
کوردستان له‌نیوان جه‌هل و جیهاد دا
عەتا شێخ حەسەن
له کاتیکدا کوردستان به ناسکترین قوناغ و ساته‌وه‌ختی میژوویدا گوزه‌ر ده‌کات… پیویسته روژنامه‌نوسی خاوه‌ن هه‌ڵویست و نیشتمان په‌روه‌رو، سه‌رجه‌می میدیا‌و راگه‌یاندنی خوماڵی ، به مه‌سئولیه‌ته‌وه کار له‌سه‌ر دروستکردنی وتاری نیشتمانی و له‌هه‌ولی سه‌رخستنی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یدا بن… که‌چی له‌م ته‌وقیته ناسکه‌دا، گوڤاری چرپه له‌دواژماره‌یدا وتاریکی بلاوکرده‌وه‌و، بوو به‌هۆی وروژاندنی شعوری خه‌ڵک و دواتریش هه‌ڵایسانی توند‌و تیژی له پایته‌ختی هه‌رێم .
ئاخر قسه‌کردن له‌سه‌ر دین و قسه‌کردن به‌ناوی دینه‌وه، هینده هه‌ستیاره مه‌عریفه‌ی ته‌واو هێزی مه‌نطقی ده‌وێت، چونکه یه‌که‌میان به‌وشه‌یه‌ک ده‌توانێت هه‌ستی ملیۆنان مرۆڤ بریندار بکات و، دوه‌میشیان به‌وشه‌یه‌ک ده‌توانیت ره‌وایه‌تی به‌مه‌رگی ملیۆنان بدات!.
ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌قه‌ڵه‌می هه‌ڵمه‌ت گوران و، له‌دوا ژماره‌ی گوڤاری چرپه‌دا بڵاوکرایه‌وه، جگه‌له‌وه‌ی چه‌ند رۆژێکه مشت و مری دروستکردوه، دواجار ئه‌مرو 8_4 هه‌ڵایسانی توندوتیژی و په‌لاماری لێکه‌وته‌وه، له کاتێکدا من زۆر دڵنیام که‌بابه‌ته‌که‌ی گوڤاری چرپه به‌هیچ جۆریک خزمه‌تی یه‌ک تاکه که‌سی له‌م هه‌رێمه‌دا نه‌کردوه، به‌هه‌مانشێوه‌ش دڵنیام که‌په‌لاماردانی باڵه‌خانه‌ی پارله‌مان جگه‌له‌وه‌ی په‌لاماردانی ئیراده‌ی سه‌رجه‌می خه‌ڵکی کوردستانه‌و، په‌لاماردانی شه‌رعیترین جومگه‌ی ده‌سه‌ڵاته، خزمه‌تی یه‌ک تاکی ئه‌م هه‌رێمه ناکات، به‌ڵکو پیچه‌وانه‌که‌شی راسته ئه‌گه‌ر بڵێین خزمه‌تی به‌ره‌ی دوژمن ده‌کات، به‌تایبه‌تی که‌ده‌بینین روداوه‌که هاوکاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانی مالکی بۆ شاری که‌رکوک و جاریکی تر پیشێل‌کردنی ده‌ستورو ئیراده‌ی خه‌ڵک، به‌به‌خشینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی و عیراقی بۆ ئه‌و شاره‌ی، که‌مێژویه‌که خه‌ڵکی کوردستان خوێنی بۆ ده‌به‌خشێت، بۆیه به‌تێروانینی لۆژیکی تیده‌گه‌ین که‌رۆژی 8-4 له‌کاتێکدا له‌که‌رکوک ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌ژێر جه‌هلی عه‌ره‌بیدا پێشێلده‌کرا، ئه‌وا له‌هه‌مان کاتدا له هه‌ولێری پایته‌خت و به‌ڕیشی جیهاده‌وه، ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردوستان به‌ردباران ده‌کرا، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هه‌ردو حاڵه‌ته‌که‌ی که‌رکوک و هه‌ولێردا له‌ژێر هه‌ژمونی ( جه‌هل و جیهاددا )، ئیراده‌ی خه‌ڵک کراوه‌ته ئارمانج، بۆیه ده‌بێت تێبگه‌ین که هۆی روداوه‌که‌ی هه‌ولێر چیه‌و؟ سه‌رچاوه‌ی بریاره‌که‌ش کێ یه؟
هه‌رچه‌نده ئه‌م حاڵه‌ته یه‌که‌م جار‌و دواجار نیه، به‌ڵام دیاره گوڤاری چرپه لاسایی رۆژنامه‌ی ( desn day ) نایجیری کرده‌وه، ئه‌وکاته‌ی له ڤیستیڤاڵی پێشبڕکێی شاجوانی جیهان له‌رێگه‌ی بابه‌تێکه‌وه توانی شعوری خه‌ڵک به‌شێوه‌یه‌ک گه‌رم بکات، که‌نه‌سیجی پیکه‌وه‌ژیانی ئاینی له نایجریا ئاگر تیبه‌ربدات و، توند‌و تیژی به‌جۆریک دروستبکات که زیاتر له سه‌دان دوکان و بازار‌و هه‌زاران ئۆتۆمۆبێل بسوتێت و سه‌دان کوژراو بریندار له‌گوره‌پانی ڤیستیڤال بکه‌وێت و… سه‌ره‌نجام ڤیستیڤاڵه‌که‌ش له نایجریاوه بگوازرێته‌وه بۆ وڵاتیکی دیکه.
به‌نده به‌ش به‌حاڵی خۆم به‌دروستبوونی ئه‌م کیانه‌وه به‌ئه‌رکی خۆم هه‌ستاوم و ماندوبوم، بۆیه پیوه‌ری ئه‌خلاقی بۆ‌نوسه‌ر و ، سه‌نگی بابه‌ت و نوسین، به‌و چاوه ده‌خوێنمه‌وه که‌تا چه‌ند توانیویه‌تی یان ده‌یه‌ویت ئینتیما له‌تاکدا به‌رجه‌سته‌و، ئه‌رکو مافی هاوڵاتی پێکه‌وه دیار‌و هاوسه‌نگ بکات، که‌ره‌نگه ئه‌مه کورتترین پیناسه‌ش بێت بو ئیتیکی روژنامه‌گه‌ری .
من تورنتۆم نه‌بینیوه، به‌ڵام ده زانم یه‌کێکه له‌شاره‌کانی که‌نه‌داو، بیستومه که ( 175 ) قه‌ومیه‌ت و دین و مه‌زهه‌ب له پێکهاته‌ی سه ر‌جه‌می خه‌ڵکی جیهان تیایدا ده‌ژی و یه‌کتریش ناڕوشینن، دیاره ئه‌وه‌ی ئه‌م هاوسه‌نگیه‌ی راگرتوه مه‌نطقی هیز نیه به‌لکو هێزی مه‌نطقه، که‌خوی له به‌رزی ئاستی روشنبیری خه‌ڵک و سه‌روه‌ری و سه‌نگی یاسادا ده‌بینیته‌وه، بۆیه به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له په‌لاماردان و توندوتیژی ئه‌و بزاوته جیهادیه‌ی، له‌ژیر ناو دروشمی جیاجیادا، دوێنی له‌سلیمانی پایته‌ختی روشنبیری وئه‌مروش له‌هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردوستان دێته‌سه‌ر روو … ئه‌گه‌ر به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی روشنبیری کاری ئانی نه‌بێت، ئه‌وا ده‌رکردنی یاسا سه‌باره‌ت به‌رێکخستنه‌وه‌ی ( کار‌و، بونی ) رۆژنامه‌و روژنامه‌گه‌ری و حیزب وحیزبایه‌تی له‌کوردوستاندا، زه‌روره‌تێکه ده‌بێت هه‌موو هێزه نیشتمانیه‌کان و به‌تایبه‌تی هێزه‌کانی ناوده‌سه‌لاتی سیاسی، که‌زۆرترین ژماره‌ی کورسیه‌کانی پارله‌مان پێکده‌هینن له‌م هه‌رێمه خۆیان به‌به‌رپرس بزانن به‌رامبه‌ری .
ئاخر من ئه‌وجارانه‌ی سه‌یری ئه‌ده‌بیات و ، شاشه‌ی راگه‌یاندن و، شیعره‌قیژه‌ی ناو هوڵی کۆنگره‌ی ، هه‌ندی حیزبی ئیسلامی ده‌که‌م ، جگه له ئه‌جندا تونده جیهادیه‌که‌یان دژی ئازادی و دیموکراسی و مافی تاک ، سه‌نگی یه‌ک مسقاڵی ئه‌م هێزانه. بۆسه‌رپروژه‌و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی نابینم، بۆیه ئه‌گه‌ر له ئێستای کوردوستاندا سه‌رخستنی پرسی نه‌ته‌وه‌یی پیوه‌ری نیشتمانی بونی هه‌ر حیزبێک بێت ، ئه‌وا ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی شه‌ریکی ئه‌م پرسه نین، وه‌ک هیزی نیشتمانی مامەڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌کرێت و ، له‌وه‌ش زیاتر له رێگه‌ی یاساوه موڵه‌تی کارکردنیان لی بسه‌ندرێته‌وه ، چونکه به‌یاساییکردنی کومه‌ڵگه نزیکترین رێگه‌ی به‌ده‌وڵه‌ت بونه‌و، یاساش فاکته‌ری به‌مه‌ده‌نی بونی کومه‌ڵگه‌یه‌و ، ته‌نها کومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش جێگه‌ی جیهادو توندره‌وی تیادا نابێته‌وه.