ئازادی رۆژنامه‌نووسی له‌نێوان گه‌شه‌ی ئه‌ده‌بیاتێكی مه‌ترسیدار
رێكان سه‌باح
زۆر جاری وا هه‌یه نووسین ئه‌بینین كه ته‌نها ته‌شیر و جنێو له‌و نوسینه زیاتر هیچی تری تێدا نابینرێت، سه‌یر لێره‌دایه كه ئه‌و نوسینه به ره‌خنه و به‌ناوی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی راده‌ربرین پێناسه ئه‌كرێت. بێگومان نوسینی وا له مه‌زده‌ری قه‌ڵه‌مه‌كه‌وه بگره بۆ هه‌ر خوێنه‌رێك دیاره كه مه‌به‌ستی نوسین ئاراسته‌یه‌كی روق و كینه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگای داخه ئه‌و نوسینه‌ش به‌شداری ئازادی رۆژنامه‌نووسی و چاپه‌مه‌نی ئه‌كرێت كه به‌شێكی گرینگه له دیموكراسیه‌ت، واتا دیموكراسیه‌ت بێ ئازادی چاپه‌مه‌نی درۆیه‌كی گه‌وره و سیسته‌مێكی چه‌واشه‌یه.
نوسینێك كه هه‌ڵگری كه‌لتورێكی توندوتیژ و جنێو و ته‌شیر بێت بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك، بێگومان ئه‌و نوسینه‌ش پێشلكردنی ئازادی رۆژنامه‌نووسی و ئازادی چاپه‌مه‌نیه به‌گشتی.
له‌كوردستان كاری رۆژنامه‌نووسی له نێوان دوو به‌ره‌ی دژ دا هه‌نگاو ئه‌نێت، كه‌تێیدا هه‌ردوو به‌ره بۆ رێگری كردنی ئازادی رۆژنامه‌نووسی و ئازادی چاپه‌مه‌نیه‌كانن به‌گشتی، به‌ره‌یه‌ك رێگری ئازادی رۆژنامه‌نووسیه كه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات كۆكراوه‌ته‌وه كه تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه توندوتیژی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان رابگرێت، به‌ره‌یه‌كی تر کە ئه‌ده‌بیاتێك هاتۆته ناو كاری رۆژنامه‌نووسان، ئه‌ویش ته‌نها بڵاو كردنه‌وه‌ی رق و توند‌و تیژی و جنێو ته‌شهیرە به بێ به‌ڵگه. بێگومان له‌و رۆژه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان قۆناغی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هۆشیاریه‌كاندایە و ئەوەش ئه‌گوازێته‌وه له رێگای چاپه‌مه‌نیه‌كان، له هه‌رێمی كوردستان، رۆژنامه‌نووسان روو به‌رووی دوو مه‌ترسی گه‌وره بوونه‌ته‌وه مەترسی رێگری ده‌سه‌ڵات و دروست بوونی رق و توندندوتیژیه‌كانە کە بوونەتە ئه‌ده‌بیاتێكی زۆر خراپ له كایه‌ی كاری رۆژنامه‌نوسی دا. کە له بنه‌ره‌تدا هه‌ردوو هەردوو مەترسییەکە پێشێلكاریه و دژی ئازادی رۆژنامه‌نووسین، به‌یه‌كه‌وه گرێدراون و هه‌ندێك جار سود له یه‌كتر وه‌ر ده‌گرن، بۆ زیاتر سنور دار كردنی کاری رۆژنامه‌نووسان و ئازادیه‌كانیان، له پێناوی ئارمانجی سیاسی و شه‌خسی، كه‌ئەوەش كاردانه‌وه له‌سه‌ر به‌شێك له ده‌رونی رۆژنامه‌نووسی دروست ئه‌كات و بوارەکە ئاراسته‌یه‌كی خراپ وه‌رده‌گرێت.
باسكردنی توندوتیژی دژی رۆژنامه‌نوسان بابه‌تێكی زۆر ووتراوه‌یه، كه ئه‌كرێت زیاتر كاری له‌سه‌ر بكرێت و ئه‌و قۆناغه تێپه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئه‌ده‌بیاتی جنێو ته‌شیر، مه‌ترسی زۆر به‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی كورد و كاری رۆژنامه‌نووسی به‌جێ ده‌هێلێت و كاردانه‌وه‌ی خراپیش له ئاستی كۆمه‌ڵگا و ره‌هه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتور و ئه‌خلاق دروست ده‌كات.
زمانی شه‌ر و جنێو ته‌شهیر له نوسینه‌كاندا یان له كاری رۆژنامه‌نووسی دا، مێژووێكی زۆر دور و درێژی هه‌یه، سه‌ره‌تاش له شه‌ری براكوژی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌ئاست راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و دوو حیزبه له‌دایك بووه، ئێستاش خۆی خزاندۆته نێوان قه‌ڵه‌مێكی زۆر و رۆژانه‌ش هێواش هێواش ئه‌و ئه‌ده‌بیاته له‌گه‌شه‌كردن دایه، بێگومان ناكرێت بیانووه‌كانی ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و ئه‌ده‌بیاته، له نێوان نوسینه‌كان و كاری رۆژنامه‌نوسی به بیانوێكی گونجاو دابنێین، بۆ به‌رده‌وامی ئه‌و ئه‌ده‌بیاته، چونكه هه‌موو بیانووه‌كانی به‌رده‌وامی ئه‌و ئه‌ده‌بیاته خراپه له نوسیندا گه‌شه ئه‌كات، ئه‌كرێت قۆناغی خۆی بۆ تێپه‌ر بوونی توندوتیژی دژی رۆژنامه‌نووسان هه‌بێت، به‌ڵام خۆ ساز كردنی ئه‌و ئه‌ده‌بیاته له ناو هه‌موو نوسینه‌كان به ئاسانی تێپه‌ر نابێت و ناتوانرێت به‌ئاسانی ره‌گ و ریشه‌كانی بهێنرێته ده‌ره‌وه.