سیڤەر باپیر : ئەو كاتەی كاک نەوشیروان دڵی شكا.
ئەمەی دەینوسم ،ھاوڕێكانم لە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان بەشی ڕاگەیاندن ئاگادارن.
ساڵی ٢٠٠١ بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی سلێمانی كرایەوە ھەر ئەو ساڵە دكتۆر مۆفەق دەرگەڵەیی سەرۆكی بەش دوای لە كاک نەوشیروان كرد كە چەند وانەیەكمان لەسەر مێژووی ڕۆژنامەوانی پێبڵت، چونكه كاك نه‌وشیروان چه‌ند كتێب و نووسینێكى له بوارى مێژووى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى هه‌بوو، جیا له ئه‌زمونى خۆى له بوارى رۆژنامه‌گه‌ریدا. جا ئێمەى خوێندكار خۆمان ئامادە كرد بوو، كورسی و مێزمان بۆ دانا. كاتێك ھات و خۆشحاڵی خۆی بۆ كردنەوەی بەشەكە دەربڕی، كردنه‌وه‌ى به‌شى راگه‌یاندنى به زه‌روره‌تێكى گه‌وره زانى و باسى له گرنگى به‌شه‌كه كرد، دواتر بەزەردەخەنەیەكەوە گوتی:”من وەك مامۆستایەكی ئاسایی وانە دەڵێمەوە بۆیە كورسی و مێز پێویست نیە “.
ھەر ئەو ڕۆژە ھەموومانی دەعوەتی نانخواردن كرد، به‌زه‌رده‌خه‌یه‌كه‌وه گوتی ، ئێستا له‌به‌شی یه‌كه‌می وانه‌كه دوه‌ستین ، و سه‌رو سه‌نده‌ویچێك به‌یه‌كه‌وه ده‌خۆین .
ئه‌مه بووه جێگای سه‌رنج بۆ ئێمه‌ی خوێندكاران، چونكه هیچ مامۆستایه‌ك پێشتر به‌م شێوه ساده و ساكاره مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئێمه‌ى خوێندكار نه‌كردبوو.
دواى وتنه‌وه‌ى چه‌ند وانه‌یه‌ك له مادده‌كه، قسه‌یه‌ك له نێو خوێندكاران بڵاوبۆوه، گوایه سەرۆكی بەشەكان دەڕۆن دەستی كەسە سیاسییەكان دەگرن و دەیانھێنن بۆ ئەوەی وانە بڵێنەوە، دیارە قسەكە گەیشتەوە لای كاک نەوشیروان و ئەویش به‌م قسه‌یه نیگه‌ران بوو، بۆیه بڕیاریدا كە نەگەرێتەوە و ھیچی تر وانەمان پێ نەڵیتەوە.
له چه‌ندین ئاسته‌وه زۆر تكای لێكرا كه بگه‌ڕێته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌وكات سەرۆكایەتی زانكۆ بۆ كاك نەوشیروانی روونكردەوەى ئه‌وه‌ى دا، كە مەبەستیان لەو نەبووە، چونكه خۆبەخشانە هاتووە وانە دەڵێتەوە، بەڵكو مەبەستیان لە بەرپرسانی دیكە بوو كە بۆ بەستنی سیمینار سەردانی زانكۆ دەكەن، زۆر تكای لێكرا به‌ڵام بڕیاری دابوو كه نه‌گه‌ڕێته‌وه .
دواى بێ‌ئومێد بوون له هه‌وڵه‌كانى زانكۆ، ئێمە وەك خوێندكارانی بەشەكە بڕیارماندا چەند خوێندكارێك بچین سەردانی بكەین و داوای لێبكەین بگەێتەوە.لەیادم نییە كێ بوون ئەو خوێندكارانەی سەردانیان كرد، بەڵام وەڵامەكەیم زۆر باش لەیادە كاتێ گوتی :” من دڵی ئێوەم پێناشكێنرێت “.
(لەكاتێكدا دڵی خۆی شكێنرابوو)
گەورەیی ئینسان ئەوەیە کە چۆن ھەموو شتێك لە ھەموو كەس نایەت، سەركردەبوونیش لە ھەموو كەس نایەت.
سوپاس كە فێرت كردین كاتێك كە دەست دەدەینە قەڵەم دەبێت بزانین چی دەنووسین و چی بەخوێنەر دەڵێن و چی بەجێدەھێڵین.