خۆپیشاندانی ئایدۆلۆژی
بڵند نەورەس
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ رویدا له‌هه‌ولێر تایبه‌ت به‌رده‌م ته‌لاری په‌رله‌مانی کوردستان، له‌وه‌گه‌وره‌تربوو که‌خه‌ڵکێک بۆ داکۆکیکردن له‌سه‌ر بابه‌تێک بۆی بێنه‌سه‌ر شه‌قام، له‌کاتێکدا که‌داواو ویستی مامۆستایانی ئاینی و خه‌ڵک به‌گشتی هاته‌دی به‌داخستنی گۆڤاری چرپه‌و ده‌ستگیرکردنی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاره‌که.
ئه‌وه‌ی به‌دیده‌کرا له‌لایه‌ن هه‌ندێک له‌و خۆپیشانده‌رانه‌وه‌قۆستنه‌وه‌ی هه‌ل بوو بۆ تێکدانی ئارامی هه‌ولێر و گه‌وره‌کردنی به‌ئامانجی به‌لاڕێدابردنی دۆخه‌که، ئه‌گه‌ر وانییه‌بۆچی په‌رله‌مان و هوتێل و یانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ندێک شوێنی تر ئه‌کریته‌ئامانج…؟
باوه‌ڕم به‌خۆپیشاندانی خۆڕسک نه‌ماوه‌به‌لای که‌مه‌وه‌له‌هه‌رێمی کوردستاندا، چونکه‌به‌ده‌گمه‌ن خۆپیشاندان کراوه‌بۆ ئامانجێک و دواتر به‌هه‌مان ئامانج کۆتایی بێت … !
قۆستنه‌وه‌ی بابه‌تێک بۆ خۆپیشاندان و دواتر رێچکه‌گرتنی به‌ئاراسته‌یه‌کی تردا گوومان دروست ناکات، به‌لکوو دڵنیاییمان پێده‌به‌خشێت که‌به‌ڵێ رواڵه‌ت هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌و ناوه‌رۆک دوا هه‌نگاوه, به‌مانایه‌کی تر ده‌ستپێک بۆ شتێکه‌و کۆتاییش بۆ شتێکی تره …!
خۆپیشاندان که‌داوای نه‌بێت و پاکێج یان به‌رنامه‌یان پرۆژه‌یان مه‌به‌ستێکی دیاری کراوی نه‌بێت ناچێته‌خانه‌ی خۆپیشاندانه‌وه… له‌کاتێکدا پێشوه‌خته‌داواکان جێبه‌جێکراون …!
نیشانه‌ی به‌ئایدۆلۆژی کردنی خۆپیشاندان به‌ردهاویشتن و سوتان و شکاندنی شتومه‌ک و تێکدانی موڵکی خه‌ڵک و حکومه‌ته. به‌ئاراسته‌ی دروستکردنی بۆشایی ئه‌منی و ده‌رفه‌ت وه‌رگرتن بۆ هه‌لێک.
ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ پشتگیریه‌کی باش بوو بۆ مالکی که‌له‌که‌رکوکه‌باسی له‌ناسنامه‌ی عێراقی بوونی که‌رکوک ئه‌کرد له‌لایه‌ن دۆسته‌کانیه‌وه…!