فرۆشتنەوەی جەژنی نەورۆز لە نەورۆزدا

0

فرۆشتنەوەی جەژنی نەورۆز لە نەورۆزدا

 پێشەوا هەڵەبجەیی

جەژنەکانی ڕەمەزان و قوربان، یادی پیغەمبەر، جەژنی ئاینین نەک کلتوری، بەڵام جەژنی نەورۆز تاکە جەژنی کلتوریە کە وەک هەموو نەتەوەکانی تر هەمانە، بەڵام جێگای داخە هەموو ساڵێک لە دەوروبەری 21.3  کاتێک کە چەندین ئاهەنگی نەورۆز ڕێک دەخرێت لە ناوەوەی  کوردستان و لە وڵاتە جیاجیاکاندا چەندین خێزان و گەنج بۆ بردنە سەری خۆشییەک کە بە ئارەزووی ئارەزووەکانیان بێت، دەچنە نێو ئاهەنگی فارس و ئەفگانییەکانەوە کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا فرۆشتنەوەی کولتور و نەورۆزی کوردییە کە بە دەستی خۆمان دەیکەن.

 ئەوەی سەرنج راکیشە ئەو خێزانانەی کە ئەو کارە دەکەن زۆربەیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن بەو پێیەی کە فارسیی دەزان و هاوڕێی فارس یاخود ئەفگانیان هەیە.  زۆرێک لەوانەش کە دەچنە ئەو ئاهەنگانەوە ئەو کەسانەن کە هەمیشە قسە و گتوگۆ لەسەر رەسەن و رەسەنایەتی کوردی دەکەن، بەڵام بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن لە سات و وەختێکی وادا بە دەستی خۆیان فەرهەنگ و کلتوری خۆیان دەفرۆشنەوە بە میلەتانی تر، بەڕاستی کارێکی ناشیاوە.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com