‌رکی لابردنی شێوازی به‌رهه‌مهێنانی فیۆدالییه که رێگای له په‌یوه‌ندییه‌کانی ئابووری سه‌رمایه‌داریی ده‌گرێ. کۆتایی به سیسته‌مێکی ئابووری به‌رهه‌مهێنانی بچووک ده‌گرێ و رێگا بۆ سیسته‌مێکی دیکه ده‌کاته‌وه، که له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رهه‌مهێنانی فه‌ردی و فراوانه ئه‌ویش سه‌رمایه‌دارییه. له‌ناو خودی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریشدا کاری چاکسازی تا ئه‌م رۆژگاره هه‌ر به‌رده‌وامه تا له‌گه‌ڵ خواستی نوێی کۆمه‌ڵگاکان بگونجێت. ئه‌وه‌ش هه‌ر له قۆناغی گردبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه ده‌ستپێده‌کات تا ده‌گاته ده‌گاته منافه‌سه‌ی بێڕوحمانه‌ی سه‌رمایه‌داره‌کان و سه‌رهه‌ڵدانی سه‌ندیکا و حزبه کرێکارییه‌کان و هاتنه پێشه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤی کۆمۆنیست. سه‌ره‌نجام چاکسازیی کۆمۆنیزمیشی پێچایه‌وه و ده‌رگای پێشکه‌وتنی زانست و تکنۆلۆژیای کرده‌وه که ئه‌ویش له خزمه‌تی لێکنزیکخستنه‌وه‌ی به‌رهه‌می کاری فکری و ده‌ستی مرۆڤایه‌تی و به‌رز بوونه‌وه‌ی راده‌ی به‌رهه‌مهێنان و داهاتنی کۆمه‌ڵگایخۆشی و سازگار بوو ئه‌وه‌ش کۆمه‌ڵگای بێبه‌ش و هه‌ژاری به‌جێهێشت.
له بواری سیسته‌می کارگێڕیدا( بیرۆکڕاسی) چاکسازی روانگای به‌ره‌وپێشبه‌رانه‌ی هه‌یه. بیرۆکڕاسی له سه‌رمایه‌داریدا هاته‌بوون، بۆیه به دیارده‌یه‌کی ئه‌و سیسته‌مه ده‌ژمێردرێ و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ هه‌یه. پێشکه‌وتنی تکنۆلۆژیای گه‌یاندن و راگه‌یاندن هاوکاری ئاسانبوونی بیرۆکڕاسی ده‌کات و هه‌وێنی دیموکڕاسی تێدا ده‌کاته‌وه تا که‌سانی لێهاتوو جێگای شایانی خۆیان بگرن.
سیسته‌می سیاسی پێکهێنه‌رێکی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگایه و به ئاسانی ده‌که‌وێته ژێر ره‌خنه چو نکه په‌یوه‌ندی به کار و ژیانی رۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگا هه‌یه. گۆڕانکاری سیاسی له گۆڕانه هه‌ره ئاسانه‌کانه، هه‌ر ئه‌ویش ده‌رگا بۆ گۆڕانکارییه‌کانی دیکه ده‌کاته‌وه. که‌واته چاکسازی له سیسته‌می سیاسی‌دا به هه‌نگاوی یه‌که‌م داده‌ندرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویان ده‌رگا له‌سه‌ر گۆڕانکاری ناو سیسته‌مه‌کانی دیکه بکاته‌وه. هه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌یه ئه‌گه‌ر جاك بکرێ بناغه‌ی دیموکڕاسی داده‌ڕێژێ و هاوڵاتیان له‌سه‌ر به‌رابه‌ری و ئازادی و هاوڵاتێتی و به‌شداریی و هاوده‌ردی ومافه‌کانی ڕادێنێ. له‌وه‌ڕا سیسته‌م به‌ره‌و روونی (شه‌فافییه‌ت) و پڕ به‌رهه‌مێتی بڕوات. لێره‌وه زه‌مینه‌ی نه‌هێشتنی جیاوازی له‌نێوان توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ نامێنێ و له‌به‌رامبه‌ر یاسادا یه‌کسان بن.
پێشکه‌وتنی دیموکڕاسی به گۆرانکاری و چاکسازیی به‌رده‌وامی سیاسی دابین ده‌کرێ.
سیسته‌می ره‌وشتی ناو کۆمه‌ڵگا یه‌کێک له سیسته‌مه گیانسه‌خته‌کانه که پێویسته گۆران قبوڵ بکات به‌ڵام چونکه ئاسان نیه بۆیه هه‌میسه چاکسازی‌خوازان کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن. گۆڕان له‌و سیسته‌مه‌دا به هێواشی رووده‌دات. چه‌مکه ره‌وشتییه‌کان(ئه‌خلاقی) ره‌گوریشه‌ی قووڵیان له ناخی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا هه‌یه، ئه‌ویش سه‌رچاوه‌که‌ی که‌لتور و مه‌عریفه‌ی میژووکرده که به‌شێکی زۆری بۆ باوه‌ڕه دینییه‌کان و داب ونه‌رێت ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌وانه‌ش له رێگای سیسته‌می په‌روه‌ده‌وه بۆ وه‌چه‌کانی نوێ ده‌گوازرێته‌وه. ئاستی ساختومانی مه‌عریفه‌ی کۆمه‌ڵگا کاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر دروستبوونی چه‌مکه ره‌وشتییه‌کان هه‌یه. ئه‌وه پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگایه واده‌کات چه‌مکه ره‌وشتییه‌کانی رێگر پاشه‌کشه بکه‌ن.
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم کلیک بکە…